@veroji.focus: زۆربەی کەس زۆرجار کەسانێک گەورە ئەکەین بە بیانوی ئەوەی کەسێکی باشە و ڕاستگۆیە و بەڕێزە یان هەر شتێکی تر،بەڵام دوایی ئەرر شتێ بکا بە دڵی تاکێک نەبێت یان لەگەڵ کەسێکا نەگونجێ ڕێک هەموو ڕێز و باشیەکەی یەکسان ئەکەن بە سفڕ و ئیتر تەواو یەک کەس بەدڵی نەبوو و وتی خراپە کۆمەڵێکی تر یەن و ئەڵێن خراپە ئیتر بە کەسێکی کەم سەیری ئەکەن هەرچەند باشیش بێت یان ئیرەیی بەو گەورەییەی ئەبەن و ڕق و کین لە دڵیاننا ئەچەسپێت ئیتر بەمە ئەیگرن”من نەبومایە کێ تۆی ئەناسی”،یان کەسەکە دوای گەورەبونی لە خۆبایی ئەبێت و خراپە بڵاو ئەکاتەوە ئینجا چاویان ئەکەنەوە ئەڵێن چیمان گەورە کرد کەچی هەندێکیشیان هەر دوای ئەکەون،ئینجا لە خۆبایی و پۆزلێدانیش بەلایەکەوە ئەوەیە ئەڵێن “خۆتان گەورەتان کرد”،لە دوایشدا خۆتان باجەکەی ئەدەن،وەک هەر کەسێکی تر هەر مرۆڤێک سنورێکی خۆی پێبدە کە بگونجێ لەو سنورە نەڕواتە دەرەوە چونکە ناوبانگی هەیە یان شتێک چونکە گەر ئەو سنورەت بۆ دانا ئیتر هەر شتێکی خراپ بکا یەکسەر پەشیمان ئەبێتەوە و کارەکە لەسەر خۆی لا ئەبا یان هەندێکمان هەیە وەک نمونە زۆر جوان دیارە هەڵسوکەوتێک ئەکا دواتر ئەزانێ بینەری کەمبۆتەوە هەوڵی داپۆشینی کارە هەڵەکەی ئەدا،جا بۆ ئیرەیی بردنەکەش کە خۆیان گەورەیان کرد و خۆیان ئیرەیی پێ ئەبەن و هەموو دڵیان ئەبێتە قین ئەوە دڵی کەسەکە ئەشکێنن،جەنابت کە ئەزانی وا گەورەی ئەکەی بۆ هەوڵی بچوککردنەوەشی ئەدەیت؟ ئەو جنێوانە ئەو قسە سوکانەی بۆ خەڵکانێکی خاوەن ناوبانگ ئەنوسرێت کە پێشتر خۆیان قسەی خۆشیان بۆیان ئەکرد،یان هەر لەسەرەتاوە مرۆڤەکە خراپە لە ناخیا بوە بۆ هەڵخەڵەتاندن و دەستکەوتنی پارە خۆی بەناوبانگ ئەکات. هەمیشە شتێکی ڕاستی هەیە کەپێویستە و ناچارن هەموو تاکێکی مرۆڤ ئەمە بزانێت،کە مرۆڤەکان دەگۆڕێن جا بە ناوبانگ بێت یان ئازار هەموو کەسێک ئەگۆڕێت تەنانەت پیرێکیش،هەستی هەمووان وەک یەک نیە هەستەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێک جیاوازن دەکرێ لە یەک تێبگەین بەڵام هەرگیز هەستکردن بە بیرکردنەوەی یەکتری وەک یەک نابێت،مرۆڤی دوڕوو هەن کە بە چاو تروکانێک دوڕوویی خۆیان ئەکەن پێشی نازانیت بۆیە کە کەسێکت لا باش بوو و خۆشت ویست لە هەر جێگایەکا سنورێک دابنێ کە لەخۆشی گۆڕا لە تۆ نەگۆڕێ،یان کە لە تۆش گۆڕا و خراپ پێویست بەم هەموو قسە خراپ و کەمانە ناکا کە لەدوای بکرێت یان لێدوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە زۆربەمان دیتومانە چ ناشرینیەکیان بەخشیوە بە کۆمەڵگا داوە،وشە و ڕستەی کورت هەیە بۆ ئەمە بێ ماندوبون”پێموابوو کەسێکی باشە بەڵام وانەبوو””هەڵسوکەوتەکانیم بەدڵ نیە” ئەمانە باشتر نین لە دەڕبڕینێکی دڵشکێنانە؟ #kurdish #kurdistan #ڤیۆری #fyp #هەولێر_سلێمانی_دەهۆک_ڕانیه_کەرکوک

veroji.focus
veroji.focus
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 03 July 2026 11:19:13 GMT
1698
125
1
5

Music

Download

Comments

h._tt.21
Muhammad :
🥰🥰🥰
2026-07-03 16:16:42
1
To see more videos from user @veroji.focus, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About