@m4ghroo.r: پەنجەرە لێڵەوە تەماشای دەرەوە دەکەم؛ دنیا چەندە بێبەزەیی و بێباکە لەم عەزابەی من. مرۆڤەکان دەڕۆن، دێن، پێدەکەون و ژیانی خۆیان دەژین، بێ ئەوەی بزانن لێرە، تەنها چەند مەترێک دوور لەوان، ڕۆحێک لە ناو بێدەنگیی ئەم دیوارە سپییانەدا خەریکە دوا هەناسەکانی دەسپێرێت. پێکەنینی ڕێبوارەکانی سەر شەقام وەک چەقۆ لە جامی ژوورەکەم دەدات؛ چەندە ترسناکە فێرببیت کە غەمی تۆ تەنانەت تۆزێکیش ڕەوتی ئەم زەوییە ناگۆڕێت. لە دەرەوەش باڵندەکان دەخوێنن و ڕۆژ دەبێتەوە... چەندە ترسناک و پڕ لە هاوارە کاتێک دەبینیت تۆ لێرە لە ناو خوێنی خۆت و داڕمانی تەمەنتا دەتلێیتەوە، کەچی تیشکی خۆر بێشەرمانە لە پەنجەرەکەوە دێتە ژوورەوە،ئەمە حەقیقەتی هەرە ڕووخێنەر و پڕ لە ژانی مەرگە،تۆ بە تەنیایی، بە جەستەیەکی شەکەت و لێدراوەوە لە ناو ژوورێکی چۆڵدا دەڕزێیت و لە تاو ئازار دەست بە دیوارەکانەوە دەگریت، کاتێک دنیا بێ هیچ حورمەتێک بۆ سووتانی ناخت، بە سەر مەرگی پێشوەختەتدا باز دەدات و بەردەوامە لە خولانەوە.#erbil #foryou #actives? #actives?

𝖫𝖺𝗇𝗎`
𝖫𝖺𝗇𝗎`
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 30 June 2026 22:05:29 GMT
39250
3498
0
474

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @m4ghroo.r, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About