@xwany_lawi: سڵاو بینەرە گوڵەکانی چەناڵەکەم.. 🌸✨ ئەمڕۆ هاتووم بە فێرکاریی شیرینییەکی زۆر خێرا، ئاسان و بێشێوانە خۆش کە دەتوانن لە کەمترین کاتدا ئامادەی بکەن. بۆ ئەم شیرینییە من شعریەی پاکستانی جۆری Jazaaم بەکارهێناوە، چونکە زۆر خێرا سوور دەبێتەوە و ڕەنگێکی ئاڵتونی و تامی تایبەت بە شیرینییەکە دەبەخشێت. 😋👇 🥣 پێکهاتەکان و شێوازی ئامادەکردن: ١. بەشی شعریەکە: سەرەتا شعریەی پاکستانییەکە بە دەست کەمێک ورد دەکەین. لەناو تاوەیەکدا لەگەڵ پارچەیەک کەرە جوان سووری دەکەینەوە تا ڕەنگی دەبێتە ئاڵتونی. دوای سووربوونەوەی، کەمێک شیلەی پێوە دەکەین و تێکی دەدەین. ٢. بەشی مەحلەبییەکە (کریمیەکە): لۆتەرێک (مەنجەڵێک) بە جیا ئەم پێکهاتانەی تێدا تێکەڵ دەکەین: 7 کەوچک شیری وشک ٥ کەوچک نیشاستە ٥ کەوچک شەکر ٧ پەرداخ ئاو جوان تێکی دەدەین و دەیخەینە سەر ئاگر تا کەمێک خەست دەبێتەوە. ٣. کۆتا قۆناغ (ڕیزکردن): لەناو قاپێکی شوشەدا (پایڕێکس)، چین بە چین شعریە سوورەکراوەکە و مەحلەبییە گەرمەکە دادەنێین. لە کۆتاییدا بە فستقی هاڕاو دەینەخشێنین و کەمێکی تریش شیلەی بەسەردا دەکەین بۆ تامی زیاتر. 🟢✨ 🔗 هیوادارم تاقی بکەنەوە و بەدڵتان بێت. هیوادارم هەموو چرکەکانی ژیانتان وەک ئەم شیرینییە پڕ بێت لە شادی و تامی خۆش! ئەگەر فێرکارییەکەت بەدڵ بوو، لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت بۆ پاڵپشتی چەناڵەک #حلويات_سريعة #شعرية_باكستانية #حلا_سهل #وصفات_سهلة #طبخات_سريعة @Karia.kar.company @Xwane mn @خوانی مینا @xwani_shadi 👇👇
خوانى لاوى
Region: IQ
Monday 22 June 2026 18:29:24 GMT
Music
Download
Comments
Raz :
👏👏👏
2026-06-24 21:51:04
1
بەیبوون🌼 :
🥀🥀🥀🌹🌹🌹🥰🥰🥰
2026-06-23 09:41:57
0
To see more videos from user @xwany_lawi, please go to the Tikwm
homepage.