@dlzar999: تێبینیەک لەسەر ئایەتی ١٨: ئایا فریشته‌كان هه‌موو قسه‌یه‌ ده‌نووسن؟ یا ته‌نها ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌نووسن كه‌پاداش و تۆڵه‌ی هه‌یه‌؟ به‌ڵێ به‌پێی ئایه‌تی: (ما يلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد ) هه‌موو وته‌و قسه‌یه‌ك ئه‌نووسن. (ئیبن عه‌باس) ده‌ڵێ: له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو خێرو شه‌ڕێكی ئاده‌میزاد -ته‌نانه‌تی وشه‌ی خواردم و رۆیشتم- ئه‌نوسرێ بۆ پاشان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌یه‌كی ده‌نوێنرێ و (عه‌رز) ئه‌كرێ ئه‌وجا هه‌ر شتێ چاك و خراپ بێت بۆی ده‌نوسرێ و ئه‌وی دیكه‌ی ئه‌سڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا ئه‌فه‌رموێ: (يمحوا الله ما يشاء ويثبت وعنده أم الكتاب)واتە: ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێ ده‌یسڕێته‌وه‌و (ئه‌وه‌ش بیه‌وێ) ده‌یهێڵێته‌وه‌ سەرچاوەی تۆماری هەموو ڕووداو و پێشهاتەكان لەوكاتەوە كە جیهانی دروستكردووە و تا ئەو سنوورەی خۆی ویستی لەسەریەتی لە دۆسیە و دەزگای تایبەتدا پارێزراوە تێبینیەک لەسەر ئایەتی ١٩: كه‌ پێغه‌مبه‌ر ﷺ كه‌وته‌ سه‌ره‌مه‌رگ و گیانه‌ڵا له‌به‌رسه‌ختی و ناره‌حه‌تی گیانكێشان ده‌م وچاوی عه‌ره‌قی ده‌كردو ده‌یسڕیو ده‌یفه‌رموو: (سبحان الله! إن للموت لسكرات ). واته‌: بێخه‌وشیی هه‌ر بۆخوایه‌ به‌راستی مردن گه‌لێ حاڵه‌تی سه‌خت و قورس و گرانی هه‌یه #احمد_العجمي #سورة_ق

🖤
🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 28 June 2026 18:15:21 GMT
202
63
1
2

Music

Download

Comments

zher720
ᶻᴴ⁷ᶜʲ :
❤️❤️❤️
2026-06-28 19:06:07
1
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About