@turath777: لە سەرەتای سەدەی سیازدەدا، لە شاری تێروێلی ئیسپانیا، چیرۆکی ئەشقێکی زۆر پاک و بێگەرد لە نێوان کچێک بە ناوی ئیزابێل و کوڕێک بە ناوی دیێگۆ دەستی پێکرد. لە منداڵییەوە یەکتریان دەناسی و بەیەکەوە گەورە بوون، لە کۆڵانەکانەکان یێکتریان دەبینی و لە پەنجەرەی ماڵە کۆنەکانی تێروێلی سەیری یێکتریان دەکرد گەورەبوون و ئەشقەکەشیان لەگەڵیان گەورە بوو، بەڵام کێشەکە ئەوە بوو دیێگۆ کوڕێکی فەقیر بوو، ئیزابێلیش کچی ماڵێکی خانەدان و دەوڵەمەند و دەستڕۆیشتوو بوو. باوکی ئیزابێل بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەبوو کچەکەی بدات بە دیێگۆ. پێی وت: "دەبێت شارەکە جێبهێڵیت، بڕۆ بۆ خۆت ئیش بکە و پارە پەیدا بکە. تەنها ٥ ساڵ مۆڵەتت پێ دەدەم." دیێگۆ ڕۆیشت، بەڵام دڵ و ڕۆحی لەلای ئیزابێل جێهێشت. بەڵێنی دا پێش ئەوەی ٥ ساڵەکە تەواو بێت، دەگەڕێتەوە. ئیزابێلیش زۆر بە وەفاوە چاوەڕێی دەکرد. هەرچی دەهاتە داوای، ڕەتی دەکردەوە، ماڵەوەیان زۆریان لێ دەکرد، بەڵام ئەو هەر چاوەڕێی دیێگۆ بوو... تا ٥ ساڵەکە خەریک بوو بەتەواوی کۆتایی دەهات. بەڵام قەدەر زۆر بێڕەحم بوو بەرامبەر دیێگۆ.... لە کۆتا ڕۆژی ساڵی پێنجەمدا، باوکی کچەکە وایزانی دیێگۆ ئیتر ناگەڕێتەوە، بۆیە بە زۆر کچەکەی دا بە پیاوێکی خانەدان بە ناوی دۆن پێدرۆ دی ئازاغرا. زەماوەندەکە پڕ بوو لە گریان و ناخۆشی، هەر هەمان شەو دیێگۆ دوای ڕێگەیەکی دوور و درێژ و بە ماندوێتییەکی زۆرەوە گەیشتەوە ناو شار... بەڵام تەنها یەک ڕۆژ درەنگ کەوت! کاتێک زانی ئیزابێل شووی کردووە، دنیا بەسەریدا ڕووخا. نیوەشەو بە دزییەوە چوو بۆ ماڵی ئیزابێل و خۆی کرد بە ژوورەکەیدا. ئیزابێل کە دیێگۆی بینی، شۆک بوو، چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و دڵی خەریک بوو لە لێدان دەکەوت. دیێگۆ لێی نزیک بووەوە، بە دەنگێکی پڕ لە دەرد و لەرزۆکەوە پێی وت: "ئیزابێل... تەنها یەک ماچ... تەنها ماچێکی ماڵئاواییم بەرێ." ئیزابێل کەمێک چووە دواوە و بە دەنگێکی پچڕپچڕەوە وتی: "ناتوانم دیێگۆ... من ئێستا ژنی پیاوێکی ترم." بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگییەکی کوشندە باڵی کێشا بەسەر ژوورەکەدا. دیێگۆ ڕەق بوو، هەناسەی تێکچوو، و لەپڕ ڕێک لەبەردەم قاچەکانی ئیزابێلدا کەوت بە زەویدا. ئیزابێل ڕایکردە لای، بەسەریدا دەقیژاند و ناوی دەهێنا، بەڵام دەموچاوی سارد سارد بووبوو و هیچ هەناسەی نەدەدا. دیێگۆ لەوێدا، لە تاو ئەو هەموو خەفەتە و شکانی دڵی، گیانی لەدەستدا. ئیزابێل شێت بوو بۆی، تا بەیانی لەسەر چۆک دەگریا و باوەشی بە تەرمەکەیدا کردبوو. بەیانییەکەی کە ڕۆژی ناشتنی دیێگۆ بوو، ئیزابێل بە جلی سپی بووکێنییەوە هاتە ناو خەڵکەکە. چوو بۆ لای تەرمەکەی دیێگۆ، خۆی چەماندەوە، و کۆتا ماچی لە لێوە ساردەکانی کرد... و هەر لەوێدا ئەویش گیانی دەرچوو و بەسەریدا کەوت. دەڵێن ڕێک لەو چرکەیەدا کە لێوی بەر لێوی کەوت، دڵی لە خەفەتدا وەستاوە. لە کۆتاییدا، هەردووکیان پێکەوە لە یەک کڵێسادا نێژران. لەناو تابووتەکانیشدا دەستیان خستە ناو دەستی یەکتر. مادەم لە ژیاندا نەیانهێشت بەیەک بگەن، بڕیاریاندا لە مردندا بۆ هەمیشە پێکەوە بن و دەستی یەک بەرنەدەن. #ئیشق #خۆشەویستی #چیڕۆک #ئاشقەکان #فەلسەفە
پۆڵا
Region: IQ
Monday 22 June 2026 16:12:32 GMT
Music
Download
Comments
jalal shawry :
بەقوەت بوو
2026-06-22 21:18:01
1
SSHAMA :
🖤🖤🖤
2026-06-22 18:00:46
1
SSHAMA :
🥰🥰🥰
2026-06-22 18:00:56
1
پاشای هەستەکان :
🌹
2026-06-22 21:53:00
0
To see more videos from user @turath777, please go to the Tikwm
homepage.