@malmokurd: شاکر فەتاح چی لە سەرۆکوەزیران داوا کرد؟ سێدارە 1988.6.27 ئەو کاتەی کە بەڕێوەبەری شارۆچکەی ئاکرێ بووم؛ نووری سەعید هات بۆ ئەو دەڤەرە، دوو شەو لەماڵی خۆمان میواندارییەکی شاهانەمان کردن، چونکە لە ئاکرێ هۆتێل نەبوو،. کاتێك ویستی بگەڕێتەوە، وتی شاکر چیت دەوێ بۆت بکەم؟ دەی بڵێ.. ئەو وایزانی من دەڵێم؛ بمکە بەجێنشین " قائمقام" یان پاداشتێکم بدەرێ. پێموت؛ بەگم دەمەوێت لەم دەڤەرە وەکو ناوچەکانی سلێمانی خۆێندنی سەرەتایی بکەین بەکوردیو جادەی موسڵ-ئاکرێ قیرتاو بکرێت. هەندێ ڕاماو وتی ئافەرین شاکر تۆ شایانی هەموو شتێکیت، دەبڕۆ خێرا دوو داواکارییم بەناوی خەڵکی ناوچەکەوە بۆ بنووسەو بیهێنە! داواکارییەکانم خستە بەردەستیو لەسەر داواکارییەکەی خوێندنی کوردی؛ بۆ بەڕێوەبەری پەروەردە " مدیر مەعاریف" ی موسڵی نووسی " بۆ جێبەجێ کردن!" ، بەڵام بۆ قیرتاوکردنی جادەکە وتی ئەبێ ئەمە لەپەرلەمان باسبکەم هەتا لەمیزانیەی ساڵی نوێدا پارەی بۆ تەرخان بکەین. ماوەیەک دواتر چوومە لای " مدیری مەعاریف" ی موسڵ کە کابرایەکی عەرەبی چارەگران بوو، کە داواکەم خستە بەردەمیو واژۆی نوری پاشای بینی، لەجێگەکەی خۆی هەستاو لەتەنیشت خۆیەوە داینام. وتی: " تۆ چی پێشنیار دەکەی پێکەوە جێبەجیێ دەکەینو پێویستە هەردووکمان هاوکاری بکەین بۆ ئەوەی پرۆگرامی خۆێندنەکان بکەین بەکوردی" . هەروایش بوو ساڵی خوێندنی نوێ بەکوردی دەستیپێکرد، بۆ ماوەی شەش مانگیش بەردەوام بوو. لەپشووی نیوەی ساڵدا هەموو سەرۆك هۆزو ئاغاکانی ناوچەکە هاتنە لامو هەڕەشەیان لێکردمو وتیان؛ دەبێ بڕیاری خوێندن بەزمانی کوردی هەڵوەشێتەوە، چونکە منداڵەکانمان لەزمانی نۆێژو عیبادەت دووردەکەونەوەو لەقیامەتیش نازانن وەڵامی فریشتەکان بدەنەوە! ئەگەر ببن بەفەرمانبەر ناتوانن لەفەرمانگەکانی حکومەت کاربکەن، من گوێم بەقسەکانیان نەداو وتم ئەوە بڕیاری سەرۆك وەزیرانە. ئەوان چوون بۆ بەغدا لەلای وەزیری ناوخۆو وەزیری مەعاریف شکاتیان لێکردم، پاش مانگێك منیان لەوێ گواستەوەو خوێندنیشیان بەزمانی کوردی هەڵوەشاندەوە. شاکر فەتاح؛ لەساڵی ١٩١٤ لە سلێمانی لەدایکبووە، ماستەری لە ماف بەدەستهێناوە، لەناو حکومەتی عێراقیدا دەیان پۆستی پێبەخشراوەو چەند جارێک بۆتە مدیر ناحیەو قائمقامو سەرۆک شارەوانی. لەبەهاری ساڵی 1988 لەشاری هەولێر لەمیانەی بەشداریکردن لەکۆڕێکدا وتارێک ئەداتو داوا لەحزبی بەعس ئەکات کە کۆتایی بهێنیت بەشاڵاوی ڕاگواستنو لەگەڵ پێشمەرگەدا ڕێکبکەوێت. دوای چەند ڕۆژێک لەوتارەکەی، حزبی بەعس هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیو دواتر لەسێدارەی ئەدەنو گۆڕەکەی دەشارنەوەو تائێستاش نازانرێت گۆڕی شاکر فەتاحی نووسەرو وەرگێڕی کورد لەکوێیە؟ وەرگیراوە https://www.malmokurd.com/News-46412-6
MalmoKurd
Region: SE
Sunday 28 June 2026 00:03:45 GMT
Music
Download
Comments
sarhadismail5 :
سڵاو لەگیانی پاک و کوردپەروەری شاکر فەتاح و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی بۆ کورد و نشتیمانەکەی روحیان بەخشی .
2026-08-04 13:29:06
0
AHMAD_kaka_mand :
ڕۆحی شاد بێت .. یادی بەخێر .. زۆر بەخزمەتی گەیشتووم
2026-06-28 11:44:08
3
hersh Ali :
ڕۆحی شاد بێت
2026-08-12 21:50:47
0
Pola Ahmad :
ڕوحی شاد بێت پیاوی گەورەی کورد
2026-08-15 12:37:43
0
abas :
ڕۆحی شادوجێگەی بەهەشت بێت
2026-08-08 17:11:30
0
Baha Abdul :
Rohy shad bet.
2026-07-31 18:06:04
0
ڕەسوڵ وەتمان :
جێگای بەهەشت بێت انشااڵڵە
2026-08-09 07:40:20
0
user8025802834405 :
ڕۆحی شاد بێت .. یادی بەخێر .
2026-08-04 06:09:15
0
Luqma Shaways :
خودای گەورە لێی خۆشبێت ڕۆحی پاکی شادبێت
2026-08-06 10:42:26
0
kawa Kariem :
خوای گەورە پلەی شهادەتی پێ ببخشێت
2026-08-08 11:15:39
0
Qawmia BaizBagg :
2026-08-23 13:20:26
0
Harem kakai هەرێم کاکەیی :
نیشتمان پەروەرێکی ڕاستەقینە
2026-08-18 21:13:13
0
Tovy S :
ڕەوانی شاد یادی بەرزو پیرۆز جوامێرێکی ئازاو وورە بەرز بۆ گەلەکەی ژیا
2026-07-23 09:59:17
0
Majda Tawfik :
یادی هەزاران جار بەخێر ودروود بۆ گیانی ئەم تێکۆشەرەی کورد وکوردستان ♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️
2026-08-07 00:36:07
0
user8695994335442 :
رۆحی شاد بئ بۆ هەمیشە بەراستی ئەمە کەلە پیاو بووە 🙏💥🤗👏👌✌️🌷👍🌹❤️🤲
2026-08-07 17:08:26
0
mohammadkayani3 :
ڕوحی شاد و ئاسوودە بێت ئەم كەڵەپیاوە
2026-07-16 18:22:40
2
Kurdish music :
هەربژی پیویستە ئەوزانیاریانەبلاو بکریتەوە ونەوەی نوی بزانن ئەوناوانەی لەقوتابخانەو نەخۆشخانەکان نراون کێن وچۆن مردوون
2026-07-29 06:03:50
1
فوادی مام کوێخا :
هەزارسڵاو لەگۆڕی جێگای بەهە شت بێت
2026-06-28 05:48:07
1
anuar rasul :
2026-08-01 19:36:41
0
جەزا حسێن :
خوای.گەورە لێی خۆشبێ
2026-08-15 12:35:48
0
Aaaaaaaa :
2026-08-05 13:25:35
0
sanaygroup6 :
روحي شاد
2026-08-03 05:51:20
0
user93748888712568 :
ڕۆحی شادبێت وگۆڕی پڕنووربێت
2026-08-03 11:06:46
0
Aram Akrm Ali :
روحي شاد بيت هه زار سلاو له كياني باكي
2026-06-28 19:49:01
0
To see more videos from user @malmokurd, please go to the Tikwm
homepage.