@baxa_tezab_xor0: گوێم لە گۆرانییە دڵ خوازەکانی خۆم ئەگرت و جگەرەم ئەکێشا لە گۆشەی تاریکی ژورەکەمدا. بیرم لەوە ئەکردەوە کە چی خەمێکی گەورەم هەڵ گرتووە و چەند بارێکی قورسە لەسەر شانم گۆرانییەکانیش دانە بە دانە ئەگۆڕان. لەپڕ چووە سەر دانەیەک کە خۆشم نازانم بۆ دام بەزاندووە. گۆرانییەکی هەڵپەڕکێ بوو.سەیرێکی حاڵی خۆمم کرد و وتم چی ژیانێکە کە ئێمە تێیداین هەر یەک لە ئێمە خەمێکی گەورەی هەڵگرتووە بەبێ جیاوازی تەمەن گەنج،پیر،مناڵ. زانیم کە چەند ژیانێکی سەختە. هەموو شەوێک لە گۆشەی تاریکی ژوورەکەمدا هەمان سیناریۆ دووبارە ئەبێتەوە. مۆبایلەکەم هەڵ ئەگرم ئەیکەمە سەر گۆرانی دڵ خوازم و دەست بۆ جگەرەکەم ڕا ئەکێشم و ئاگری لێ ئەدەم. ئەو بۆ من ئەسوتێ و منیش بۆ خۆم. ئەو گۆرانییە وای لێ کردم بێزار بم لە شتە دووبارەکان و شتێکی نوێ تاقیبکەمەوە. منیش بەو شەوە درەنگە هەستامە سەر پێ و هەتا توانیم هەڵپەڕیم.بێزاربووم لە خەم خواردن،وتم پێویستە شتێکی تر تاقی بکەمەوە،وە کردیشم بەس وەڵا بەجدی خۆش بوو من سوودم لێ بینی. هیوادارم ئێوەش تاقی بکەنەوە زەرەر ناکەن براتان(بەخە ڕەنج بێوەر).

baxa_tezab_xor0
baxa_tezab_xor0
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 30 June 2026 22:10:59 GMT
16614
893
4
54

Music

Download

Comments

pinklatte.0
. :
amrmmmmmm aikammmmm😂
2026-07-01 10:01:20
2
baxa_tezab_xor0
baxa_tezab_xor0 :
Amshau chauarei posti taza bn🌷
2026-07-01 10:12:08
0
baxa_tezab_xor0
baxa_tezab_xor0 :
زەرەر ناکەن تاقیکەنەوە.🥲
2026-06-30 22:12:19
1
To see more videos from user @baxa_tezab_xor0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About