@dr.nazaneen.harki.clinic: نەخۆشی گەڕی پێست (الجرب) (Scabies) چییە؟ مەخوشی گەڕی پێست تووشبوونێکی پێستە کە بەهۆی مێروویەکی زۆر بچووک (Sarcoptes scabiei) دروست دەبێت و بە ئاسانی لە ڕێگەی پەیوەندی نزیک و بەركەوتنی ڕاستەوخو بە كەسی تووشبوو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە. 🔹 لە دیارترین نیشانەکانی بەخوشیەكە: ✔️ خورانی توند، بە تایبەتی لە شەودا ✔️ دەرکەوتنی پەڵەی سوری وورد لەسەر پێست ✔️ زۆرتر لە ناو پەنجەکان، دەوری ناوك، بن باڵ، ناوچەی کەمەر، دەوری مەمک و ئەندامە هەستیارەكان دەردەکەوێت. 💊 چارەسەری نەخۆشیەكە ✔️ بەکارهێنانی دەرمانی پزیشک پێشنیاری کردووە. ✔️ پێویستە هەموو ئەندامانی خێزان و کەسانی هاوبەش لە ماڵەوە هەمان کات چارەسەر بکرێن، تەنانەت ئەگەر نیشانەیان نەبێت. ⚠️ گرنگترین هۆکارەکانی دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشییەکە 🔸 چارەسەر نەکردنی هەموو کەسانی بەركەوتەی خێزان لە هەمان کات دا. 🔸 بەکارهێنانەوەی جل، هەمان بەتانی و سەردوشەك و بالیف، خاولی پێش چارەسەر. 🔸 جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییەکانی دەرمان بە دروستی. 🛡️ چۆن ڕێگری لە دووبارە تووشبوون دەکرێت؟ ✅ هەموو جل و بەرگ خاولی و بەتانی و سەردووشەك و بالیف و هەر شتێك بو جەستە بەكارهاتبێت لە 3 ڕۆژی بۆ یەك هەفتەی ڕابردوودا بە ئاوی گەرم (60°C یان زیاتر) بشۆن و بە تەواوی وشک بکەن، ئەگەر بدرێتە بەر خۆر باشترە. ✅ ئەو شتانەی ناشۆردرێن، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر تا هەفتەیەک لە ناو کیسەی داخراودا دابنرێن. ✅ لە ماوەی چارەسەریدا لە پەیوەندی جەستەیی نزیک دوور بکەونەوە تا کاتی تەواوبوونی چارەسەر. ✅ هەموو ئەندامانی خێزان و کەسانی بەركەتوو لە هەمان کات چارەسەر بکرێن. ✅ هەرچەندە چارەسەری سەرکەوتوو بێت، خوران دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت و دوای نامێنێت. 👩‍⚕️ بیرت بێت: چارەسەرکردنی تاکە کەس بەبێ چارەسەرکردنی کەسانی بەركەوتووی خێزان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشیەكە. بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەك. د. نازەنین حاجی هەرکی پسپۆری پزیشکی خێزانی #پێستی_تەندروست #جرب #زانیاری_تەندروستی #تەندروستی #scabies k

د.نازەنین حاجی/پزیشكی خێزان
د.نازەنین حاجی/پزیشكی خێزان
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 25 June 2026 12:56:41 GMT
44701
544
33
111

Music

Download

Comments

duhowbfywbhwu
duhowbfywbhwu :
سلاو دکتۆر منداڵه که م یه ک ساڵانه جربی گرتوە بردمه لای دکتۆر چاره سه ری چیه بێ زحمه ت من و باوکیشی لێمان گرته وە تکایه
2026-07-28 10:53:15
1
gardi3254
Gardi :
Doctor 👩🏻‍⚕️mndalakam la 1 salu newe tushe xuranu surbunaway pest bua esta dusalu newa har ba helaj darwa dwaee detawa esta mndaalakay dekam ka tamane sluneweka awesh tush bua lanakaw awesh tushbu esta hardukian bayakawa haman hasasyate pestyan haya ma malham darwa pash haftak dear dakawetawa helej chia!??
2026-08-02 12:49:27
1
dldar_harki5
پاشا🦁 :
دەست خۆش بیت هه میشە سەر کەوتوبی
2026-08-11 11:55:07
1
malabasam3
malabasam3 :
منيش كورةكةم توشبوة باش ناوي٤عيادةم بيكردة
2026-08-06 08:12:37
1
valan455
PAREZ🖤 :
حزاز جیگاکەی بەچی دەروا
2026-07-23 18:54:53
1
soz4_a1
Sozan🩵🌚 :
ئەی نەخۆشی سەدەف چارەسەری هەیە💔
2026-07-24 08:42:25
1
brya.shorsh
Koye :
،،ئایا خورانی پێست ، ارتکاریا چارەسەری هەیە لای ئێوە ، چەندان دکتۆرم کردووە سودم نەبینیوە
2026-07-24 19:53:54
1
shanagyan39
shanagyan :
بيزةحمةت پةلةي بةرخؤر بةلةيةكي سپةيةك چارةسةري هةية
2026-07-27 21:53:15
1
naliblue.ovulation.test
naliblue.ovulation.test :
💐💐💐 dast xush dctora 🥰🥰🥰
2026-06-25 13:38:44
1
yara_2872
💜 :
من دەموچاوم هەندێ پەڵەی هەیە نزیکەی مانگ ونیوێکە علج بەکاردێنم سودم لێ نەبینیوە پێستم وشکە دەموچاوم زۆرعەرق ئەکا ئەکزێتەوە سورەوەئەبم
2026-07-24 15:35:43
1
sezar.reyes
sezar.reyes :
دكتوره سلاو چاره سه رى (حساسية الشري) چيه ؟
2026-07-25 00:39:08
1
hevarmahammad
M-D-H :
نه خوشى اكزيما جاره سه رى هه يه
2026-07-28 13:06:50
1
banday_xwa260
خانمی Aم💍♾️❤️ :
عیلاجی ئەنزیماتی جەرگ چییەتکایە چەند عیلاج وەرەگرم سودی نەبوە ؟؟🥺
2026-07-25 19:50:53
1
brya.shorsh
Koye :
2026-07-25 16:05:25
0
brya.shorsh
Koye :
ئەو فەحسانەم هەموو کردوە
2026-07-25 16:05:46
0
doxanharki
MERHAJ HARKE💇💇‍♀️ :
هەرساخبی ٳنشااللە دوتمام
2026-06-27 07:31:31
1
makk917
مەدینە :
هەمووڕۆژێ جێگەو بان بدات بەخۆر و جلەکانی بەریان بکوڵێنن لەناو مەنجەڵێ ئاو
2026-07-24 07:31:12
0
To see more videos from user @dr.nazaneen.harki.clinic, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About