@zankoi.slemani1: بیرمە ڕۆژێکی ساردو تەمو مژی مانگی (یەک) بوو ئێمەش کاتژمێر (٦:٣٠) لە محازەرە تەواو بوین وەک هەرجارێکی تر ملی ڕێگەمان گرتو بەرەو بەشە ناوخۆییەکان بڕۆین سەرمای زستانی ئەم ساڵیش ڕێژەیەک بوو کەچوار ساڵی ڕابردوش هاوشێوەی ئەم ساڵ نەبوە سەرمای ئەو ڕێگەیە با بوەستێت خورپە خورپی دڵی دایکیشمان کە بێ ئاگایە لێمان لەلایەکی تر وەل حاڵ هاتینە دەرەوە ڕێگە بگرینو بەو سەرما جەستەو دڵ تەزێنەیا بڕۆینەوە بەرەو بەشە ناوخۆییەکان کە هاتینە دەرەوە ، قەرار بوو بە قادرمەکانی لای بەشی هونەرە جوانەکان بڕۆینەوە بەڵام لەخۆیەوە وەک یەکێک پێم بڵێت وتم کوڕینە با لەسەر جادەکەوە بڕۆین ئەمە دنیایەکە خوای گەورە شتێکمان بۆ بنێرێت هاتینە بەردەم کۆلێژەکەو بینیمان پاسێک وەساوە کە ئێمە دوا خوێنکار بووین لەو زانکۆیە مابوینەوە ، ڕۆشتین بەرەو ڕوی بێ پرسو ڕا دەرگاکەی لەسەر کردینەوەو هەوا گەرمەکانی بۆ خستینە سەر ئەخیر دەرەجە ئێمەس هەمومان لە خۆشیا ڕومان گەشایەوەو زۆر لەوە خۆشتر کە مژدەیەکی خۆشت پێ بدەن ، کە داغڵی ژورەوە بوین وەک دو کەسی نزیک وتم : گەورەم گیان ا سلام علیک چاوەڕوانی ئەوە نەبوم کە ئەم پیاوە بەڕێزو خانەدانە کە لە دەوامی بەیانیانەوە تا ئێواران لەوێیە بەو شێوە گەرمو گوڕە جوابم باتەوە کە بەڕاستی جواب دانەوەو ڕو خۆشی ئەم پیاوە تەواوی ڕۆژکەمی گۆڕی وتم خاڵە گیان تۆ چۆنە تا ئێستە لێرە ماوی وتی : تا یەک خوێندکار لێرە بێت من لێرەم لە ناخی خۆمەوە وتم خودایە سوپاس کە تا ئێستەش کەسی لەم جۆرە خەم خۆر ماوە بە لەفزێکی شیرینەوە وتی بۆ کوێ ئەمر ئەکەن لەخزمەتتان بم دواتر لە ڕێگە یەکمان ناسی هەر ئەو دەقەیەکە نزیکی بەشە ناوخۆییەکان بوینەوە پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بمان کات بە میوانی ماڵەکەی خۆی بەڕاستی من ئەو ئێوارەیە لە دڵ میهرەبانی ئەم پیاوە فریشتە ئاسایە توشی سەر سوڕمانێکی ئێجگار گەورە بووم . خاڵە سەنگەر پیاوێک لێوان لێو لە ڕێزو جوانیو ڕو خۆشی کە ئەمە قسەی زۆرێک لەو خوێندکارانەیە کە بەڕێکەوتیش بێت ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵی سەرکەوتبن . خاڵە سەنگەر خاوەنی کەسایەتیەک بوو کە لەگـەڵ هەر تەمنێکو بەپێی تەمەنی خۆی مامەڵە دەکات لە کاتێک دا موچەیەکی کەموو ئەرکێکی زۆر بەڵام هـەمـیشـە ڕەچاوی بارودۆخی خوێندکاری بەشە ناوخۆیەکان بە تایبەت کە تەنانەت ئەگەر یەک خوێندکاریش لەو زانکۆیە بمابایە ئەم بە ئەرکی سەر شانی خۆی ئەزانیو وەک کەسێکی نزیکی خۆی مامەڵەی لەگەڵ کردوەو گەیاندویەتیە شوێنی مـەبـەست . لە ڕاستیدا من وەک خۆم ئەتوانم بڵێم ساڵو نیوێک لە خزمەتی ئەم پیاوە بەڕێزە بووم ناڵێم وەک برا بەڵکو دەڵێم وەک دوو هاوڕێ مامەڵەمان کردوە چونکە زۆر جار هاوڕێ زۆر لە برا نزیکتر دەبێت بۆت ، هاوکات ئێستە من هیچ پەیوەندیەکم بەو زانکۆیەوە نەماوە کە یادگاریەکانی بۆئەبەد لە دڵ ئەمێنێتەوە خاڵە سەنگەریش بە هەمان شێواز . دڵنیام چ ئێمەو چ ئەو موچە داراییەی کە هەیەتی سەبارەت بەو خزمەتە گەورەیەی کە دەیکات بەزانگۆی دایک ناتوانین قەرەبوی بۆ بکەینەوە بەڵام داواکارم لە خودا وەک چۆن کار ئاسانی بۆ خوێندکاران دەکات خوداش بەو شێوە کاری بۆ ئاسان بکات #زانکۆی_سلێمانی #داخلی_قلیاسان #daxlyqlyasan #fyp #foruyou

zankoi.slemani1
zankoi.slemani1
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 02 July 2026 19:00:53 GMT
8838
175
21
67

Music

Download

Comments

sangar479
Sangar nuri :
ده ست خؤش براجوانه كه م زؤر زؤر سوپاس هه لبه ت من خزمه ت كاري جه نابتوو هه موو ته له به يه كي وه ك جه نابتانم ئه يوه نموونه ي مرؤڤ بوون شانازي به جه نابتوو كاكه محمدي زؤر ئازيز ده كه م دوو باره سوپاس بؤ وه فاداريتان ❤️❤️❤️
2026-07-02 19:22:23
28
0sharo
Sharo🖤 :
کاک سەنگەر خۆشەویستی دلی هەموانە ❤️
2026-07-03 12:04:51
1
zaman.aa19
zaman ayub :
کاک سەنگەری خۆشەویست❤️❤️❤️❤️
2026-07-02 19:54:47
3
baperaso
b4PER :
ریزو سلاو بۆ کاک سەنگەری لە دڵا ئەزیز بەجیدی پیاویکی مەردە 🖤
2026-07-03 16:37:16
1
paiwand.26
𝐏𝐚𝐢𝐰𝐚𝐧𝐝⚡ :
کاک سەنگەر پیاوێکی بەڕێز و خۆشەویست❤️
2026-07-02 19:35:14
3
mhamad_ahmad1
Mhamad Haji Ahmad :
هەندێک مرۆڤ بە ناوناسنامەی پیشەکەیان ناسراون، بەڵام هەندێکی تر بە جوانی ئەخلاق، دڵسۆزی و خزمەتگوزارییان لە دڵی خەڵکدا دەژین. خاڵە سەنگەر یەکێکە لەو کەسانەی کە بە بێدەنگی و بێ چاوەڕوانی سوپاس، ساڵانێکە خزمەتی خوێندکارانی زانکۆی کردووە و دڵی زۆر کەسی بە میهرەبانی و ڕووخۆشی خۆی خۆش کردووە. ڕاستە موچە و پلە ناتوانن نرخ و بەهای مرۆڤ دیاری بکەن، بەڵام ڕەفتار و دڵسۆزییەکانی مرۆڤ دەبنە میراثێک کە لە دڵی خەڵکدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە. خاڵە سەنگەر، سوپاس بۆ هەموو ئەو ساتانەی کە بە دڵێکی پاک پشتگیریت لە خوێندکاران کرد، نزامان ئەوەیە خودای گەورە هەموو هەنگاوێکت پڕ لە بەرەکەت و ئاسوودەیی بکات، و خێر و خۆشی لە ژیانتدا هەمیشە هاوڕێت بێت.
2026-07-02 19:09:49
2
jaf_j
𝒥𝒶𝒻𝒻 🦅 :
شۆفێرێکی. بەرێزوو ئازیز. تەمەن درێژ بێت
2026-07-03 10:17:08
2
gwllamixak
Gwlla Mixak :
❤❤❤❤❤
2026-07-03 08:38:18
0
kakedris1
ئيدريس ئاوەکەڵەی 🦅🪢 :
🫶🫶
2026-07-02 21:08:26
1
dnya.dna_7
Dnna :
🤍🤍
2026-07-02 19:14:22
0
bazmohammed22
𝒜𝐻𝑀𝒜𝒟 :
🥰
2026-07-03 17:29:27
0
hazhar.ali70
Hazhar Ali :
🥰🥰🥰
2026-07-03 19:58:52
0
To see more videos from user @zankoi.slemani1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About