@chavoshi.kurd: واتە دەڵێم، هەر لە بنەڕەتەوە خۆشت دەویستم؟ هەستت بۆم هەبوو؟ نا توخوا ئێستا کە هەموو شت تەواو بووە و تەنها خۆم و خۆتین، بە ڕاستی بڵێ خۆشت دەویستم؟ یانی کاتێک پێت دەوتم ئاشقتم، بە ڕاستت بوو؟ کاتێک دەتگوت ژیانی منیت؟ کاتێک لە کۆتایی ناوەکەم (میم)ی خاوەندارێتیت دادەنا... یا کاتێک....... چوزانم ئەو هەموو شتە.. دەزانیت گەر بە ڕاستت نەبووبێت، زۆر نامرۆڤ و نامەرد بوویت.. بەڵام گەر بە ڕاستت بووبێت، ئەوا زۆر نامرۆڤ و نامەردتر بوویت... چونکە نەدەبوو ئومێدم پێ بدەیت و نائومێدم کەیت. شەرمەزارت کردم؛ لای هەموو ئەوانەی پێم وتبوون وەک شاخێک لە پشتمیت.. گوتبووم: لەوانی تر جیاوازیت، بۆ هەمیشە لەلامیت.. دەی هەموو ئەوانە بە فیدای خۆت.. لە لای دڵم شەرمەزارت کردم.. لە لای خۆم، کە هەمیشە دەمگوت: "ئەمە جیاوازە، تووشی ئازارت ناکات". لە هەموو شت زیاتر شەرمەزاری لای دڵمت کردم.. نەبوو ئیدی، نەبوو، جێی من لای تۆ نەبوو، بۆ هاتم؟ نازانم. ئەمەوێت ئێستا پێت بڵێم منت پشتگوێ خست، بەڵام لەبری ئەو هەموو خراپی و ناشرینییە، دەتوانیت جوانتر بڕۆیت، یا دەتوانیت هەر نێیت، یا من ناچار نەکەیت بە هاتن. بڕیار وا نییە هیچ کات ئەم قسانەم ببیستیت و بخوێنیتەوە، گەر بیشخوێنیتەوە، پێم وا نییە تێبگەیت، یا بتەوێت تێبگەیت، بەڵام... بزانە هەمیشە دوعات بۆ دەکەم، ئارەزووی باشترینت بۆ دەخوازم، وەک هەمیشە ئیتر... خۆ من بە درۆ خۆشم نەویستیت.. بەڵام.... لێگەڕێ... دەزانیت هەندێک ڕۆژ بە خۆم دەڵێم خۆزگە هیچ کات چاوم بە چاوت نەدەکەوت. خۆزگە هەر نەمدەزانی کەسێک وەکو تۆ لەگەڵ من لەژێر ئەم ئاسمانەدا هەناسە دەدات.. ڕەنگە بەو جۆرە هەموو شت باشتر بووایە. کەمتر خەمم دەخوارد.. ڕەنگە ئەو کات بە بیستنی ناوێک دڵم بەو جۆرە ژانی نەدەکرد. تۆ عاشق نەبوویت.... لەبیرت نایەت؟ با لەبیرتە... ڕاستە هیچ ناڵێیت، دەنگت نایەت، دەستت لێرە نییە، بەڵام لەبیرتە... "... لەبیرتە کێ بووم و چیم بۆت کرد، لەبیرتە چۆن بە هێمنی شکاندمت. ئێستا من لێرەم، لەگەڵ تەنهاییەک کە بۆنی تۆی لێ دێت، و تۆش لەوێیت... ئاوا بێدەنگ، ئاوا بێباک. من ڕقم لێت نییە، تەنها دڵم بۆ ئەو منە دەسوتێت کە لای تۆ جێم هێشت و هەرگیز نەهاتەوە." #chavoshi #mohsenchavoshi #چاڤۆشی #creatorsearchinsights #محسن_چاوشی
chavoshi
Region: IQ
Sunday 28 June 2026 19:24:13 GMT
Music
Download
Comments
SH :
ناوییی چیە؟
2026-06-29 09:08:56
1
لالە :/ :
وەک ئەوەیە کاتێک ئیمۆجی پێکەنین دائەنێین و پێناکەنین کەواتە ئەتوانن بلێن خۆشماندەوێیت و واش نەبێت 😍
2026-06-29 05:15:12
1
privasdady :
♥️
2026-06-28 19:37:53
1
🤍 :
🥀
2026-06-28 20:07:39
1
tre_r02 :
💙
2026-06-28 19:50:12
1
🤍 :
😔
2026-06-28 20:07:27
1
kakaa :
🖤🖤🖤
2026-06-29 05:09:24
1
To see more videos from user @chavoshi.kurd, please go to the Tikwm
homepage.