@zhiinmedia: هەموو شتێک لە ساڵی ٢٠٠٣ لە فەرەنسا بە هاوسەرگیرییەکی خۆشەویستیی نێوان کچێکی فەرەنسی بەناوی سیلڤی و پیاوێکی پاکستانی دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠١٤، هاوسەرەکەی بە متمانەیەکی کوێرانە و بە بیانووی سەردانیکردنی خێزانەکەی، سیلڤی و دوو منداڵەکەی کێشایە ناوچەی “بارا” لە پاکستان، بەڵام گەشتەکە بوو بە تەڵەیەکی گەورە؛ پاسپۆرتەکانی لێ سەندن و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە ژوورێکی تاریکدا زیندانی کردن. سیلڤی لەناو ئەو قەفەسەدا سێ منداڵی تری بێ چاودێری پزیشکی لەدایکبوون کە تەنها زمانی دایکیان دەزانی و لە خوێندن و جیهانی دەرەوە بێبەش بوون. ئەم کابووسە کاتێک کۆتایی هات کە کوڕە ٢٠ ساڵەکەیان توانی لە پەنجەرەیەکەوە ڕابکات و پۆلیس ئاگادار بکاتەوە. هێزە ئەمنییەکان دایک و پێنج منداڵەکەیان بە دۆخێکی جەستەیی شێواوەوە ڕزگار کرد و باوکیان دەستگیرکرد؛ لە ئێستاشدا باڵیۆزخانەی فەرەنسا سەرقاڵی گەڕاندنەوەی ئەم خێزانەیە بۆ نیشتمانەکەیان. - #france #pakistan #foryou #realstory
Zhin Media
Region: IQ
Wednesday 01 July 2026 11:36:14 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @zhiinmedia, please go to the Tikwm
homepage.