@britainnews: #هەواڵی_بەریتانیا هەینی 26/6/2026 ئامادەکردنی : #کێوان_عومەر uk news 🔻ئەو گەنجەی لە فڕۆکەخانەی مانچستەر بە توندی ڕوبەڕوی پۆلیس بوەوە و لوتی ژنە ئەفسەرێکی شکاند تەنیا سێ ساڵ و نیو زیندانی کردنی بۆ دەرکرا محەمەد فەهیر عەماز تەمەن 21 ساڵ، لە ڕووداوێکدا لە تێرمیناڵی 2 لە 23ی ۷ی 2024، تاوانەکەی ئەنجامدابوو. 🔻چەند شۆفێرێکی تاکسی لە بریستۆڵ کە بەهۆی تیژڕەوی و تێپەڕین بە گڵۆپی سوری ترافیک و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخۆڕیندا گیراون و ئاگادار کراونەتەوە، هێشتا ئەو شۆفێرانە ڕێگەیان پێدەدرێت کار بکەن و سەرنشین هەڵبگرن. 🔻بەپێی بەدواداچونێك ئەنجوومەنی شاری بریستۆڵ بەرپرسە لە پێدانی مۆڵەت بە شۆفێرانی تاکسی، کەچی بەردەوام نەرمیی بەرامبەر بەو کەسانە دەنوێنێت کە چەندین سەرپێچی هاتوچۆ و شۆفێری ئەنجام دەدەن. 🔻بەریتانیا بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک تۆمارێکی نوێی پلەی گەرمای هەبوو ، ئەمڕۆ لەناوچەی «سەنتن دۆنھام» لە سافۆڵک پلەی گەرما گەیشتە 37.3°C. دەستەی کەشوهەوای ھۆشداری زەردی بۆ بەشێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئینگلتەرا دەرکردووە کە تاکو سبەی شەمە بەردەوام دەبێت. 🔻حکومەتی بەریتانیا بڕی 1 ملیار دۆلار وەک پشتیوانی دارایی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئازادکردنی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار لە ڕێگەی بانکی جیھانییەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان. 🔻بەریتانیا بڕی 26 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتا ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ تەرخانکردووە.کە وڵاتێکی نێو کۆمەڵەی کۆمۆنوێڵشە. 🔻حکومەت پلانی خۆی بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ بە مەبەستی قەدەغەکردنی چارەسەری گۆڕینی ڕەگەز (Conversion Therapy) ڕاگەیاند، کە لەمەودوا بە تاوان دادەنرێت و سزای زیندانیکردن و پێبژاردنی ماددی قورسی دەبێت. 🔻ئامارەکانی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی بیانی دەریخستووە کە ناوچەی «وێست میدلاندز» سێیەم ناوچەی سەرنجڕاکێشە لە بەریتانیا بۆ بازرگانی بیانی، دوای لەندەنی گەورە و سکۆتلەندا. 🔻ئەنجومەنی لۆردەکان لە قۆناغی کۆتایی تاوتوێکردنی یاسای ئاسایشی نەتەوەیین، کە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی وڵاتانی بیانی 💰ئەمرۆ هەینی نرخی پاوەن بەمجۆرە بوو : نرخی 100 دۆلار لە بازاڕە ئۆنلاینەکانی بەریتانیا بە 75 پاوەن و 77 پێنس بوو ، لە بەرامبەریشدا نرخی 100 پاوەن بە 131 دۆلار و 97 سەنت بوو ، نرخی 100 دۆلار حەواڵەش لە بەریتانیا بۆ کوردستان 79 بۆ 80 پاوەن بوە. ✅ تکایە هاوڕێیانی بەڕێز ئاکتیڤی پەیج زر دابەزیوە بێزەحمەت لایك و کۆمێنت بکەن زۆر سوپاستان دەکەین 🙌 👍 بۆ بینینی هەواڵ و زانیاری بەردەوام فۆڵۆ و لایکی پەیجەکە بکەن بەڕێزان🙌 ♦️مافی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ ئەم پەیجە پارێزراوە ____________________________ #هەواڵی_بەریتانیا #کوردانی_بەریتانیا #بێرمینگهام ——————————--------------
Britain news هەواڵی بەریتانیا
Region: GB
Saturday 27 June 2026 00:16:41 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @britainnews, please go to the Tikwm
homepage.