@den.v3r: ئێمە لە سەدەی بیست و یەکداین، کەچی کاکی کورد هێشتا وەک ئەشکەوتنشینەکان دانیشتووە و مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکات (ئایا ئافرەت بۆی هەیە لە دەرەوە ئیش بکات؟). بەخوا عەیبە، شەرمە! وەرە لەم زەمانە هێشتا ئەم قسەیە بکەی! ئەوەی هێشتا بیر لەوە دەکاتەوە کە نابێ ژن لە دەرەوە ئیش بکات، یان ئەقڵی نییە، یان لە ئەشکەوتێکەوە دەرچووە کە ئینتەرنێت و پێشکەوتنی پێ نەگەیشتووە. ئاخر ماقولە لە سەدەی بیست و یەک بیت، کەچی تازە بە تازە بێن قاچێکی کۆمەڵگە ببڕیتەوە و کۆمەڵگە بخەیتە سەر یەک قاچ؟ خەڵکینە کاتی ئەو قسانە بەسەرچوو! ژنێک کە خوێندەوارە، ژنێک کە عەقڵی هەیە، چۆن دەبێت لە ماڵەوە دانیشێت و چاوەڕێی پاروویەک بێت لە دەستی تۆ! تۆیەک کە هێشتا نازانیت چۆن لەگەڵ ژیان هەڵسوکەوت بکەیت! دۆستان هەقیقەتەکە ئەوەیە؛ ئەوەی دژی ئیشکردنی ژنە، مەبەستی خێزان و پاراستنی شەرەف نییە، مەبەستی ئەوەیە ژن بکەوێتە ژێر دەستی پیاو. دەیانەوێت ژن ببێتە بوکەڵەی دەستیان و چۆنیان بوێت وا بیهێنن و بیبەن! چونکە دەزانن کاتێک ژنێک سەربەخۆ بوو و پارەی خۆی هەبوو، ئیتر هیچ کەسێک ناتوانێت بە حەز و ویستی خۆی بیهێنێت و بیبات. ئێمە دەبێت لەو قۆناغە تێپەڕین کە ئایا ژن بۆی هەیە ئیش بکات! ئێمە دەبێت باس لەوە بکەین چۆن ژن بتوانێت لە ئیشەکەی داهێنان بکات و وڵاتەکەی پێش بخات. بەخوا بەلامەوە شەرمە کە قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەم، چونکە دەزانم لای زۆربەمان ئەم باس و خواستانە دەمێکە بڕاوەتەوە؛ وەک ئەوە وایە هەمیشە بێینەوە سەر سفر، ئاخر ماقول نیە! بەڵام کاتێک دەبینم هێشتا مێگەلێک هەن لەم بازنەیە دەخولێنەوە، ناچارم جاروبار شەقێک بکێشم بە دەمیان بۆوەی تۆزێک ئەقڵیان بێتەوە سەرخۆی و بزانێ لە چ سەردەمێک دەژین! #foryou #fyp #tiktok

دێنڤێر
دێنڤێر
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 22 June 2026 19:15:44 GMT
58972
6116
339
779

Music

Download

Comments

x_mardin_x
X MARDIN X :
هەندێک لە پیاوان ئافرەت وەک مرۆڤێکی خاوەن کەسایەتی و ئازادیی تەواو نابینن.. بەڵکو وەک شتێک دەیبینن کە دەبێت بشاردرێتەوە، چاودێری بکرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت. بۆیە بێزار دەبن کاتێک ئافرەتێک دەبینن هاوشانی پیاو لە ناو ژیانو ئیشوکاری خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی دەژی، زیاتر لەوەی کە زوڵم و نەزانی و گەندەڵی بێزاریان بکات
2026-06-22 22:54:39
374
chawkal5233
𝑪𝒉𝒂𝒘𝒌𝒂𝒍🍓/چـاوکاڵ :
داخی ئەو مناڵەی سەرەتا من دەی وەک تۆ بەخێو ئەکەم نەفام
2026-06-22 20:13:02
325
__a1n4__
_𝐚𝟏𝐧𝟒_ :
گورەترین ترسی ئەم کەرسالارانە ژنی سەربەخۆو خاوەنکارە .
2026-06-22 21:19:24
236
o7.ox07
Asma :
ئەگەرباسی دین دەکەن، ژنی یەکەمی پێغەمبەرمان (محمد) سەلامی خوای لێبێت (خەدیجە) بازرگان بووە و پێغەمبەر کاری بۆ کردووە!
2026-06-22 21:17:50
123
cinnamonfariba
فەریبا✹ :
پیاوی ترسنۆک دەترسن لە سەربەخۆ بوونی ئافرەت کۆمەڵگایەکی هەزەلی و سەیرە جێگای پێکەنینە بەڕاستی
2026-06-22 20:37:42
108
rawezh.raza1
Rawezh🖤✨ :
پیاو خۆڕیبی زینا بکات قسەی نەشیاو لەگەڵ قوتابی خۆی بکات قەینا بەس ئافرەت کە چەفیەی لەسەری نەبوو یان دوو کەلیمەی لەگەر کوڕەکی گۆ یەکسەر دەرێن بیک*ژن، ئەی پیاوەکە چی؟؟ کوا عەدالەتی؟ لۆ پیاوەکەش ناکوژن و رجیمی ناکەم بە بەرد؟!
2026-06-22 23:40:01
65
kurd4a4
K.....🖤 :
ئایە ئەزانن نەقورئان نە پێخەمبەر(د.خ) لەسەر بێت نەیان وتوە جێی ئافرەت مەتبەخە!؟ هەموو ئەو ئیشانەی ژن ئەیکا لەماڵەوە هەمووی عورف و عادەتە
2026-06-23 13:48:46
15
.04.0.00
⭐️ :
پیاوی کورد ساڵ بە ساڵ ئەقڵی دوائەکەوێت تا بەیانی قسەیان بۆ بکەن ناچێتە مێشکیان
2026-06-23 11:55:57
30
samannzrari
Saman N zrari :
باشە وتمان شوێنەکانی حوکمەت وەزارەت هیچ، بەس بۆ دەبێ لە ماڕکێتەکان بەتایبەت ئەوانەی کە زۆر گەورە و ناودارن دەبێ زۆربەی کارەکانی وەک ڕەعە و کاشێری کچ یان ژنی لێبێ؟ نەتانپرسیوە بۆچی؟ چونکە ئەم شوێنانە ئافرەتیان کردووە بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرنج ڕاکێشانی کڕیار بەتایبەت نێری چاوحـ.ـیز و چاو لەدەر، ڕاستە ئافرەتی تێدایە کە ناچاری ژیان و بژێوی وای لێکردووە ئەو کارە بکات بەڵام بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێ و ئاگەدار بێت ئەوا بووە بە هۆکاری ڕاکێشانی کڕیار بە هۆی ئەو شێوازە جل و بەرگەی کە دەیپۆشێ، ئەوە هیچ کە دەیان گەنجی ناچار و بێ پارە ڕەت ئەکرێنەوە بەهۆی ئەم جۆرە سیاسەتەی ڕاکێشانی کڕیار
2026-06-23 19:36:28
5
kanii1988
kanii1988 :
تۆ وەرە ١٠هەزار كوڕی گەنج دامەزرێنە ئەو كوڕانە دوای چەند ساڵێك هەوڵ ئەدەن ژن بهێنن و خانوو و ماڵ بنیات دەنێن كەواتە ڕاستەوخۆ ١٠هەزار كوڕ و كچت كردە خێزان و خاوەن كار بەلام وەرە ١٠هەزار كچ دامەزرێنە كچەكان چیەكەن ئەوەی بیری لێنەكەنەوە مێرد و خانووە كەواتە نابێ ژن ئیش بكات گونجاونیە
2026-06-22 20:53:56
6
.m4rri.a
𝗠 :
ئێ باشە ئەم قسانە چییە ؟ کچ ١٢ ساڵ بخوێنێ و هەوڵ بات تەواوی بکات هەمووی بە زیایە بچێ ؟ ١٢ ساڵ بخوێنی لە شوێنێکی باش ئیشێکی دەس بکەوێ بۆ نابێ ؟ ئەم بیر کردنەوە سەقەتە نازانم بۆ ئەونە نەفامنن.
2026-06-23 18:10:38
6
s.o.f.y_m.n
I'm a loser :
ئەم پۆستانە لادانە لە واقیعێک هەر کەس باوەڕی پێی هەبێ زۆر گەمژەیە ئافرەت نابێت ئیشی پاوان بکات بۆنمونە دوکان مارکێت کرێکاری کاری کۆمپانیا سکتێر دەیانی تر سەرنجبەو ژیربە ئەکادیمی دامو دەزگاکانی حوکمەت باشترین هەڵبژاردەن بۆ ئافرەت
2026-06-22 23:18:34
6
mftunim27
HaMa.& :
یاخوا هەزار ماشاء اللە و لێبێ دێنڤێر ، بەردەوامبە🖤
2026-06-22 19:48:01
17
papully.1
﮼بیرزان🖤. :
لەگەڵ ڕێزما بەس کەس بۆی نیە منەت بکا بەسەر کەسێکی تر خودا مرۆڤەکانی ئازاد کردووە هەر کەسەو ژیانی خۆیەتی ئیش بکا یاخود نا ئێوە کێن تا بڵێین نابێ ئەمە بکەی یان ئەبێ بیکەی مرۆڤ ئازادە
2026-06-24 14:00:44
4
sita_s11
S,🩶 :
خێزانی پێغەمبەری خوا خەدیجە بازرگان بوو. کچەکانی پێغەمبەر شوعەیب شوان بون لەو ڕێگەیەوە یەکێکیان شوی بە پێغەمبەر موسا کرد. خوای گەورە لەقورئاندا فەرموویەتی اعملوا کاربکەن بۆ هەردوو ڕەگەزە نەک اعمل بەس بۆ رەگەزی نێر
2026-06-25 09:35:55
4
user6283912272418
Mohamad_abdullah2 :
ئافرەت لۆی نیە ئیش بکە ئێستاش وەدەرێم خۆی ئیش کردن موباحە بەس بەو شێوەی ئێستا ئافرەت لە مارێ دانیشی باشە چونکە ئیش حەرامە ئێمە ئافرەتانی خۆمان خۆمان خزمەتیان دەکەین وەک ئافرەتی فێمێنیست نیە برێ ئازادی مرۆڤ ئازادی بەڕەڵایی سەعات یازدەی شەوێ بێتەوە بابە دەیوسەکەشی تۆپی بی
2026-06-24 10:07:40
1
sura.awenayy0
𝙷𝙾𝚁𝙼𝚉 ま...!🖤 :
ئافرەت پێویست ناکا ئیش بکا لەسەر پیاو واجبە مەسرەفو هەموو شتێکی بۆ دابین بکا
2026-06-23 09:09:09
2
l.t_x.mason.x
𝐌 𝐀 𝐒 :
تەفسیری سورە النور (24:31) وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَمِنْأَبْصَارِهِنّوَيَحْفَظْنَفُرُوجَهُنّوَلَا يُبْدِينَزِينَتَهُنّإِلّا مَا ظَهَرَمِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَبِخُمُرِهِنّعَلَىٰ جُيُوبِهِنّ... خوای گەورە فەرمان بە ژنانی باوەڕدار دەکات چاویان لە حەرام دابخەن و پاکدامێنی بپارێزن. «وَلَا يُبْدِينَزِينَتَهُنّ» واتە جوانکاری و شتە زینەتییەکانیان ئاشکرا نەکەن بۆ نامەحرەم. «وَلْيَضْرِبْنَبِخُمُرِهِنّعَلَىٰ جُيُوبِهِنّ» واتە روسارییەکانیان بخەنە سەر مل و سنگیان. لە کاتی دابەزینی ئایەتەکەدا هەندێک ژن روسارییان لەسەر سەر بوو بەڵام مل و سنگیان ئاشکرا بوو؛ ئایەتەکە فەرمانی دا ئەو شوێنانەش داپۆشرێن. تەفسیری سورە الأحزاب (33:59) يَا أَيّهَا النّبِيّقُل لِّأَزْوَاجِكَوَبَنَاتِكَوَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَيُدْنِينَعَلَيْهِنّمِن جَلَابِيبِهِنّ... خوای گەورە بە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت بە هاوسەرەکانی و کچەکانی و ژنانی باوەڕدار بڵێ جِلباب (پۆشاکی فراوانی دەرەوە) بەسەر خۆیاندا دابخەن. «ذَٰلِكَأَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَفَلَا يُؤْذَيْنَ» واتە ئەمە نزیکترە بۆ ئەوەی بناسرێن بە پاکدامن و ئافرەتی باوەڕدار و بەهۆی ئەوەوە ئازاریان نەدرێت،باسی نەزەریش نەکەن لەگەڵم من کەسێکم راستی ئەڵێم خوم بە پیاو ئەزانم و سەیری کچی خەڵکی ناکەم.بەنگو جارێ بەس ئەوە قبوڵ بکەن کە لەسەرتان فەرزکراوە وە ناشیکەن،دوای ئەتوانن بو خوتان کاربکەن ئەگەر نیەتان باشە.
2026-06-23 07:53:57
0
marya_chiya
🤍MARYA🤍 :
مەلاکان رەمی بکەن بۆ ئەوە خۆشبەختی روو لە زەویەکەمان بکات👍🏻
2026-06-23 15:19:47
3
haana242
🪬 :
دەنگتان نایە😔
2026-06-23 15:26:12
1
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About