@ali.naman: بۆ گەشتن بە ئامانج ئەبێ باجی زۆر بدەی ڕێگایی سەركەوتن هەروا ئاسان نییە پێویستی بە كۆڵنەدانە پێویستی بە توانا و هێزە ناخۆشیەكانی ڕێگا دێنە ڕێی هەموو كەسێ الله لە قورئانی پیرۆزدا بە ئیمانداران ئەڵێ ( وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ) بێ هێز مەبن وە خەمباریش مەبن ئێوە سەربەرزترینن ئەگەر باوەڕدار بن هەرئەوەی كە الله پێمان ئەڵێ بێ هێز و خەمبار مەبن واتای ئەوەیە كە ڕێگاكان ئاسان نین وە تەنها بەرزەكان و بەهێزەكان سەرەكەون بۆیە وا مەزانە كە لە شتێكا شكستت هێنا ئەوە سەرنەكەوتوی نا وانییە ئەوە تۆ هێشتا لە ڕێگادای و ماوتە بگەی چونكە ڕێگایەكی سەخت و دژوارە بە ئاسانی و بەجار و دوان نایبڕیت پێویستی بە هەوڵ و ماندوبونی زۆرە مەسەلێكی عارەبی هەیە ئەڵێ من جد وجد ، واتا كێ هەوڵبا ئەگا ( ئەدۆزێتەوە ) هەتا ڕێگا تەیی نەكەی و ملی ڕێگا نەگرێتە بەر هیچت دەستناكەوێ

Ali Naman
Ali Naman
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 03 July 2026 14:12:54 GMT
20934
359
1
12

Music

Download

Comments

hawkarbakr7
ⓗⓐⓦⓐ :
❤️❤️❤️
2026-07-03 22:08:46
0
To see more videos from user @ali.naman, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About