@utawan.lee: Firm arms, toned shoulders, and a stronger upper back. 🔥 #Arms #Shoulders #Back #Tone #Fitness 💪🔥

Utawan Lee
Utawan Lee
Open In TikTok:
Region: TH
Tuesday 23 June 2026 12:59:30 GMT
33088
1335
6
496

Music

Download

Comments

minkabar7775
မင်းကမ္ဘာ :
❤️❤️❤️❤️❤️Thanks ❤️❤️
2026-06-23 14:46:38
0
zoza.zoz72
Zoza Zoz :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-06-24 08:55:03
0
roses.bleu.ii
ROSES BLEU.II :
🥰🥰🥰
2026-06-23 15:30:51
0
raymondephilander1gmail4
logankays :
🥰🥰🥰🥰🥰
2026-06-23 14:03:06
0
jemma8635
Jemma :
🥰🥰🥰
2026-06-23 13:11:04
0
lidia.ko5
Lidia KO :
👍👍👍👍👍❤️
2026-06-24 09:20:47
0
To see more videos from user @utawan.lee, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەگەر سێ/کس لە دەرەوەی بازنەی شەرعی پیسی بێت، ئەوا ئەم پیسییە پەڵەیەکە کە بە جەستەی هەردوو بکەرەکەوە دەلکێت. هیچ لۆژیکێکی گەردونی و ئاسمانی نییە بڵێت یەک جەستە بەو کردەیە پیس دەبێت و جەستەکەی تری تەنیشتی پاک دەمێنێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە لەم کۆمەڵگە شێواوەدا دەیبینین، ئەخلاقێکی دووفاق و دژبەیەکە؛ ئەخلاقێک کە تەنها یەک ڕەگەز دەبینێت و ڕەگەزەکەی تر دەخاتە پشت پەردەی پاساوی چەوت و دەڵێت:
ئەگەر سێ/کس لە دەرەوەی بازنەی شەرعی پیسی بێت، ئەوا ئەم پیسییە پەڵەیەکە کە بە جەستەی هەردوو بکەرەکەوە دەلکێت. هیچ لۆژیکێکی گەردونی و ئاسمانی نییە بڵێت یەک جەستە بەو کردەیە پیس دەبێت و جەستەکەی تری تەنیشتی پاک دەمێنێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە لەم کۆمەڵگە شێواوەدا دەیبینین، ئەخلاقێکی دووفاق و دژبەیەکە؛ ئەخلاقێک کە تەنها یەک ڕەگەز دەبینێت و ڕەگەزەکەی تر دەخاتە پشت پەردەی پاساوی چەوت و دەڵێت: "پیاوە و دەیکات!". ئەمە گەورەترین فێڵی مێژوویی و فەرهەنگییە کە پیاوی ئەم ناوچەیە دایهێناوە؛ بۆ ئەوەی چێژەکانی خۆی حەڵاڵ بکات و جەستەی هاوبەشەکەشی پێ ڕیسوا بکات. کاتێک پیاوێک بە شانازییەوە باس لە سەروەرییە سێ/کسییەکانی دەکات و کۆمەڵگەش بە پێکەنین و چەپڵەوە پێشوازی لێ دەکات، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئەو ژنەی لەو ساتەدا هاوبەشی کارەکەت بوو، بۆچی لای تۆ و هەموو ئەوانەی چەپڵەت بۆ لێ دەدەن، دەبێتە (داوێنپیس و قەح/پە)؟ ئەگەر ئەو کردەیە جەستەی ئەو دەهەژێنێت و ناوبانگی دەزڕێنێت، چۆنە هیچ پەڵەیەک لەسەر ناو و جەستەی تۆ جێناهێڵێت؟ ئەگەر تۆ بەو کارە نابیتە بێ‌ڕەوشت، چۆن بەرامبەرەکەت دەبێتە بێ‌ڕەوشت؟ ئێوە هەردووکتان لە یەک چرکەدا، لە یەک جێگە و بۆ یەک مەبەست پێکەوە بوون؛ کەواتە لای هەر عەقڵێکی ساغ، هەردووکتان وەک یەک (ح/یز و قەح/پەن). مەهزەلەکە ڕێک لێرەدایە: خوێڕیترین و پیسترین پیاوی ئەم شارە، کە ڕابردووەکەی هێندە لێڵ و پیسە بە هیچ دەریایەک پاک نابێتەوە، کەچی بەوپەڕی ڕووقاییمییەوە لیستی مەرجەکان بۆ کچی خەڵک دادەنێت و داوای پاکی دەکات! ئەمە چ گاڵتەجاڕییەکە؟ تۆ کە خۆت بازاڕی قەح/پەبازاڕیت گەرم دەکرد، بە چ عەقڵێک وێنای ئەوە دەکەیت شایستەی پاکیت؟ مەگەر ئێوە نین بەوپەڕی شانازییەوە ئەو قسە بێمانایە دەڵێنەوە: "خوێڕیترین پیاوی شار، ئافرەتێکی بەڕەوشتی دەوێت"؟ هەی ترحێو لەو مێگەلەی کە ئەم قسەیە وەک شانازی دەبینێت و بە ئاسایی وەری دەگرێت. ئەوەی تۆ داوای دەکەیت شەرەف نییە، ئەوە تەنها دزینی پاکییە بۆ ئەوەی ڕابردووە پڕ لە گەندەڵییەکەت بشاریتەوە. لەلایەکی دیکەوە، بەوپەڕی ڕووقاییمی و بێشەرمییەوە پاساوێکی پڕوپووچ دەهێننەوە و دەڵێن:(ئافرەت جیاوازە، کە فێر بوو ناتوانێت تەرکی بکات). ئەم گەلحۆییە کێ دایهێنا؟ بە چ لۆژیکێکی بایۆلۆژی، یان کام دەقە ئاسمانییە دەڵێن غەریزەی پیاو ئاوە و دەڕژێت و هی ژن ئاگرە و نامرێت؟ ئەمە چ جۆرە نەفامییەکی کوشندەیە؟ بەس بزانم چ گەلحۆیەک یەکەم جار ئەم تیۆرییەی بۆ مێگەل تاشیوە، با بچم دوو زلەی لێ بدەم تا لەو خەوە قووڵە بەئاگا بێتەوە؛ چونکە مەعقوول نییە مرۆڤ تا ئەم ئاستە بێعەقڵ و گەلحۆ بێت و وا بزانێت غەریزە و فێربوون ڕەگەز دەناسێت. ئەگەر فێربوون هەبێت، بۆ هەردوو ڕەگەز وەک یەکە. ئەگەر پاکیش هەبێت، دەبێت بۆ هەردووکتان بێت. چیتر ئەم گەلحۆییە بە ناوی ئایین و فەرهەنگەوە بەسەر ئێمەدا مەفرۆشنەوە، چونکە ئەمە تەنها ئیفلاسی فکرییە و هیچی تر. لای خودا سزا و پێناسەی تاوان بۆ هەردوو ڕەگەز وەک یەکە. زینا یەک ناو و یەک سزای هەیە، چ بۆ نێر بێت یان بۆ مێ. بەڵام پیاوانی ئەم کۆمەڵگەیە، خودایەکیان بۆ ویژدانی خۆیان تاشیوە کە زۆر میهرەبان و لێبوردەیە بەرامبەر غەریزە و هەوەسبازییەکانی ئەوان، بەڵام جەببار و بێ‌بەزەییە بەرامبەر هەڵەی ژنان. ئەمە ئایین نییە؛ ئەمە بازرگانیکردنە بە ئایین بۆ چەسپاندنی باڵادەستیی نێرینە. ئێوە دەتانەوێت هەموو چێژەکانی دونیا بۆ خۆتان حەڵاڵ بێت، بەڵام کاتێک نۆرە دەگاتە خوشک و کچەکانتان، دەبنە شێخی تەریقەت و پاسەوانی ڕەوشت. ئەمە لوتکەی دووڕوویی و نەخۆشییەکی دەروونیی قووڵە کە ناوی نراوە پاراستنی شەرەف. لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم: کۆمەڵگەیەک کە چاو لە ڕابردووی پیاو دەپۆشێت و داهاتووی ژن دەکوژێت، کۆمەڵگەیەکی داوێنپیسە، چیتر ناوی (قەح/پە) بۆ ژنان بەکارمەهێنن کاتێک خۆتان کڕیار، هاوبەش، و بکەری سەرەکیی هەمان سیناریۆن. یان پێکەوە مرۆڤ بن و خاوەن ڕەوشت بن، یان پێکەوە دان بەوەدا بنێن کە هیچتان شەرەفتان نییە. دێنڤێر. #foryou #fyp #tiktok

About