@itssmeee269: #foryuo

zahra ismi🦋
zahra ismi🦋
Open In TikTok:
Region: ID
Saturday 27 June 2026 00:02:59 GMT
2369
262
2
8

Music

Download

Comments

abang_jaiiii
Jai_🔫 :
Aku suka aku suka 🌷🌷🌷
2026-06-27 00:04:37
0
sayu_8891
Sayu_88 :
🥰🥰🥰🥰
2026-06-27 00:14:00
1
To see more videos from user @itssmeee269, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

بەمناڵی زۆر لە باوكم ئەترسام كەچی ئێستا بیرەكەمەوە باشە باوكم هەر زۆر كەم لێشی ئەیاین ئیتر ئەم ترسە هی چیبوو ڕاستی ئەو ترسە دایكم دروستی كردبوو  كاتێك كەتنێكمان ئەكرد چینێكی باشی تێ هەڵەیاین ئینجا ئەی وت با باوكتان بێتەوە پێی ئەڵێم بزانە چیتان لێ ئەكات ئیتر ئێمە بێ ئەوەی شەقی باوكیشنان بخۆین پێمان وابوو هی ئەو زۆر خەتەر ترە ئیتر بەهەزار ماستاو كردن  ئەمان وت تۆ بەس پێی مەڵێ جارێكی تر نایكەینەوە ! سەركەوتنی هەر سیستەمێك پەیوەستە بەكەسی دووەمی سیستەمەكەوە جا ئەم سیستەمە خێزان بێت یان دەوڵەت بۆیە كەسی ئاقڵ كاتێك سیستەمێك دروست ئەكات یەكەم كاری پێویستە بزابێت كێ ئەكاتە كەسی دووەم( دەوڵەتی قوڵ) لە سیاسەتدا چەمکێکی یەکجار كاریگەر هەیە پێی دەوترێت (دەوڵەتی قووڵ) خەڵکی ئاسایی پێیان وایە ئەو سەرۆک کە لەسەر تەلەفیزۆن دەركەوێت ڕاگری دەوڵەتەکەیە! بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە سەرۆك تەنها (ڕوخساری سیستەمەکە)یە ئەوەی دەوڵەتەکە لە ڕووخان ئەپارێزێت کۆمەڵێک کەسی نەبینراوی پشت پەردەن کە پێیان ئەڵێن دەوڵەتی قووڵ ئەوان کارەکان ڕێکئەخەن و هەر لادانێک هەبێت پێش ئەوەی بگاتە دەستی سەرۆك ئەوان  سەركوتی ئەکەن باشیی هەر دەوڵەتێک پەیوەستە بە زیرەکیی دەوڵەتە قووڵەکەیەوە هەیە  نەک تەنها دەسەڵاتی كەسی یەكەمی! ئەم یاسایە بەقەد تاڵە موویەک جیاوازیی نییە لەگەڵ (سیستەمی خێزان)دا! لە خێزاندا باوک (یان کەسی یەکەم) پاشا و ڕوخساری سیستەمەکەیە بەڵام دایک (یان کەسی دووەم) دەوڵەتە قووڵەکەیە!  سەلامەتیی هەر خێزانێک هەرگیز بەتەواوەتی پەیوەست نییە بە هێزی کەسی یەکەمەوە بەڵکو سەد لە سەد ئەکەوێتە سەر ئەرک و ژیریی (کەسی دووەم). ئەگەر کەسی دووەم باوەڕی بە سیستەمەکە هەبێت و گوێڕایەڵ بێت ئیتر بە شێوەیەکی (لائیرادی) تەواوی ئەندامانی تری خێزانەکەش گوێڕایەڵ ئەبن. چونکە منداڵەکان سەیری کاردانەوەی کەسی دووەم ئەکەن ئەگەر بزانن دەوڵەتە قووڵەکە پەرژینێکی تووندەو شکۆی کەسی یەکەم ئەپارێزێت هەرگیز ناوێرن یاخی ببن كەسی دووەم یان جوانتر بڵێم دەوڵەتە قوڵەكەی خێزانت نابێ یاخی بێت ناشبێت گێل بێت ! چونكە دەبێ لە کاتی لادانی تاکەکان کەسی دووەم پێش کەسی یەکەم ڕووبەڕوویان ببێتەوە بۆچی؟ لۆژیکەکەی چییە؟ لۆژیکەکەی ئەوەیە کە (سیستەم) نابێت هەمیشە چەکی قورسی خۆی بەکاربهێنێت! ئەگەر لە خێزانێکدا کەسی یەکەم ناچار بێت بۆ بچووکترین هەڵەی منداڵەکان یان لادانەکان خۆی بێتە مەیدانەوە و تووڕە ببێت ئەوا وردە وردە (هەیبەت و ترسی) دەشکێت و ئەمرەكانی ئەبێتەوە شتێکی ڕۆتینی سادە. ئەرکی کەسی دووەم (دەوڵەتە قووڵەکە) ئەوەیە کە وەک هێڵی بەرگریی یەکەم کار بکات هەر لادانێک ڕوویدا ئەو ڕووبەڕووی ببێتەوە و سەرکەوتی بکات بۆ ئەوەی بڕیاری کەسی یەکەم هەمیشە وەک (دواین چەک و قورسترین بڕیار) شکۆی خۆی بپارێزێت ئەو ماڵەی کەسی دووەمی تێدا لاواز بوو یان پشتی سیستەمەکەی نەگرت کەسی یەکەم هەرچەندە بەهێزیش بێت لە کۆتاییدا لەناو ئەچێتو ئەفەوتێ  چونکە تاكەكانی ناوەوە یاخی ئەبن! حەتا لەلایەنی دینیەوە  ئەم هەفەتەكە زۆرم لەسەر ڕێكەوتنی  حودەیبیە خوێندۆتەوە ڕاستی هەر ئیلهامەكەشم لەم چیرۆكەوە بۆ هات کاتێک پێغەمبەر (د.خ) کە (کەسی یەکەمی سیستەمەکە بوو)بڕیاری دا  ڕێكبكەوێت لەگەل سەرانی قوڕەیش ئەو ڕێکەوتننامە قورسە ئیمزا بکات کە لە ڕوواڵەتدا پڕ بوو لە سوکایەتی بۆ موسڵمانان هاوەڵان شۆک بوون و نەیانتوانی قبوڵی بکەن! تەنانەت عومەری کوڕی خەتتاب لە لوتکەی تووڕەییدا چوو بۆ لای پێغەمبەر و پرسیاری توندی لێ کرد کە بۆچی ئەمە قبوڵ بکەین؟  پێغەمبەر پێی فەرموو: من پێغەمبەری خوام و سەرپێچیی ناکەم عومەر هێشتا ئارام نەبووەوە و دڵی پڕ بوو لە یاخیبوون دژی ئەو بڕیارە (ئەمە ئیتر سەرەتایە بۆ لادانی تاکەکانی کۆمەڵگە)  لێرەیا کێ هاتە پێشەوە؟ ئایا پێغەمبەر خۆی بەردەوام بوو لە مناقەشەكردن لەگەڵ  ئیمامی عومەر؟ نەخێر! لێرەیا (کەسی دووەمی سیستەمەکە) کە ئەبوبەکر بوو (دەوڵەتە قووڵەکە) هاتە مەیدانەکەوە! ئەبوبەکر چووە لای عومەر و بە توندی ڕووبەڕووی بووەوە و یەخەی گرت! و هەمان قسەی پێغەمبەری بۆ دووبارە کردەوە و پێی وت:  (أَيُّهَا الرَّجُلُ، إِنَّهُ رَسُولُ اللَّهِ، وَلَيْسَ يَعْصِي رَبَّهُ... فَاسْتَمْسِكْ بِغَرْزِهِ) واتە: (ئەی پیاو! ئەو پێغەمبەری خوایە و سەرپێچی پەروەردگاری ناکات... دەستت بە ڕکابەکەیەوە بگرە و لێی جیا مەبەرەوە!). کاتێک عومەر و هاوەڵان بینییان کە (کەسی دووەم) بەو شێوەیە بەرگری لە بڕیاری کەسی یەکەم ئەكات و یەک ملیم لای نەداوەو بە شێوەیەکی لائیرادی هەموویان بێدەنگ بوون و گوێڕایەڵییان هەڵبژارد ئەگەر ئەبوبەکر لەو چرکەیەدا پشتی سیستەمەکەی نەگرتایە فەوزایەکی گەورە دروست دەبوو. ئەمەیە هێزی دەوڵەتی قووڵ! #ئەرشیف

About