@xulayto: کۆتا نەفەس لە جگەرەکەت دەدەیت و دەتەوێت کۆتا قسەت لەگەڵ هاوڕێکانتدا بکەیت، بەڵام قسەکەت بیردەچێتەوە، پاڵ بە مێشکتەوە دەنێیت، زمانت لەنێو دەمتدا دەگووشیت، هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژیت، چاوەکانت دادەخەیت و دەیکەیتەوە، چەند جارێک ئەم کارانە دووباره دەکەیتەوە، بەڵام قسەکەت بیرناکەوێتەوە، هەڵدەستی.. جێیان دەهێڵیت و دەڕۆیت، بەڕێدەکەویت، بەڵام نازانیت بۆ کوێ دەڕۆیت، بیرت دەچێتەوە کە هەنگاوەکانت بەرەو چ ئاڕاستەیەکن، دەتەوێت بگەڕێیتەوە بەڵام ناتوانیت، لەشوێنێکدا، لەکووچەیەکدا، لەحەدیقەکەیدا، دادەنیشیت، ناسیاوێکت دەبینیت، بەڵام ناویت بیردەچێتەوە، هەوڵدەدەی بیربکەیتەوە کۆتاجار لەکوێ بینیت، شێوەی ڕووخساری و ناوەکەی لێک نزیکن، بەڵام تۆ هێندە بللیمەت نییت بەو شێوەیە ناویت بیربکەوێتەوە، پێش ئەوەی بتبینێت شوێنەکە جێدەهێڵیت، دیسان بەڕێدەکەویت، هەست بەبێزاری دەکەیت، وادەزانی گەدەت بەتاڵە، بەڵام تێریت، تاکە شتێک بیزانیت ئەوەیە کە نەخۆشی زەهایمەرت نییە، پرسیارێک بەدەنگی بەرز لەخۆت دەکەیت بەپشتی دەستت دەکێشی بە ناوچەوانتدا دەڵێیت: باشە بۆچی هێندە شتم بیردەچێتەوە؟ وەڵامت دەستناکەوێت بەڵام دووبارە نازانیت کە هەندێ شت هەیە ونە! نادیاره! هەرچەند بیری لێبکەیتەوە، هەرچەند بەدوایدا بگەڕێیت ئەو زیاتر خۆی حەشار ئەدات، لەوانەیە کۆتا قسەت بیربکەوێتەوە کە دەتویست بە هاوڕێکانتی بڵێیت، لەوانەیە ئەمجارە بزانیت بۆ کوێ دەڕۆیت، دڵنیام ناوی ناسیاوەکەشت بیردێتەوە، بەڵام چیدی بەلاتەوە گرنگ نییە، نازانیت بۆچی بەلاتەوە گرنگ نییە، بەڵام لەکۆتاییدا دەزانیت، هەندێک شت هەیە.... ونە' نادیارە' نەزانراوە#شەهرەزاد #actives? #xulayto #fyppppppppppppppppppppppp #sarchnar
𝐗𝐔𝐋𝐀/﮼خوله🍷
Region: IQ
Friday 26 June 2026 10:05:40 GMT
Music
Download
Comments
Alan :
جوانترین درامای ئێران بەبێ موناقەشە
2026-06-26 17:05:28
15
پەیە🖤! :
ro7♥️!
2026-06-26 10:18:43
3
ڕێکار_کـۆیی🖤🥀 :
kasakam 🌹🥰
2026-06-26 11:20:09
3
S H V A N :
Bar Kama 🫶😍
2026-06-26 14:06:03
2
Ayham🖤. :
کەسی من🌹
2026-06-26 12:38:33
3
sarhad :
dllakam❤️
2026-06-26 10:33:01
1
❕ :
kasakay bray 🖤
2026-06-26 10:45:43
1
ماهی🕊️. :
Kasakam🖤
2026-06-26 16:45:01
3
𝑻𝑨𝑳𝒊𝑨🌻 :
قوباد🖤
2026-06-26 17:20:55
0
احمد🍂 :
قوبـاد 💔
2026-06-26 17:39:50
0
Ro7aa♠️ :
Bra to basi mn akay 💔
2026-06-26 20:52:19
0
"🦌" :
تاقە برا ناوی ئەو گورانییە چییە❤️؟
2026-06-26 18:49:22
0
𝐊𝐎𝐙𝐇𝐀 :
🌹🌹🌹
2026-06-26 10:21:27
1
syako🖤 :
🥰🥰🥰
2026-06-26 10:16:08
1
Wanawsha.hassan :
👍👍
2026-06-26 19:14:36
0
Ibrahem Mahmud :
🥰🥰
2026-06-26 10:46:56
0
🥀SAMO❓ :
💔😍
2026-06-27 00:14:45
1
To see more videos from user @xulayto, please go to the Tikwm
homepage.