@.calviee: چەند کەسێک هەن وا ڕاهاتوون کە هەر کاتێک وێنەیەکی منداڵی، هەڵەیەکی کۆن، یان شتێکی تایبەتی هەر مرۆڤێکیان دەستکەوت، یەکسەر هەڵی دەگرن و بە شانازییەوە دەڵێن: "مەلەفی فڵان کەسم لایە!" ئاخر پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئەمە کەی پیاوەتییە؟ ئەمە چی لێهاتوویی و ئازایەتییەکی تێدایە؟ کەی ئەخلاق و مرۆڤایەتی گەیشتووەتە ئەو ئاستە نزمەی کە کاتێک کەسێک هەڵەیەک دەکات (کە هەموومان وەک مرۆڤ شیاوی هەڵەین)، لەجیاتی ئەوەی دایپۆشین یان ڕێنوێنی بکەین، ببینە هۆکاری ئەوەی سەدان کەس بە کۆمەڵ هێرش بکەنە سەری، جوێنی پێبدەن و سووکایەتی بە خۆی و خانەوادەکەی بکەن؟ شەرمەزاریی گەورەتر لەوەدا کاتێک دەست پێ دەکات کە دەبینیت ئەم جۆرە کەسانە، لە شوێن و مەجلیسی تردا دەم دەکەنەوە و قسەی زل دەدەن بە گوێماندا! زۆر خۆیان پێ ڕۆشنبیر و تێگەیشتووە، وا نیشان دەدەن کە مرۆڤێکی زۆر بەرز، بەڕێز و خاوەن مەبدەئن. بەس کە دێتە سەر واقیع، بەو پەڕی بێباوڕییەوە خەریکی تێکشکاندنی ژیانی خەڵکن. ئاخر ئەگەر عەقڵییەت و ئەخلاقت هێندە بچووک بێت کە بۆ کەیف و مەرامی خۆت، مەلەفی ئەم و ئەو بڵاو بکەیتەوەو بیکەیتە ناو موبایلەکەت و هەرکەسێکت بینی پیشانی بدەیت و کەرامەتیان بریندار بکەیت: ئەمە کوێی ڕۆشنبیرییە؟ ئەمە کەی ئاستی مرۆڤێکی تێگەیشتووە؟ کاڵڤی -- #fyp #foryou #kurdistan #viral #kurdish

کاڵڤی
کاڵڤی
Open In TikTok:
Region: CA
Saturday 27 June 2026 22:36:46 GMT
4986
487
1
28

Music

Download

Comments

a.sarda01
🌞” :
♥️♥️♥️
2026-06-27 22:43:59
0
To see more videos from user @.calviee, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About