@.wpxic: دەبێت فێربیت چۆن خاڵی کۆتایی دابنێیت. گرنگ نییە ئەو کەسەی بەرامبەرت چەند لە ناو دڵتدا ڕەگی داکوتاوە یان چەند یادگاریت لەگەڵیدا هەیە، کاتێک دەبینیت بوونی ئەو کەسە لە ژیانتدا تەنها بچووککردنەوەی خۆتە بە بێ ئاوڕدانەوە بڕۆ، خۆشویستن مانای ئەوە نییە کە ببیتە قوربانی بۆ بێڕێزییەکانی کەسێکی تر، زۆر جار ئێمە بە ناوی وەفا و خۆشەویستی"یەوە ڕێگە بە کەسانێک دەدەین بریندارمان بکەن، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە "ئەو کەسەی بە ڕاستی خۆشی بوێیت، هەرگیز ناتخاتە بارودۆخێکەوە کە تێیدا شکۆ و ڕێزی خۆت لەدەست بدەیت" لەبیرکردن کارێکی ئاسان نییە بەڵام پێویستە، لەبیرکردنی ئەو کەسانەی کە خراپ بوون لەگەڵمان، تۆڵەسەندنەوە نییە، بەڵکو "ئاشتییە" لەگەڵ خۆمان، مەهێڵە سۆزی ڕابردوو چاوت کوێر بکات لە ئاست ئەو ڕاستییەی کە ئێستا دەیبینیت، ئەوەی دەستبەرداری ڕێزی تۆ دەبێت، شایەنی ئەوە نییە تەنانەت لە ناو خەیاڵیشتدا شوێنی هەبێت، مرۆڤی بەهێز ئەو کەسە نییە کە زۆرترین ئازار دەچێژێت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی دەبێت بڵێ "نا" و بە سەربەرزییەوە پشت بکاتە ئەوانەی ئازاری ئەدەن، کەسێکیش خۆشی بووێت نە دڵت ئەشکێنێت، نە کەرامەتت ئەخاتە ژێر پرسیارەوە.. #4upage
ٰ
Region: IQ
Tuesday 30 June 2026 11:52:28 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @.wpxic, please go to the Tikwm
homepage.