@use9938373737: #car #AutoAuctionRebuilds #carsoftiktok #fixmycar #carshopping

Use9938373737
Use9938373737
Open In TikTok:
Region: US
Thursday 25 June 2026 14:30:46 GMT
549
18
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @use9938373737, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ڕۆژێک سەعدیی شیرازی دەگێڕێتەوە و دەڵێ: لە حەمامێکدا پارچە گڵێکم پێ درا بۆ خۆشتن (لە کۆندا گڵ بۆ پاککردنەوە بەکارهاتووە). کاتێک نزیکم کردەوە، گڵەکە بۆنێکی هێندە خۆشی لێ دەهات، مەستی کردم. بە سەرسامییەوە لێم پرسی: «تۆ میسکیت یان عەبەریت؟ بۆنت شێتی کردم!» گڵەکە بە زمانێکی حاڵ وەڵامی دایەوە: «من نە میسکم نە عەبەر، من گڵێکی سادە و ناچیزە بووم؛ بەڵام ماوەیەک لەگەڵ گوڵدا دانیشتم و هاوەڵیم کرد، کەرامەت و بۆنی گوڵەکە تێمدا ڕەنگی دایەوە و بووم بەمەی کە دەیبینیت، ئەگەرنا من هەر ئەو خۆڵەم کە هەبووم!» ڕێک لەم بەسەرهاتە جوانەوە، ئەو حیکمەتە قووڵە و نەگۆڕە خۆی مانا دەکات کە دەڵێت: «کەس سەرفراز نەبووە، ئیلا بە هاوەڵیەتی سەرفرازێک نەبێت.» مرۆڤ ئاوێنەی ئەو کەسانەیە کە ڕۆژانە لەگەڵیاندا هەناسە دەدات و کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبات. لە مێژووی شارستانیەتدا سەیری هەر لوتکەیەک بکە، دەبینیت سێبەری مەزنێکی تر لە پشتیەتی و داوێنی کەسێکی سەرفرازی گرتووە. ئەفلاتوون هەرگیز نەدەبووە ئەو فەیلەسوفەی کە هەزاران ساڵە عەقڵی بەشەریەت دەجووڵێنێت، ئەگەر ساڵانێک لەسەر ئەژنۆ لەبەردەم سۆکراتدا دانەنیشتایە. مەولانای ڕۆمی، زانایەکی گەورە و شەرعزانێکی ئاسایی بوو، بەڵام تا شەمسی تەبرێزی نەبینی و ڕۆحی خۆی تێکەڵی ئەو کێوەی مەعریفە نەکرد، نەبووە ئەو مەولانایەی کە ئەمڕۆ دنیا بە شیعرەکانی مەستە و ڕۆحەکان دەهەژێنێت. لە ژیانی ڕۆژانەشماندا ئەم یاسایە وەک شمشێر تیژە. تۆ ناتوانیت ڕۆژانە لەگەڵ چەند کەسێکی بۆش، بێئامانج، و شەیدای ترێندە بێماناکانی سۆشیال میدیادا بگەڕێیت و چاوەڕێ بکەیت عەقڵت وەکو هەڵۆ بەرز بفڕێت! ناتوانیت هاوڕێی کەسانێک بیت کە گەورەترین دەستکەوت و خەمی ژیانیان مۆدێلی سەیارە، کڕینی ئایفۆنی تازە و قسەکردنە بەسەر خەڵکەوە، کەچی خۆت خەونی گەورەت هەبێت بۆ گۆڕینی خۆت و کۆمەڵگەکەت.  ئەوانەی لەناو زەلکاودا دەژین، هەرگیز ناتوانن باسی بۆنی گوڵت بۆ بکەن.  کاتێک لەگەڵ کەسانێک دادەنیشیت کە بچووکترین کێشەیان ئەوەیە کێ چ پۆستێکی کردووە، بێ ئەوەی هەست بکەیت، تەمەن و ڕۆحت قەتیس دەبێت. بەڵام کاتێک خۆت دەخەیتە پاڵ گەنجێکی زانستخواز، مرۆڤێکی تێگەیشتوو، یان پیرێکی خاوەن ئەزموون کە وشەکانی قورساییان هەیە و کاتی خۆی و خەڵک بەفیڕۆ نادات؛ ئەو کاتە سەرفرازی وەکو ڕووناکی بۆت دەگوازرێتەوە. گەورەیی نەخۆشییەکی درمە، ڕێک وەکو گەمژەیی گوازراوەیە. بۆیە، یەکێک لە گەورەترین و قورسترین بڕیارەکانی ژیانت ئەوەیە کە کێ هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی ببێتە هاوسەفەری بیرکردنەوەت؛ چونکە هیچ نەمامێک لە بیابانێکی وشکدا چرۆ ناکات، مەگەر ئەوەی لە پاڵ ڕووبارێک و لە سێبەری درەختێکی سەرفرازدا ڕەگی داکوتابێت. #adnankarim #عەدنان_کەریم #foryoupage

About