@s.32q: #اكسبلور #InspiredAwesomeLife #CapCutVelocity #الخرج #WondersComeTrue

𝚂𝚊𝚊𝚍 𝙰𝚕-𝙳𝚘𝚜𝚊𝚛𝚒
𝚂𝚊𝚊𝚍 𝙰𝚕-𝙳𝚘𝚜𝚊𝚛𝚒
Open In TikTok:
Region: SA
Monday 29 June 2026 00:30:52 GMT
9204
2193
2
119

Music

Download

Comments

To see more videos from user @s.32q, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پەیج و ئەکاونتەکان بوونەتە مەیدانی شەڕی (دژە مێ) و (دژە نێر)! نازانم چۆن شەرم ناکەن و ئەم هەموو بێ عەقڵییە بڵاودەکەنەوە. کێشەکە ئەوە نییە ژن خراپە یان پیاو! کێشەکە ئەوەیە  بە کۆی گشتی ژن و پیاو ئەم سەردەمە خاوەنی بەرهەمێکی ڕاستەقینە نین. تەنها وەک توتی و بەبەغا خەریکی قسە و بۆچوونێکن کە لە شوێنێکی ترەوە بۆئ هاتووە، بێ ئەوەی یەک زەڕە تێگەیشتبیت چی دەڵێ. تاک و تەرا نەبێت دەنا زۆربەی هەرە زۆری ئەم کۆمەڵگەیە تەنها قسەی بێمانا و کێشەی بێهودە بەرهەم دەهێنێت. خۆ من مەبەستم نیە ئیلا دەبێ خواردن بزانی، نا. مەسەلەکە زۆر لەوە قووڵترە، مەسەلەکە ئەوەیە زۆرینەی کچی ئەم سەردەمە نە خواردن دەزانن، نە هیچی تریش! قەیچی دەکات ئەگەر خواردن نەزانێت، بەڵام لە شتێکی تردا شارەزا بێت. نەک ئەوەی لە هەموو لایەکەوە سفر بێت و تەنها خەریکی قسەی بێمانا وە خۆ ڕازاندنەوە بێت.  ئەی پیاوەکان چی؟ ئەوانیش لەم بەتاڵی و بێ بەرهەمییە هەر ئەوەندە کەمن! پیاوێک یان لە کافتریایە، یان لە ژوورێک کەوتووە و خەریکی مۆبایلە، یان لە دوکانێکە؛ خۆ ئەمانە بەرهەم نین! ئەم پیاوە کە وەک ژنەکە لە ئاستی سفردایە، کاتێک لە کافتریا یان ژوورەکەی دێتە دەرەوە و دەبینێت ژنێکیش وەک خۆی بێ بەرهەمە، یەکسەر دەست دەکات بە ڕەخنەگرتن و گاڵتەکردن پێی! خۆت خاوەنی هیچ کارامەیییەکی دروست نیت، نە فێری پیشەیەکی ئەوتۆ بوویت، نە لە بواری فیکر و زانست خاوەنی بۆچوونێکی بەهێزیت؛ تەنها وەک بەبەغا وە توتی شتێک ئەڵێی کە لە شوێنێکی دیکەوە گوێت لێ بووە، کەچی دێیت بەوپەڕی لووتبەرزییەوە رەخنە لە بەرامبەرەکەت دەگریت! براڕۆ لەو ڕووە ئەڵێی قایشە ئەوەندە ڕەش و توندیت! با بە شانازییەوە بڵێین: ئەو ژنەی لە ماڵەوەیە و بە دەستەکانی خۆی خواردن دروست دەکات و کارەکانی ماڵەوە رێک دەخات، بەرهەمهێنەرێکی ڕاستەقینەیە. ئەم ژنە لەو پیاوە زۆر پێویستتر و بەرهەمدارترە کە بەیانی تا ئێوارە لە دوکانەکەی دانیشتووە و هیچ بەرهەمێکی کردەیی و خزمەتگوزارییەکی بەسوودی نییە. کاتێک پیاوێک لە دوکانەکەی دانیشتووە و هیچ بەرهەمێکی نییە، کەچی دێت ڕەخنە لە ژنێک دەگرێت کە بە کردەوە ئیشی ماڵەوە دەکات، ئەوە لوتکەی بێ ئەقڵییە!  ژیان پێویستی بە مرۆڤی بەرهەمهێنە، جا ئەو بەرهەمە خواردن بێت، یان داهێنان، یان پیشە و زانست.  جا کچ و کوڕی ئەم زەمانە ئەوەندە گێژ بوونە، دێن باسی بەرهەمی ژنان و پیاوانی ترمان بۆ دەکەن. بۆ نموونە دەڵێن (فڵان ژنە وەها بوو) یان (فڵان پیاوە ئەوەی کرد). ئێ ئەوان شتێکی چاکیان کردووە، ئەی خۆت؟ خۆت چیت پێیە و چیت کردووە؟ لە فیکر سفر، لە شێوازی قسەکردن سفر، لە ئەخلاق و ڕەفتار سفر، ئینجا کەوتوونەتە گیانی یەکتر و سوکایەتی و ڕەخنە لە یەک دەگرن؛ وەک ئەوە وایە کەرێک بە کەڕیکی دیکە بڵێت تۆش گوێت درێژە! یان شتێک بکەن بەرهەمێکی هەبێت، یان قسە مەکەن و دەمتان دابخەن! سوکایەتی کردن و ڕەخنەگرتن لە یەکتر کاتێک خۆت هیچت لە دەست نایەت، تەنها نیشانەی دواکەوتوویی و بێ ئیشییە. ((مەبەستم ئەوە نییە ئیلا دەبێت خاوەن بەرهەمێکی دیار بیت ئینجا مافی ڕەخنەگرتنت هەیە، نەخێر! ڕەخنەی فکری مافی هەموو کەسێکە و پێویستە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە هەبێت. بەڵام کێشەکە ئەوەیە گەنجانی ئەمڕۆ ڕەخنەی فکری ناگرن! ئەوەی ئەوان دەیکەن تەنها سوکایەتییە بە ڕوخسار و جەستە و شکاندنی شکۆی یەکتر. کاتێک دوو کەس لە هەمان ئاستن، ڕەخنەیان لە یەکتر تەنها گۆڕینەوەی ئاوێنەی بێبەرهەمییە. مرۆڤ کاتێک ڕەخنە لە کەسێک دەگرێت، دەبێت خۆی لەو ئاستە نەبێت کە ڕەخنەی لێ دەگرێت. بەڵام کچ و کوڕی ئەم سەردەمە، هەردووکیان لە ڕووی بەرهەم و فیکرەوە لە یەک ئاستدان، کەچی کەوتوونەتە گیانی یەکتر و ڕەخنە لە یەک دەگرن! ئەمە وەک ئەوە وایە دوو کەس لە ناو چاڵێک  بن و هەریەکەیان بەوی تر بڵێت: بۆچی لە دەرەوە نیت؟)) دێنڤێر #foryou #tiktok #fyp

About