@tanhayyy44: کە تۆ نایەیت، دڵم دەبێتە پارێزەری بێدەنگیت و خۆم بیانووت بۆ دەدۆزمەوە لە دادگای تەنیاییدا، تاوانەکە دەخەمە ئەستۆی خۆم و دەڵێم دیارە من باش چاوەڕێم نەکردووی. دەڵێم ڕەنگە هێشتا ڕێگاکانم بە باشی بۆ هانت پاك نەکردبێتەوە لە دڕکی خەم یاخود نزا و هەنیسکەکانی نیوەشەوم، هێندە بەرز نەبووبێتن کە بگەنە لای جەنابی شەم. دەڵێم دیارە من لە ڕاگرتنی کاتدا سست بووم و کاتژمێرەکەم خێرا ڕۆیشتووە تۆ هەر دێیت و دڵنیام، بەڵام چاوەڕوانیی من هێشتا فێری هێمنی و دانبەخۆداگرتن نەبووە. سەرزەنشتی چاوەکانی خۆم دەکەم کە بۆچی لە ئاسۆدا نوقمی بینینت نەبوون سەرزەنشتی هەنگاوەکانم دەکەم کە بۆچی بەرەو پێشوازیی هاتنت کەمێک تەمەڵ بوون. تۆ بێبەریت لەم دوورکەوتنەوەیە، چونکە تۆ هەمیشە وەک تیشکی خۆر هۆکاری ژیانی ئەمە منم کە هێشتا فێری چۆنیەتیی سووتان نەبووم لە ڕووناکیی پڕ لە میهرەبانیی تۆدا. ئەگەر سەد ساڵی تریش لێرە بمێنمەوە و دەرگاکە تەنها دەنگی با لێی بدات دیسان دەڵێم تقەی پێی تۆیە و من بووم کە نەمهێشت سێبەرەکەت بە ئاسوودەیی پێ بنێتە ناو سەرا. خۆم دەبمە نەیار و داواکاری گشتی دژی دڵی خۆم، تەنها بۆ ئەوەی ناوی تۆ پاک بمێنێتەوە تا کاتێک کە دێیت، بزانیت لێرە هێشتا هیوایەک هەیە کە هەرگیز کز نابێتەوە.

چـۆڵستان،
چـۆڵستان،
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 27 June 2026 13:50:36 GMT
17415
949
7
106

Music

Download

Comments

hackked16_brusk
🖤.. :
کۆپی کاپشن
2026-07-04 19:49:29
1
novembarr.99
🖤. :
کۆپی کاپشن
2026-07-01 19:12:09
3
elya2900
chawan :
😭😭😭😭😭😭ئاخ ئێمە بۆئەبێ هەر چاوەڕێان بکەین😭😭😭
2026-06-27 19:10:48
4
rahaahmed6
Raha Ahmed :
😔😔💔
2026-06-29 06:14:46
1
sivanarsalan
SivaN e Haji :
😳
2026-07-03 08:35:50
1
To see more videos from user @tanhayyy44, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About