@s.sozzi: قورسترین جۆری دڵتەنگی بیرکردنەوەیە لەو شتانەی دەتویست ببن و نەبوون.. ئەو پلانانەی بە هیوایەکی گەورە داتنابوون بەڵام واقیع ڕێڕەوەکەی گۆڕی، مرۆڤ چۆن بتوانێت دەسبەرداری گەورەترین خەونی بێت؟ کات چۆن ئەو برینانە تیمار ئەکات؟ تەنها ئەو کەسەی برینەکەی هەیە ئەزانێ "لەبیرکردن" درۆیە، تۆ ناتوانیت بەشێک لە وجودی خۆت لەبیر بکەیت چۆن ئەو کەسە لەبیر ئەکەیت کە هەموو داهاتوت لە چاوەکانیا بینیوە؟ لەوانەیە خۆم ڕابهێنم لە نەبوونیت بەبێ تۆ نان و ئاو بخۆم بەبێ تۆ پیاسە بکەم ڕۆژ و شەوم بەبێ قسە کردن لەگەڵ تۆ تێپەڕێ بەس خۆ ئەمە لەبیرکردن نییە! تاڵیەکە لەوەیایە هەنێک شەو وا ئەزانم چاک بوومەتەوە بەڵام لە پڕ بە بیستنی گۆرانیەک بە بینینی ناوێک یان تێپەڕ بوون بەلای شوێنێکدا هەموو ئەو قەڵایانەی لە ناخمدا دروست بوون بە چرکەیەک ئەڕوخێن دوبارە ئەبمەوە بەو مرۆڤە بریندارە نا ئومێدەی کە تەنها باوەشێکتی ویست..
﮼سۆزی🖤.
Region: IQ
Wednesday 01 July 2026 23:48:27 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @s.sozzi, please go to the Tikwm
homepage.