@aashqi_too: ئێستا کاتژمێر لە نیوەی شەو لایداوە... لەم چرکەساتەدا کە تەواوی جیهان کڕ کڕ کتوپڕ بێدەنگ بووە، خەمەکان کێشیان قورستر دەبێت. لەم کاتەدا کە هەمووان خەوتوون، یان خەریکی ژیانی خۆیانن، تۆ لێرەیت؛ بە تەنیا لەگەڵ مۆبایلەکەتدا، لەگەڵ تێپەڕبوونی چرکەکانی کاتژمێرەکە و ئەو بارگرانییە گەورەیەی کە لەسەر سنگت نیشتووە. ئای کە چەند قورسە مرۆڤ لەم کاتەدا بێدەنگ بێت و ناخی پڕ بێت لە هاوار، چەند قورسە کە نەتوانیت بە هیچ کەسێک بڵێیت: "من لە ناوەوە خەریکم دەڕوخێم." لەم چرکەساتەدا، مێشک دەبێتە گەورەترین دوژمنی مرۆڤ. دەست دەکات بە گەڕان لە ناو ئەلبوومی یادەوەرییە کۆنەکاندا، لاپەڕە بە لاپەڕە ئەو کاتانەت بیر دەخاتەوە کە تێیدا دڵخۆش بوویت، یان ئەو بڕیار و قسانەت بیر دەخاتەوە کە برینداریان کردوویت. لێرەوە بیرکردنەوەیەک دێت و لەوێوە حەسرەتێک؛ وا هەست دەکەیت لە ناو زەریایەکی تاریکدا مەلە دەکەیت و هەرچەندە دەست و پێ دەکوتیت، کەنارەکە دیار نییە. گەورەترین ستەم لەم کاتەدا ئەوەیە کە ناچاریت بە تەنیا بەرگەی هەموو ئەم ئازارانە بگریت، چونکە دەزانیت ئەگەر ئێستا نامەیەک بۆ کەسێک بنێریت یان باسی خەمەکانت بکەیت، کەس بە قووڵی لێت تێناگات، یان بەیانی وەک هەمیشە دەڵێن: "کێشە نییە، تێپەڕ دەبێت." بەڵام ئەوان نازانن کە چرکە بە چرکەی ئەم شەوانە چۆن ڕۆحی تۆ دەخۆن#aashqito #foryou

ئــ ،،
ئــ ،،
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 29 June 2026 20:34:13 GMT
1149
63
1
8

Music

Download

Comments

itzz933
🖤 :
تێئەپەڕێت " وەعدی خوایە !!💔
2026-06-29 21:28:47
2
To see more videos from user @aashqi_too, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About