@reber_nanakali: بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە، نامەی ڕێزدار جەنابی کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، سەبارەت بە ماستەرنامەکەم كە ناونیشانی: کاریگەری سەربەخۆیی دارایی لەسەر بڕیاردانی ستراتیژی؛ لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لە دیدگای سەرکردەکان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان- عێراق ئەم نامەیەی جەنابیان بۆ من جێگەی شانازی و هاندەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوون لە کاری ئەکادیمی، توێژینەوە و خزمەتکردنی پەرەپێدانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی پاڵپشتیان کردووم لە ڕێگای زانستی و ئەکادیمیمدا. هیوادارم بتوانم بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی کاری زانستی و توێژینەوەیی بەسوود بۆ کۆمەڵگا و دامەزراوەکانمان. With deep gratitude and appreciation, I have received the letter from His Excellency Mr. Masrour Barzani, Prime Minister of the Kurdistan Regional Government, regarding my Master’s thesis titled: “The Impact of Financial Independence on Strategic Decision-Making ; An Analytical Study of Leaders' Perspectives in Public Polytechnic Universities of the Kurdistan Region of Iraq This letter is a source of immense pride for me and serves as a powerful motivation to continue my academic pursuits, research efforts, and commitment to advancing higher education institutions in the Kurdistan Region. I extend my sincere thanks to everyone who has supported me throughout my scientific and academic journey. I look forward to continuously contributing impactful scientific work and research that benefits our society and institutions. #MasrourBarzani #KRG #KurdistanRegion #HigherEducation #AcademicResearch