@aashqi_too: ئەمڕۆ زۆر جیاواز بوو لە جاران... وەک بڵێی هەموو شتەکانی دەوروبەرم، لە بێدەنگیی شەقامەکانەوە تا تیشکی خۆرەکەی، ڕێککەوتبێتن بۆ ئەوەی تەنها تۆم بیر بێننەوە. من هەمیشە بیرت دەکەم، بەڵام ئەمڕۆ غەریبییەکەت کێشێکی تری هەبوو؛ قورستر بوو، قووڵتر بوو، هێندە بێڕەحم بوو کە ناخمی لە قەرەباڵغترین شوێنیشدا بەتەواوی چۆڵ کردبوو. جارانی تر دڵم بە شتێک دەدایەوە، دەمگوت 'ئیتر ڕاهاتووم'، بەڵام ئەمڕۆ تێگەیشتم مرۆڤ هەرگیز لەگەڵ ئازاری دووریی ئەو کەسەی لە ڕۆحیدایە ڕانایەت. ئەمڕۆ کێشی نەبوونت بەسەر شانەکانمەوە هێندە گەورە بوو، کە لە ناو ناخی خۆمدا هاوارم دەکرد. زیاتر لە هەمیشە چاوەکانم بەدوای سێبەرتدا دەگەڕان و تەواوی ڕۆژەکە تەنها یەک خەیاڵ لە مێشکمدا دەهات و دەچوو: خۆزگە لێرە بووای، تەنها بۆ چرکەیەک لێرە بووای...#aashqito #foryou

♾️
♾️
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 05 July 2026 21:12:15 GMT
13879
1671
5
161

Music

Download

Comments

becharam8989
bechara :
posti zor bka r postt lam zor taibata🥺
2026-07-06 00:44:27
3
.hellaaa
ʜ :
eua bere bkan chi akan?
2026-07-05 21:15:39
2
acountnotfound2726
Account not found :
لەبەر خاتری خوا دوعام بۆ بکەن بگەم بەو کەسەی لە دڵمایە زۆر زەحمەت بووە 💔 ئەگەر دوعات بۆم کرد لایکێ بکە 💔🤲خوا لێتان ڕازی بێت ❤️
2026-07-06 17:26:52
0
bushr4.m4
Bushra(نانەکەلــی) :
🎀🤭
2026-07-06 16:54:06
0
To see more videos from user @aashqi_too, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About