@ba7re.1: کاتێک مرۆڤ دەبێتە زیندانی هەمیشەیی ناخی خۆی، ئیتر هیچ ئازادییەک لەم جیهانەدا ناتوانێت کۆت و زنجیرەکانی دەست و پێی بکاتەوە. مامە ڕامیز بیست ساڵ لەناو چوار دیواری بەندیخانەدا بوو، شیشی ئاسنین و تاریكی زیندانی چەشت، بەڵام کاتێک دەرگاکەیان بۆ کردەوە، ڕۆحی ئازاد بوو و گەڕایەوە ناو ژیان. بەڵام هاواری ناخی ئەزەل هاوارێکی ترە؛ ئەو لە دەرەوەی زیندانە، پیاوێکی خاوەن دەسەڵات و هێزە، لە باشترین شوێنەکاندا دەژی، بەڵام لە ڕاستیدا لە تاریکترین و تەنگترین زیندانی ئەم گەردوونەدا گیری خواردووە، کە ئەویش زیندانی ناخی خۆیەتی. ئەزەل بەندکراوێکی هەتاییە، چونکە ئەو ڕۆژەی بڕیاریدا تۆڵە بکاتەوە، ناچار بوو عومەری ناخی خۆی بە زیندوویی بنێژێت. ئەو ناتوانێت لەو گۆشەگیرییە قووڵە ڕزگاری بێت، چونکە بۆ هەرکوێ بڕوات، خیانەتی ئەو کەسانەی کە ڕۆژێک پشتی پێ بەستبوون، وەک سێبەر بەدوایەوەیەتی. گەورەترین سزای ئەزەل لەوەدایە کە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دواوە، ناتوانێت ببێتەوە بەو مرۆڤە پاک و بێتاوانەی جاران، و لە هەمان کاتیشدا ناتوانێت لەم ڕوخسارە نوێیەی خۆی خۆش بێت. ئەو بۆ هەتا هەتایە مەحکومە بەوەی لەناو یادگارییەکان، لەناو ئازاری دابڕان و لەناو ئەو عەشقە شێواوەدا بژی کە ئێستا تەنها لە دوورەوە و لە پشت پەنجەرەکانەوە دەتوانێت سەیری بکات. کاتێک مرۆڤ متمانەی بە خۆی و دەوروبەری نەما، ئیتر ناخی خۆی لێ دەبێتە دادگایەک کە تێیدا هەم تاوانبارە و هەم جێبەجێکاری سزاکە، زیندانێکی وا کە هیچ لێخۆشبوونێک نایگرێتەوە و دەرگاکانی بۆ هەمیشە بە ڕووی ئازادیدا داخراون...#brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee #نەمویسط
مـچـی،
Region: IQ
Wednesday 24 June 2026 07:54:08 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @ba7re.1, please go to the Tikwm
homepage.