@rena75288: وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ» خوا بتداتێ کەس ناتوانێ ڕێگری لێ بکات ئەم گردەی کە لە وێنەکەدا دیارە بورجی پەیوەندییەکانی ئاسیاو کۆڕەک و زین و هیتریشی بە کرێ لەسەر دانراوە ، چیرۆکێکی زۆر سەیری هەیە کە لە فلیمیشا شتی وا نەبووە. لەم ناوچەیە (کە من نامەوێت ناوی بهێنم )خێزانێک هەن ، باوکیان کۆچی دوایی ئەکات و میراتەکەیان دابەش ئەکەن کە زەوییە ، ئەوانەیان کە خۆیان بە ئاقڵ ئەزانن زەوییە تەخت و باشەکە ، کە بەکەڵکی کشتوکاڵ دێت ئەبەن بۆ خۆیان ، و ئەو گردەش کە پڕ بووە لە ئەڵغام دەیدەن بە برایەکیان کە زۆر دڵساف و داماوە ، ئەویش دەڵێت باشە من چی لەو گردە بکەم کە هەمووی ئەڵغامی تیایە ، ئەڵغامی زەمانی ڕژێم!!!!!! بەهەر حاڵ براکانی تری وتوویانە تازە هەر ئەوە بەشی تۆیەو ئەبێ پێی ڕازی بیت. هەتا ئێرە ئەم پیاوە بەحساب غەدری لێ کراوەو بەش خوراوە. پاش ماوەیەک بەبێ ئەوەی کابرای داماو داوای کردبێت ، لیژنەیەک دەچن بۆ لابردنی ئەڵغامەکان لەوسەر گردە . گردەکە پاک کرایەوە و هێندەی نەبرد لیژنەیەک لە ئاسیاسێل دەیانەوێت شەبەکەی ئەو ناوچەیە دابین بکەن ، بۆیان دەردەکەوێت کە تەنها ئەو گردە گونجاوە ، بۆیە داوا لە خاوەنەکەی ئەکەن کە ڕێگەیان بدات بورجێکی لەسەر دابنێن، بۆ ڕازی کردنیشی خانویەکی سەد مەتری بۆ دروست ئەکەن و کوڕێکیشی وەکو حەرەس لەوێ دادەمەزرێنن. سەرتان نەیەشێنم ، پاش ئاسیا سێل بەهەمان شێوە کۆمپانیای کۆڕەک و زین و دانەیەکی تریش بە ممنونی و بەکرێ بورجیان لەسەر گردەکە دانا …… خانوشیان بۆ کردووە، براکانیشی زۆر زۆر پەشیمانن . بۆیە ئەم ژیانە زۆر ڕاکردن و پەلاماردان و فرتووفێڵی ناوێت خوا بتداتێ کەس ناتوانێ ڕێگری بکات.

RENA
RENA
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 24 June 2026 21:52:06 GMT
72288
976
23
248

Music

Download

Comments

hanari40
ᴍᴀᴍ_ʙʟɪ :
بژیت پۆستێ جوانە 👏👏
2026-06-25 10:38:59
1
marga203
Ali :
چ شوێنێکە؟
2026-06-25 10:39:26
1
azadamin13
azadamin :
بژی🥰
2026-06-25 09:15:33
2
sarhad.ismahel3
Sarhad.ismahel :
خواگەورەترینە❤️😘
2026-06-25 10:49:29
0
nareman_506
Nareman :
جی رویدا😁 کوا
2026-06-25 09:41:15
0
xasrawmuhammad4
xasrawmuhammad :
شیخ عوبیده برا
2026-06-25 08:17:11
1
haji.haji5104
world phone :
چیرۆکێکی جوانە بژیت
2026-06-25 09:08:01
1
656tiktok.com7
LADE :
چي رويدا له وئ
2026-06-25 11:15:18
0
qaimkhalil
qaim—khalil🦂🦁 :
💔💔💔
2026-06-25 09:58:42
1
meerse1
MHAMMED :
🥰🥰🥰
2026-06-25 09:58:40
1
karzanrawf
Karzan Rawf :
🌹🌹🌹
2026-06-25 09:01:35
1
hardymagdid4
hardy :
🥰🥰🥰
2026-06-25 06:04:41
1
To see more videos from user @rena75288, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About