@den.v3r: یاسای بازاڕ پێمان دەڵێت ئەگەر دوکانێک بازاڕی نەبێت دایدەخەی! کەواتە لەشکڕ هەیە بۆیە لەشفرۆش هەیە. لێرە کاتێک بابەتەکە دەبێتە بازرگانی جەستە، کارەکە بە ویستی هەردوولایە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە مێگەلەکە دەڵێت ((ژنەکە دەیدات <گان> بۆیە پیاوەکە دەیکات!)) نەخێر، پێچەوانەکەی ڕاستە! ((پیاوەکە ئەیدات <پارە> بۆیە ژنەکە ئەیکات!)) ئەگەر ئەو پارە و خواستە نەبێت، بۆچی کچێک جەستەی خۆی تەسلیمی غەریبەیەک بکات؟ کەواتە تەنانەت لەم کارە بە ویستەش هێشتا هێزی پاڵنەر و سووتەمەنی بازاڕەکە لای پیاوی کڕیارە، نەک ژنە ناچارەکە. ئەمە لە بابەتی سێکس بە ویست و بازرگانی جەستە. بەڵام کاتێک دێینە سەر پرسی دەستدرێژی، لێرەدایە گەلحۆیی و کەرێتیی کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوی ڕووت دەبێتەوە! تا ئێستاش زۆرێک لەم مێگەلە دەڵێت ((ئەگەر ژنەکە خۆی حەزی لێ نەبێت، پیاو دەستی بۆ نابات)) جا سەڕەتانەکە ئەوەیە ژنەکانیش ئەم قسە پووچە دەکەن، نەک بەس پیاوەکان! واتا ژن خۆی دێت و هەق بە تاوانبار دەدات نەک بەو قوربانییەی کە وەک خۆی ئافرەتە! بەس قەینا با لەبەر خاتری عەقڵە پووچەکەتان دەڵێین خەتای ژنەکەیە؛ ژنە حەزی لێ بووە وە پیاوەکەش کەر و گایە ئەقڵ و شتی نیە بۆیە پەلاماری داوە. ئەی کە دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵ و ئاژەڵ، لێرەش هەر خەتای منداڵ و ئاژەڵەکە بوو؟ قوربانییەکە حەزی لێ بووە و پیاوە گەوجەکەی هان داوە؟! پاساوی (ژنەکە دەیەوێ بۆیە منیش پەلاماری دەدەم) ئەوپەڕی نەفامی، ترسنۆکی و گەلحۆییە. تەواوی ئامانج و فێڵی ئەم کۆمەڵگە قەوجە تەنها یەک شتە! دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت تاوانەکە بخەنە سەر قوربانییەکە، نەک تاوانبارە ڕاستەقینەکە. ئەوان دەیانەوێت ڕاوچی کێوی بێبەری بکەن و ئۆباڵەکە بدەن بەسەر جەستەی خوێناوی قوربانییەکە، چونکە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی پێویستی بە عەقڵ و بوێری هەیە، کە مێگەل نەیبووە و نەیبستووە. ئەی کێشە گەورەکە چیە؟ ئەوەیە کە تا ئێستاش جیاوازیی نێوان دوو چەمکی سادە ناکەن کە عەرز و ئاسمانیان بەینە!( سێکس بە وسیت) و (دەستدرێژی) سێکس بە ویست، ئەمە ڕێککەوتنی دوو مرۆڤی پێگەیشتووە بە ئارەزووی خۆیان. کە ئەمە چوارچێوەی خێزان دەگرێتەوە تا کڕین و فرۆشتنی جەستە! لێرە کەس زۆری لە کەس نەکردووە و هیچ لایەک مافی ئەوی تری پێشێل نەکردووە. ئەمە بابەتێکی شەخسی و ئارەزوومەندانەیە، جا کۆمەڵگە پێی قبوڵ بێت یان نا. دەستدرێژی، ئەمە هیچ پێوەندییەکی بە سێکس و حەزەوە نییە، ئەمە تاوانە و سەپاندنی هێزە بە زۆرەملێ. دەستدرێژی واتە پیاوێکی دڕندە بە چەک، بە هێزی جەستەیی، یان بە قۆستنەوەی بێدەسەڵاتی بەرامبەر، جا ژن بێت، منداڵ بێت، یان ئاژەڵ، دێت و جەستەیەک ڕاو دەکات کە هیچ ڕەزامەندییەکی تێدا نییە. کۆمەڵگەی ئێمە هێندە نەفام و کەرە، کاتێک کچێک دەبێتە قوربانی دەستدرێژی ڕێک وەک سێکسێکی بە ویست سەیری دەکەن و دەڵێن خۆی حەزی لێبووە. بە دەردی شێرۆ وتی: (بەم ئەقڵە بۆ کوێ دەچین؟ بۆ چ ئەشکەوتێک؟) کورد بینا و شوقەکانی بەرز کردوە بەس لە فیکر هەر بۆ دواوە هەنگاو دەنێ! #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Wednesday 24 June 2026 19:09:27 GMT
Music
Download
Comments
§ :
جوانترین ڕوونکردنەوەیە بۆ یەکێک ئەقڵی هەبێ یەکێکیش ئەقڵی نەبێ ئەوە هیچ
2026-06-24 21:01:10
10
badini_design :
جا قسەکەی تۆ بە عەکسەوەش راستە ئەگەر فروشیار نەبێت کڕیاریش نیە لێرە هەردووکیان تاوانبارن نەک لەشفروشەکە قوربانیە وە نە ئەوەی لە گەڵی بەژدار ئەبێت تەنها خەتای ئەوە،
2026-06-24 22:24:13
1
Haryad :
شەرەف هەموی لە دەستی پیاوە نەک ئافرەت
2026-06-24 19:32:52
13
💎 :
لەگەل رێزم بۆ ئەو بەرێزە بەلام خەتا لە هەردوو لایە قسەکەی ئەسلی نیە ئەشتوانین بلێین ئەگەر ئافرەت فرۆشیار نەبێت کریار بونی نابێ ♥️
2026-06-24 19:31:11
3
✹ :
لای خۆمان فرۆشیار نییە بەڵام بەقسە شیرینەکانی کریار دوکانەکە ئەکاتەوە🤦🏻♀️
2026-06-24 19:59:54
3
{Rahand} :
ئەو بابەتە هەمیشە پێویستە هەڵسەنگاندی بۆ بکرێ،نەک ئەونە ئاسان باسکرێ و بیخەیتە ملی لایەنێک.
2026-06-24 22:32:16
0
⚜️’ :
ئەگەر فرۆشیار نەبێ کڕیاری نیە
2026-06-24 19:43:56
1
HaMa.& :
ئەی دەست خۆش ..🖤
2026-06-24 21:24:31
0
(KALE) :
بخوا پیاوی💜
2026-06-24 21:11:27
0
李丽华🖤☕" :
دەمێکە ئەوە ئەلێم 💓
2026-06-24 20:26:16
0
لێکۆڵەری تاوان :
💐💐💐
2026-06-24 19:10:32
0
𝑯𝑰𝑱𝑹𝑨𝑵_𝑴𝑯𝑴𝑨𝑫 :
🖤🖤🖤
2026-06-24 21:32:58
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.