@baznayhawlerpuk: ئەو وێنەیە..."هاوسەنگی و بووژانەوەی درووستکرد" نەبەز ڕەشاد. ساڵی ٢٠١٨، پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنێکی بۆ پێکهێنانی حکوومەت واژۆ کرد. بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی، کابینەیان پێکهێنا؛ کاک مەسروور بوو بە سەرۆکی حکوومەت و پۆستی جێگرەکەی بۆ کاک قوباد دیاری کرا! هەندێک پۆستی بێ کاریگەریان بۆ یەکێتی بەجێهێشت، بەو واتایەی ئەگەر دواتر ویستی بەشداری بکات، فەرموو! کاک قوباد نزیکەی چەند مانگێک تووڕە بوو و نەهاتە ناو حکوومەت، بەڵام یەکێتی هیچی لە دەست نەهات؛ چونکە پارتی بە یاسایی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و چەند لایەنێکی بچووک، حکوومەتی پێکهێنابوو. بە زمانێکی زۆر بێمنەتانە بە یەکێتییان دەگوت: «دەتەوێت ئەوەیە، ناتەوێت هەر ئەوەیە؛ بە یاسا و قانوون کراوە.» ئێستا یەکێتی هەمان تەڵەی پارتیی بەرەوڕووی خۆی تەقاندەوە؛ ئەمجارە بە چەکی پارتی لە پارتی دا و لەگەڵ نەوەی نوێ ڕێککەوتنی ئیمزا کرد. با ناوی بنێن «ڕێککەوتنی زیندان، چاڤی لاند، یان هەر چییەک»، گرنگ ئەوەیە ١٥ کورسیی نەوەی نوێی مسۆگەر کرد و توانی لەم کاتەدا کێشە بۆ پارتی دروست بکات و ببێتە بلۆکێکی گەورە لە بەردەم پێکهێنانی حکوومەت لەلایەن پارتییەوە. «ماندێلا و ئۆجەلان لە زیندان ڕێککەوتنیان مۆر کرد.» ئەمە وتەی کاک شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە، لە وەڵامی ئەو کەسانەی ڕێککەوتنەکەیان بە «ڕێککەوتنی زیندان» ناو بردووە. بە وێنە گەورەکەی ئەوڕۆی ئاهەنگی رێکەوتننامەکەی "هاوسەنگی و بووژانەوە بێت" ئەو رێکەوتنە بەدیلەکی باشە لۆ هەردوولا. #kurdistan #یەکێتی_نیشتمان_کوردستان #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja #fffffffffffyyyyyyyyyyypppppppppppp #fy
بازنەی هەولێر💚PUK
Region: IQ
Friday 03 July 2026 14:34:07 GMT
Music
Download
Comments
Saqar Doom :
🥰🥰🥰سلاو لةكاك شاسوار جارةسةرى كيشةكانى كوردستان سةركردة خةمخورةكةمان
2026-07-03 15:49:07
3
f f sulaimani :
y
2026-07-03 19:23:23
0
Aro :
ريكه وتنى بتل 🍾
2026-07-03 20:09:58
1
user075997 :
💚💚💚
2026-07-03 20:06:03
0
﮼کامۆ🍂 :
💚💚💚
2026-07-03 20:46:37
0
To see more videos from user @baznayhawlerpuk, please go to the Tikwm
homepage.