@ja_na_n2: سڵاو ئەزیزی دڵم خودایی خۆم... دەڵێم خودایە چاک نیە تۆم هەیە.. چاک نیە تۆم هەیە خودایە... لەم مەملەکتی بێ کەسی و تەنیایەدا خودایەکی تاک و تەنهام هەیە کە هەمیشە لەلامە و جێم ناهێڵێت،بۆ دڵ خۆشکردنی من گریمان نیە کە هەموو شتێک دەکات.. چاک نیە تۆم هەیە کە هیچ پشتم تێناکەیت🥹.. کاتێک موناجات لەگەڵ پەروەردگار دەکەم وا بیر دەکەمەوە کە هیچ پەردەیەک و ڕێگرێک نیە،بۆ قبوڵ بونی دوعاکانم و بەجێگەیاندنی لەلایەن ئەو زاتە بەرز و بەڕێزە و بەخشندەیە،چۆن دەبێت ئاوا میهرەبان بێت🥹،چۆن دەبێت ئاوا بەخشندە بێت،چۆن دەبێت ئاوا نەرم بێت🥹...چاک نیە خودایەکمان هەیە نەرم و نیان و بەخشندەیە،ئەگەر تاوانێک ئەنجام بدەین ڕێک لەو کاتە سزامان نادات بەڵکوو کاتی تەوبە کردنمان پێدەبەخشێت و لە جیاتی تەوبەکە پاداشتیشمان دەکات،بیر بکەوە خودایەکەمان توڕە و بە زەبر بوایە هەر گوناحەکمان کردبا خێرا سزایەکی گەورەیی داباین و لە ناوی بردباین،ئەوکاتە چیمان کردبا سزا دەدراین و هیچیشمان لەدەست نەدەهات،هەزاران و سەدان سپاس بۆ تۆ خودایە کە نەرم و نیان و میهرەبانی لەگەڵمان خەجاڵەتی ئەو باشیەی تۆین ڕوحی ڕەوانم.. هەندێک لە سیفاتە جوانەکانی خودایی خۆم(خودای گەورە بە میهرەبانترینەکان ناسراوە. ناوی الرحمن و الرحیم ئاماژەن بە بێ سنووری ڕەحمەت و میهرەبانیی ئەو. هەروەها الغفور (لێخۆشبووی زۆر)، التواب (پەشیمانبوون و تەوبە وەردەگرێت)، الحکیم (دانا)، و العلیم (هەمووشتزان) لە ناوە جوانەکانی خودان.. کاتێک تۆ لە ناخۆشیەک دایت یان لە ساتێک داییت کە زۆر قورس و سەختە بۆ تۆ ئەوا تەنها هانا بۆ خودای خۆت بەرە،هەر کاتێک مرۆڤ بە دڵی پاک بانگی خودا بکات، ئەو گوێی لێ دەگرێت. خودای گەورە دەفەرموێت:{َإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ}واتە:{ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئهگهر بهندهكانم پرسیارت لێبكهن دهربارهم، ئهوه من نزیكم لێیانهوه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانهوه دهچم ههر كاتێك لێم بپاڕێنهوهو نزا بكهن}.. کاتێک ئەو زاتە گەورەیە لە ئاسمانەوە ئەفەرمووێت مەترسە و خەفەت مەخۆ دوعا بکە من زۆر نزیکم وەڵامت دەدەمەوە ئاخر من خەفەت لە چی بخۆم،یانی گەر دڵنەوایەکەت خودا بێت مەگەر هیچ خەمەک دەمێنێت لەماڵی دڵ!؟... پەروەرێنی من،لەبیرمە!لەبیرمە، چەند جار کەوتم و دەستی میھرەبانیت بۆ ڕۆحی شەکەتم درێژکرد! منت لەجاران پۆڵاتر ڕوبەڕوی کۆڵی ژیان کردەوە .. لەبیرمە، بەتەنها کەوتم بە جۆرێک ئەمویست دەست لە ژیان بەردەم،بەڵام ئەوەندە هاوکاریت ئەکردم وای شەرمندە خۆم،لەبیرمە ئاسمانم پڕ ئەکرد لە گڵەی و ئەموت،''خودایە ماندووم''دوای ڕائەچڵەکیم بەو ئایەتەی کە فەرمووت:(و لربك فاصبر)!لەبەر خاتری پەروەدگاری خۆت سەبر بگرە،منیش ئارامم گرت.. بیسهره،نزیكه،وهڵامدهرهوهیه،ئهگهر چی دوای ماوهیهكیش بێت،ئەو خودایە.. ئیلاهی:(جگە لە وەصلی تۆ فکر و دڵم بەهەرچی دابێ تۆبە،بەبێ یادی تۆ لەهەر جێگەیەک دانیشتبم تۆبە، لەحەزرەتی تۆدا سەد جارم تۆبە شکاند، لەم تۆبە کە سەد جار شکاندومە تۆبە)🌚💚... لینکی تیلگرامم لە بایۆیە💚
'گـــەشــە💚'
Region: IQ
Thursday 02 July 2026 10:17:55 GMT
Music
Download
Comments
кαιωαη :
تکایە خۆتان ئامانەتی خودا بکەن پشت و پەناتان بەس ئەو بێت ، لەخۆشی و لەناخۆشی ! دڵنیابن ئەو شتەی کە زۆر دڵتەنگ و ناڕەحەتت ئەکات و تەنهات ئەکات ! هیچ لای خودا قورس نیە و بەئاسانی بۆت تێئەپەڕێنێت ، بەڵام ئەبێت هیوات لەدڵا بێت هەرگیز نەرێنی بیر نەکەنەوە لە هیچ شتێک لە ژیانتان ، چونکە خوای گەورە لەگەڵ گومانی بەندەی خۆیەتی ، عەقڵی پێبەخشیوین بۆ ئەوەی خۆمان بڕیاڕ لەسەر داهاتوی خۆمان بەین ، بۆیە هەمیشە گەشبین بن ، ( ڕۆژێک دێت ! هەموو شت باش ئەبێت ) دڵنیابە هەر وائەزانی هیچ ناڕەحەتیەکت نەبینیوە ، ئەم ژیانە کەسایەتی بەهێزی خۆش ئەوێت ، ئەوە بێهێز بێت هەمیشە لە دواوەیە ! …… زۆر شتی تر 🤍♾️✌🏻
2026-07-02 11:17:06
10
﮼وەفا﮼خەیلانی :
i love allah 🤍qurbant bm xuday mn
2026-07-04 00:59:20
3
. :
جزاک الله خیرا
2026-07-05 15:06:09
1
sooraybram :
ئاساییە پۆستی بکەمەوە 😌
2026-07-06 17:37:02
1
𝐒𝐚𝐫𝐟𝐫𝐚𝐳 𝐅𝐗 :
الحمدللە علی کل حال
2026-07-02 16:57:41
1
galay payz :
بیربکەنەوە اگر خودا بەس دەوڵەمەندانو بەدەسەلاتانی خۆشبویستا اگر بيزاربوبا لەکێشەو داواکاریەکانمان خودایە زۆر شوکر
2026-07-06 03:42:57
1
🩷﷽🩷𓍯𓂃𓏧♡ :
گەشەی من💕🥹
2026-07-02 10:21:37
1
R🕊️_m83777 :
الحمدالله خودام هه يه 🥰
2026-07-02 11:33:52
1
𝑁𝐴𝑆𝐼𝐻 ناسح ☔️ :
الحمدلله
2026-07-02 12:26:14
1
taman :
🌹🌹🌹
2026-07-02 11:25:44
1
кαιωαη :
جا ئەوەی لە هەمووی گرنگتر بێت باسم نەکرد ! تەنها بڵێن ( لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین ) بەڵام بە یەقینەوە بیخوێنن تکایە ! با زیکری سەر زمان و دڵ و مێشکتان بێت ! من خۆم هەرچی ناڕەحەتیەکانمە بەو زیکرە ڕۆی ! هەمیشە سوپاس بۆ خودای خۆم قوربانی بم 🥹🤲🏻♾️! سورەتی ( یونس ) لەبیر نەکەن ……♾️🤍✌🏻
2026-07-02 12:17:35
3
. :
من هەموو کات وەدەرێم الحمدالله
2026-07-02 10:56:45
2
taman :
الحمدللە 🤲🤲
2026-07-02 11:21:49
1
᙭ᗩᑎᗰ :
ئۆخەی خودايە بەس نیە تۆم هەیە کە جارەسەری هەموو برینەکان دەکەی رەبی بە قوربانت بم🥹🤍
2026-07-02 10:46:50
2
AHMED :
بژیت سەرکەوتوبیت
2026-07-02 11:36:29
1
Lana Hama :
ئةي بةساقةوبم قورباني بةخشندةي و گةورةيت بم من بيني تؤم زؤر لة بةهةشتةكةت گرنگ ترة خؤشم دةويي زؤر
2026-07-04 19:52:03
1
lily rose :
🌸🌸🌸🥰🥰🥰
2026-07-02 10:24:45
1
Ahang :
🥰
2026-07-02 18:11:58
1
Gardi :
🖤
2026-07-02 10:41:53
1
To see more videos from user @ja_na_n2, please go to the Tikwm
homepage.