@d..rasheed: مرۆڤە بێ ڕۆحەکان. بێنە بەرچاوت لەبەردەم ئاوێنەیەک وەستاویت، وێنەدانەوەی خۆت دەبینیت بە ڕونی، هەرچیەک بکەیت وێنەدانەوەکەشت دەیکات هەرچۆنێک بجوڵێیتەوە و ڕەفتار بکەیت بگریت یان پێبکەنیت وێنەدانەوەکەشت هەمان جۆر ئەوە دەکات. ئایە وێنەدانەوەکەت خاوەنی ڕۆحە؟ بۆ تێگەشتن لەم پرسیارە، ئەگەر لێت بپرسم چۆن دەزانیت کەسێک هەست و سۆزی هەیە (بەواتایەکی تر خاوەنی ڕۆحە)، ڕەنگە بڵێیت لە ڕەفتار و ئاکارەکانی دەردەکەوێت، بۆنمونە لە گریان یان پێکەنین یان دەربڕینی هەستەکانی تر. مرۆڤانێک هەن کە لەگەڵ ئێمە دەژین و ڕۆژانە بەرکەوتنمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام ئەوان تەواو جیاوازن لە ئێمە، ئەوان وا خۆیان نیشان ئەدەن کە هەست و سۆزیان هەیە، کە باوەڕ و بنەمای ئەخلاقیان هەیە، وا دەریدەخەن کە حەزیان لە گۆرانیەکە کە هیچ هەستێکیشیان نیە بەرامبەری، وا ڕەفتار ئەکەن کە خاوەنی ڕۆحێک بن کە هەست بە هەموو شتێک بکەن و بنەما و پێوەری سۆزداری خۆیان هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان تەنها وای نیشان ئەدەن کە هەستیان هەیە و لەناوەوە بەتاڵن. ڕێک وەک وێنەدانەوەی خۆت لە ئاوێنەکەدا، هەرچی شتێک تۆ بیکەیت ئەویش دەیکات ڕێک بە هەمان شێوە، بەڵام چاک دەزانیت وێنەدانەوەی مرۆڤەکان خاوەنی هەست و سۆز نین و تەنها بەو جۆرە دەردەکەون لەبەر ئەوەی نمایشی هەست و سۆز ئەکەن سەدا سەد وەک خۆت. مەرج نیە هەرکەسێک سۆزی دەربڕی ئیتر خاوەنی هەست بێت و بتوانێ لە هەست و ئازاری خەڵکی تر تێبگات. هەندێکجار ئەوان تەنها شانۆکارێکی لێهاتوون لەوەی بەو جۆرە خۆیان بەرجەستە بکەن. ژیری دەستکرد ئەتوانێت جۆرێک لە هەست دەربڕێت، یان هاوخەمی دەربڕێت تەنانەت بێ ئەوەی هەستیشی هەبێت، تەنها لەسەر ئەو پڕۆگرامەی ڕاهێنانی پێ کراوە نمایش دەکات و هیچی تر. مرۆڤە سایکۆپاثەکان، ئەوان لە ڕوکەش زۆرجار ڕەنگە خۆیان لەژێر بەرگی هاوسۆزی بشارنەوە، وای دەربخەن هەستی کەسانی تر لایان گرنگە و هەست بە دڵخۆشی یان ئازاری ئەوانی تر ئەکەن، بۆنمونە پارە بدەن بە هەژارێک، لەکاتێکدا لە ناخەوە ڕێک پێچەوانەن، هەست بە هیچ کام لەوانە ناکەن و لەڕوی عاتیفیەوە ناتوانن تێبگەن لە هەستی ئەوانی تر لەبەر ئەوەی خۆیان توانای هەست کردنیان نیە. وەکو وێنەدانەوەی ناو ئاوێنەکە دەکرێت یەکێک کت و مت بەو جۆرە ڕەفتار بکات کە کەسێکی خاوەن عاتیفە دەیکات بێ ئەوەی عاتیفەشی هەبێت، وە ئێمەش زۆرجار دەکەوینە ئەو بارەوە، تەنها بۆ مەرامێکی خۆمان هەستێک دەردەبڕین کە هەرگیز لە ناخەوە هەستمان پێ نەکردوە، بۆ دەهۆڵ و زوڕنایەک هەڵدەپەڕین کە هیچ خۆشیەک لە ناخمان ناوروژێنێ. هەتا زیاتر خۆمان لە وێنە ڕاستەقینەکەی ناخمان دوربخەینەوە و زیاتر نمایش بکەین، ڕۆژێکدێت وامان لێدێت کە دەبینە مرۆڤێکی بێ ڕۆح، هەست بە زۆر شت ناکات بەڵام زۆر جوان نمایشی هەست و سۆز دەکات. لەکۆتاییدا کەسێک کە خاوەن هەست بێت پێویست ناکات هەمیشە بە شێوازە بەربڵاوەکان هەستی خۆی دەرببڕێت. چونکە ئەو هەستانە قووڵترین بەشی مرۆڤبوونن و هۆکاری مانەوەی ژیانن بەو جۆرەی کە هەیە، ئەوانەی هەستیان هەیە مەرج نیە هەژارێک ببینن و یارمەتی بدەن یان دڵنەوای یەکێک بدەنەوە کە تەعزێبارە، بەڵکو زۆرجار لە شتانێکی سادە و بچوک خۆی دەبینێتەوە، بۆنمونە لە کاتی نانخواردن لە خواردنگەیەک مێزەکە بە پاکی بەجێ بهێڵیت تا لە ئەرک و ماندوبونی کارمەندەکان کەم بکەیتەوە، چونکە تۆش لە ناخەوە هەست بە هیلاکی و باری ئەوان دەکەیت. هەست و سۆز زمانێکی تایبەتە بە ڕۆح، دەکرێت لە هەموو جۆرە کات و جێیەکدا وەربگێڕدرێتە سەر ڕەفتاری جیاواز جیاواز و ڕەنگ و زیندوێتی بە ژیان ببەخشێت. #کوردستان #سۆز #psychology #fyp #analysis
El. Rasheed
Region: IQ
Monday 06 July 2026 13:47:37 GMT
Music
Download
Comments
کـلارا :
filmy American psycho'sh bas lau batallyay naxx aka, u dasxosh qsakant beUenan
2026-07-06 21:42:17
0
To see more videos from user @d..rasheed, please go to the Tikwm
homepage.