@wyns.7: #floralblouse #blouse #blousewanita #fyp

𝒲.𝓌𝓎𝓃𝓈  ❤︎︎
𝒲.𝓌𝓎𝓃𝓈 ❤︎︎
Open In TikTok:
Region: MY
Wednesday 24 June 2026 12:01:05 GMT
1980
112
1
4

Music

Download

Comments

ali5552000
ali ariffin :
😳😳😳
2026-06-24 16:25:40
0
To see more videos from user @wyns.7, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەموو شتێک دەکەم وەک تۆ نەبم هەموو شتێک دەکەم وەک تۆ نەبم، وەک بای توڕەی بەیانیان بم، وەک بای شەوانی تۆ نەبم هەموو شتێک دەکەم وەک ئەستێرەیەکی تر بم لە ئاسماندا  گرنگە لە ڕەنگی تۆ نەبم هەموو شتێک دەکەم، وەک پەنجەرەیەکی کراوە بم وەک تیشکێک بم كه ‌هاتووە ئەم درەختە مردووانە زیندووبکاتەوە. وەک دۆلفینێکی پەشێوبم بە دوای مانگدا ڕادەکات  وەک دەریاچەیەک بم شپرزە بەلەمە خنکاوەکانی دەنێژێت. گرنگە وابکەم لە تۆ نەچم، وەک تۆ هێمن، وەک تۆ لەسەرخۆ نەبم دەمەوێت کتێبێکی ئاڵۆزبم، ڕستەیەک تەلیسمی بە کەس نەکرێتەوە حەرفێکی نەبیستراوبم و سەر بە ئەلف بای تۆ نەبم گومانێکی قووڵ بم و پڕبم لە دەردی دوودڵی،  بەڵام هیچم لە تۆ نەچێت، با لە یەقینی تۆ نەبم لە ڕێبوارێک بچم هەموو شتێکی ونکردوە، جگە لە ئاسمان و درەختەکان و هەوا وەک سەردارێک بم جگە لە برینەکانی خۆی، سوپای خۆی و نەیارانیشی ونکردوە گرنگە وابکەم لە زامدا وەک زامی تۆ نەبم با لە شەو بچم، لە کۆیلە غەمگینەکان لە کافرێک بە کەشتی دەیبەن بۆ جەهەنەم گرنگە دەمێک چوومە بەر ئاوێنە، لە خۆم بچم و لە شێوەی تۆ نەبم. هەموو شتێک دەکەم لە سەرابێک بچم خۆی ڕێ لە خۆی وندەکات گرنگ ئەوەیە لە ونبوونی خۆمدا بم و لە وێڵگەی تۆ نەبم دەگەڕێم بۆ مردن بە سەرسامی گرنگ ئەوەیە کە مردم... لە ناو دۆزەخی خۆمدا بم و لە ناو دۆزەخی تۆ نەبم هەموو شتێک دەکەم ئەگەر فڕیم ئەگەر ویستم ئەستێرەکانم ببینم ئەگەر ویستم بارانی خۆم بناسم لە ئاسمانی خۆمدا بم و لە ئاسمانی تۆ نەبم ئەگەر عاشق بووم، ئەگەر ئیمانم هێنایەوە، ئەگەر مردنم هەڵبژارد... دڵێکم هەبێت، دڵی خۆم، کوشتەی ئەڤینی تۆ نەبم ئەگەر بووشم بە یەکێک لە دڕندەکان، بە دڵێکی وەک بەرد ڕەق... با تۆ نێچیری من بیت و با من نێچیری تۆ نەبم

About