@den.v3r: کۆمەڵێ لە جوندیەکانی موشتاق دەڵێن(ئەگەر کردبێتی بە ئێمە چی؟) بە ئێمە هیچ، بەس مادەم هێندە حەزی بە فەسادی و بێئەخلاقییە، با کەرەم بکات ئەو ڕیشە بتاشێت وە ئیتر چی دەکات با بیکات! نەک لە ژێر ڕیش و عەمامە خۆی بشارێتەوە و خەڵک کەر بکا. ئێمە لێرە باسی عەیبەی کەسێکی ئاسایی ناکەین کە لە سووچێک خەریکی کەیفی خۆیەتی. کێشەی ئێمە لەگەڵ کەسێکە کە لە ژێر عەمامە و ڕیشی درێژەوە خۆی شاردووەتەوە و فێڵ لە خەڵک دەکا! ئەگەر مرۆڤێکی ئاسایی عەیبەیەکی هەبێت، زیانی بۆ دین و کۆمەڵگە نییە، بەڵام کاتێک دکتۆرای شەریعەت و نوێنەری ئەخلاق خۆی دەبێتە سەرچاوەی فەساد، لێرە بێدەنگبوون کەر بوونە! جا جوندیەکانی موشتاق دەیانەوێ سەرنج لەسەر شێخەکەیان لابدەن و دەڵێن (ئەی کچەکەش وەک ئەو تاوانبار نییە؟ بۆ ناوی کچەکە ناهێنن؟). بەڵێ بێگومان کچەکەش لە ڕووی شەرعی و ئەخلاقییەوە هەمان کاری کردووە، بەڵام بۆچی خەڵک ناوی کچەکە ناهێنێت و کەمتر باسی دەکات؟ چونکە کچەکە نە چووەتە سەر میمبەر، نە بە ناوی خواوە قسەی کردووە، و نە بە دروشمی دین کۆمەڵگەی کەر کردووە! کچەکە نوێنەری پیرۆزییەکان نەبووە تا ناپاکی لە متمانەی خەڵک بکات. بەڵام شێخەکەتان، موشتاق، بە ناوی خوا و پێغەمبەرەوە خەڵکی گەوجاندووە. کچەکە تەنها زیانی لە خۆی داوە، بەڵام ئەم کابرایە بەم بێئەخلاقییەی زیانی لە متمانەی گشتی و دین داوە وە دینی لە خزمەت ناوگەڵی داناوە. قەسەم بەخوا عەلمانییەکان نیوەی ئەمانە زیانیان نییە؛ چونکە ئەوان نە بە ناوی خواوە قسە دەکەن و نە خۆیان کردووە بە نوێنەری خوا و پیرۆزیەکان. ئەوان دەڵێن ئازادی و مافی مرۆڤ، بەو دروشمانەشەوە زۆرجار فەسادی دەکەن، بەس خۆ بەم دروشمانە ناتوانن کۆمەڵگە بگەوجێنن وە فێڵیان لێ بکەن! خەڵکەکە دەزانن کە عەلمانیەکان بۆ کەیفی خۆیان بێ ئەخلاقی دەکەن وە لە ژێر ڕیش و عەمامە خۆیان نەشاردۆتەوە. بەڵام تۆ ڕیشێکی درێژ دابنێ و بڕۆ سەر میمبەر وە خۆت بکە بە مەلائیکەت و باسی ئەخلاق و حەرام و حەڵاڵ بکا؛ بێگومان کۆمەڵگەکە کەر دەکەی و دەیگەوجێنی! کاتێک یەکێک بە ڕیش و عەمامەوە دێت هەمان کاری عەلمانییەکان لە پشت پەردەوە دەکات، لێرە بێدەنگبوون کەر بوونە! دەبێت هەموو کەسێکی بەئەخلاق قسەی لەسەر بکات و ڕووی ڕاستەقینەی ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی چیتر فێڵ لەم کۆمەڵگەیە نەکرێت بۆ ئەوەی چیتر بە ڕیش و عەمامە کەر نەکرێن. #foryou #fyp #tiktok
دێنڤێر
Region: IQ
Wednesday 01 July 2026 19:08:54 GMT
Music
Download
Comments
کـلارا :
nazanm 2026 zoor nau3eka yani komale shty zoor ruyandaua
2026-07-01 19:14:06
11
zryansalh :
هەر بە جدی ئەم پیاوە ئەبێت پەیکەری ئاڵتونی بۆ دروست بکرێت
2026-07-01 19:59:14
4
Barxa chamchamaly💋 :
گەر ئەرک نەبێ ئەکاونتی شەخسی ئەم گەوهەرە
2026-07-01 21:11:25
1
دانەر ✹ :
جوانی پۆستەکانت🤩
2026-07-01 19:10:43
4
ئــــــەژە :
" فەریکە مەلا " بوونەتە ڤایرۆسی کۆمەڵگا ، خەڵک بەهۆی ئەوانەشەوە هەڵە لە ئایینی ئیسلام تێ ئەگا و دوور ئەکەوێتەوە..!
2026-07-01 20:22:22
5
brwaHaji712 :
لەتیف کەڵەشێر بەلایا بڕوا ئەبێ دەست بە قنیەوە بگرێ
2026-07-01 20:56:30
4
𝘝𝘪𝘷𝘪 :
2026-07-01 21:45:42
0
Akar Omar :
ئاخر لە ئەساسدا وب بە دین و عەقیدە علمانین بەلام بەڕوو کەش و ڕوالەت خۆین کردۆتە موسلمان
2026-07-01 21:55:03
0
Silemani :
بەخواڕاستەکەی
2026-07-01 21:19:32
0
₍⑅ᐢ..ᐢ⑅₎⊹ :
بژیت نازدار گیان
2026-07-01 19:16:21
1
₍⑅ᐢ..ᐢ⑅₎⊹ :
سێیەم
2026-07-01 19:16:10
1
:
وای کە موشتاقم
2026-07-01 21:55:09
0
نەمروود :
🔥🖤✨
2026-07-01 19:14:06
0
لالە :/ :
❤️
2026-07-01 20:16:35
0
To see more videos from user @den.v3r, please go to the Tikwm
homepage.