@kousar634:

n
n
Open In TikTok:
Region: GB
Friday 03 July 2026 16:34:37 GMT
379
30
4
1

Music

Download

Comments

nurzadran786
❤️🇩🇪🏳️Nurځدران🇦🇫🇩🇪❤️ :
❤️❤️❤️
2026-07-03 16:40:32
0
mazalikafan
Raja, UK official :
❤️❤️❤️❤️💚💚💚💚💚
2026-07-03 19:31:06
0
mrmoe440
Mrmoe08 :
❤️❤️❤️
2026-07-04 17:13:32
0
To see more videos from user @kousar634, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎نەبوونیت دەمێنێتەوە ئازیزی من ، نەبوونیت دەمێنێتەوە وەکوو ئاوازێکی غەمگین لە گوێچکەی شەودا ، وەکوو تەمێکی چڕ کە ناچێتەوە ئاسمان ، تۆ لەنێوان ئەو هەموو برینانەی ڕۆژگار بەسەر دڵمی هێنا تەنها برینێکی کە هەرگیز چاک نابیتەوە ! چوونکە تۆ بەشێکی لەدەستچووی تەمەنی منیت ، نوقم بووی بێدەنگیم و نەبوونیت هاوار دەکات ، جێگەی خاڵی کەسێک کە بڕیار بوو هەبێت و ئێستا نییە دەبێتە پەڵەیەکی هەمیشەیی ! ئەگەر بۆ هەتا هەتایە ئارەزووی بینینی تۆ لە مێشکم دەرنەچوو چی بکەم ؟ ئەی ئەگەر ئەم ئارەزووە بوە سێبەر و بۆ هەموو تەمەنم شوێنم کەوت ؟ کێ لە دەست ئەم خۆمە ڕزگارم دەکات ؟ چۆن دەبێت مرۆڤ لەناو هەزار ڕوخسارا بێت و تەنها یەک دەموو چاوو لە مێشکیدا بێت و بچێت ؟ ئایە ئەمە سزای وەفایە یان لە سێدارەدانی دڵ ؟ ئەگەر بۆ هەمیشە ئەم تینیۆتییە لەناخمدا وەک برینێکی ساڕێژ نەبوو مایەوە ؟ چۆن دەتوانم دڵم بە ڕووی هیچ ڕاستییەکی تردا بکەمەوە ؟ مەگەر دەکرێ مرۆڤ هەتا هەتایە لە وێستگەیەکدا بمێنێتەوە کەتێدا تەنها غەریبەیەک بووە و کەچی هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەیەک بێت کە بوونی نەماوە !؟ ئازیزەکەم دوای من ئەو شتانەی کە خۆشم دەوێن لەبیریان مەکە ، لە هەمووشیان گرنگتر خۆت ! من کە خۆمم خۆشدەویست تەنها لەبەر ئەوە بوو کە تۆ هی من بوویت ، ئێستا کە من نیم تۆ بەر پرسیاری لەو هەموو جوانییەی کە پێکەوە درووستمان کرد ئەگەر خۆت بشتگوێ بخەیت یانی هەموو ئەو شتانەت کووشتووە کە من بۆیان دەژیام ، تکایە لەبەر خاتری من ئاگات لە
‎نەبوونیت دەمێنێتەوە ئازیزی من ، نەبوونیت دەمێنێتەوە وەکوو ئاوازێکی غەمگین لە گوێچکەی شەودا ، وەکوو تەمێکی چڕ کە ناچێتەوە ئاسمان ، تۆ لەنێوان ئەو هەموو برینانەی ڕۆژگار بەسەر دڵمی هێنا تەنها برینێکی کە هەرگیز چاک نابیتەوە ! چوونکە تۆ بەشێکی لەدەستچووی تەمەنی منیت ، نوقم بووی بێدەنگیم و نەبوونیت هاوار دەکات ، جێگەی خاڵی کەسێک کە بڕیار بوو هەبێت و ئێستا نییە دەبێتە پەڵەیەکی هەمیشەیی ! ئەگەر بۆ هەتا هەتایە ئارەزووی بینینی تۆ لە مێشکم دەرنەچوو چی بکەم ؟ ئەی ئەگەر ئەم ئارەزووە بوە سێبەر و بۆ هەموو تەمەنم شوێنم کەوت ؟ کێ لە دەست ئەم خۆمە ڕزگارم دەکات ؟ چۆن دەبێت مرۆڤ لەناو هەزار ڕوخسارا بێت و تەنها یەک دەموو چاوو لە مێشکیدا بێت و بچێت ؟ ئایە ئەمە سزای وەفایە یان لە سێدارەدانی دڵ ؟ ئەگەر بۆ هەمیشە ئەم تینیۆتییە لەناخمدا وەک برینێکی ساڕێژ نەبوو مایەوە ؟ چۆن دەتوانم دڵم بە ڕووی هیچ ڕاستییەکی تردا بکەمەوە ؟ مەگەر دەکرێ مرۆڤ هەتا هەتایە لە وێستگەیەکدا بمێنێتەوە کەتێدا تەنها غەریبەیەک بووە و کەچی هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەیەک بێت کە بوونی نەماوە !؟ ئازیزەکەم دوای من ئەو شتانەی کە خۆشم دەوێن لەبیریان مەکە ، لە هەمووشیان گرنگتر خۆت ! من کە خۆمم خۆشدەویست تەنها لەبەر ئەوە بوو کە تۆ هی من بوویت ، ئێستا کە من نیم تۆ بەر پرسیاری لەو هەموو جوانییەی کە پێکەوە درووستمان کرد ئەگەر خۆت بشتگوێ بخەیت یانی هەموو ئەو شتانەت کووشتووە کە من بۆیان دەژیام ، تکایە لەبەر خاتری من ئاگات لە " خۆت " بێت ! ‎

About