@userxerror0: سەیرە، تەواوی ژیان و بیرکردنەوەمان بووە بە ئیش، پارە، داهاتوو، ژن و سەیارە؛ نەبڕایەوە ئەم خولگە سەقەتە! کارەساتەکە لێرەدایە، گەنجێک ناوێرێت بڵێت هیلاکم، یەکسەر دەوروبەر پێی دەڵێن: «بۆ؟ جا چیت کردووە؟ جارێ لەکوێیت و چیت بینیوە؟» گەنج هەیە لە بەیانییەوە تا ئێوارە ڕاکەڕاکیەتی، بۆڵەبۆڵی وەستا، ستەمی خاوەن کار، حەماڵی و کرێکاری. گەنج هەیە تەواوی یادگارییەکانی جوانترین تەمەنی، تەنها قسەی ناخۆش و سووکایەتیی وەستا و خاوەن کار بووە، هێشتاش لە کۆتاییدا هەر تەنها ئاوات بە سەیارەیەکی سادە دەخوازێت! بابە تۆ مرۆڤیت، ڕۆبۆت نیت! ئیش و کار لەلایەک، بەڵام پشوودان و گەڕان و دڵخۆشکردنی خۆت لەلایەکی تر. من بۆچی ئیش دەکەم ئەگەر بۆ ئاسوودەیی ڕۆحی خۆم نەبێت؟ بۆچی عارەق دەڕێژم ئەگەر بەو پارەیە، تەنانەت بە شتێکی بچووکیش بێت، دڵی خۆم خۆش نەکەم؟ لەم کۆیلایەتییە دەروونییە وەرنە دەرەوە، هەموو ژیان تەنها ڕاکردن نییە بەدوای خانوو، سەیارە، ژن هێنان و بەخێوکردنی ماڵ و منداڵ... ئەگەر هەمیشە لە خەمی سبەینێدا بیت، ئەمە چ ژیانێکە؟! ژیان هەر ڕاکردن بێت بەرەو ماددی هیچ چێژێکی نییە، هەمووان بوونەتە کۆیلەی یەک بیرکردنەوە ئەویش تەنها ژن، و سەیارە، خانوو تازەگەری بوونی نییە لەجیاتی داهێنانن و بەرەو پێشچوون بەو تەمەنەوە خەمی ژن هێنانن و خانوو ئەخۆن و ڕێگریان لە بەرەوپێشچوون و خەونەکانیان کردووە لەم هاوکێشەیەدا دوو جۆر مرۆڤ هەن: ١. ڕەزیلەکان: ئەوانەی هەمیشە دەڵێن با هەر کۆی بکەمەوە. دڵنیابە ئەمە دەبێتە خووت؛ سبەی دەوڵەمەندیش بیت هەر دەڵێیت با کۆی بکەمەوە و قەت چێژ لە یەک دیناری نابینیت . ٢. دەستبڵاوەکان: ئەوانەی بە تەواوی بێباکن و هیچ حسابێک بۆ سبەی ناکەن، تا لە کۆتاییدا هیچ شتێکیان بە دەستەوە نامێنێت. یاسای زێڕین: زۆر ڕەزیل مەبە تا نەبیتە کۆیلەی ژمارەکان، و زۆر دەستبڵاویش مەبە تا پاشەڕۆژت وێران نەبێت. هاوسەنگی ڕاگرە. تۆ بۆ ئەوە دەژیت چێژ لە بەرهەمی ماندووبوونی خۆت ببینی، نەک ببیتە ئامێرێک بۆ کۆکردنەوەی پارە و دوایش پیربوونێکی پڕ لە حەسرەت. #هۆشیاری #فەلسەفە #واقیع #کەرامەت
کەرامەتی پیاو
Region: IQ
Monday 06 July 2026 16:31:05 GMT
Music
Download
Comments
Shekha :
نوسینەکە جوان بوو، بەس هیچ نەتیجەیەکی نەدا بەدەست 👏
2026-07-06 21:29:46
35
𝒵𝒶𝒽𝓇𝒶🖤 :
چارەسەر؟
2026-07-06 23:58:47
10
βωκħarγ․ :
بۯیت
2026-07-06 20:28:03
1
☈ ꍏ ᗰ ⊙. 🖤 :
رەحمەتت لی بی زۆر راستە❤️
2026-07-06 21:40:09
3
Karwan :
{الْمَالُوَالْبَنُونَزِينَةُالْحَيَاةِ الدُنْيَا]
2026-07-06 17:22:30
17
Ķúŕà Ŷàχĩ :
لەبەر ئەو پۆستەی فۆڵۆت دەکەم هیوادەرم بەردەوامبی 🥰
2026-07-07 01:00:56
3
➣ⱣⱤł₴Ø₦ɆⱤ➣ :
bzhyt
2026-07-06 22:19:08
2
:
بژی ❤
2026-07-06 18:38:14
1
Rozhyar 🖤 :
walla la jey xoyate postakau❤️❤️
2026-07-06 21:19:54
1
maher_gardi4 :
پارە
2026-07-07 12:22:03
0
Kurda Dler :
2026-07-07 12:15:13
0
🔮▬ஜ۩Ꭿ ᎻᎷᎯ Ꭰ۩ஜ▬🔮 :
🥲حەل؟
2026-07-07 03:20:13
0
Koshsh :
ژیان دوو ئامانجە خودا پەرستی و هەوڵدان بۆ ژیان
2026-07-07 09:59:11
0
𝓗𝓪𝓶𝓪 𝔁𝓸𝓼𝓱𝓷𝓪𝔀 :
": فَإِنَمَعَالْعُسْرِ يُسْرًا إِنَمَعَالْعُسْرِ يُسْرًا
2026-07-07 13:10:06
0
my.fashionita :
ڕاستە
2026-07-07 02:46:00
1
toots12 :
زۆر غەڵەت
2026-07-07 12:06:21
0
𝓢𝓪𝓶𝓸 . ⚜️ :
رەحمەت لە دایک و بابت 🌹🖤
2026-07-07 08:55:01
0
Zaki :
بژیت برا گیان 👏👏
2026-07-07 05:50:23
0
꧁☬ĦΣẄĂ_ĂŁΪ☬꧂ :
جوانە
2026-07-07 05:46:18
0
sharyslemany53 :
أو موسيقيه زور خوشه تكايه مه يكوره زور كونجاوه
2026-07-06 20:36:08
1
﮼إبن ﮼تـــــــیمـــیة :
Mamosta jyan aw kapshnam bo bnera mamnuntm jyan❤️🥰
2026-07-06 22:40:18
1
Hoྀzan :
ئەی رەحمەت لە باوکت
2026-07-07 03:07:53
1
Sedad_Hamid_H_Hanaray :
الحمدلله کەسەک هەیە لە گەنجی ئێستا تێبگە لەو خوایە بە زیاد بێ❤️
2026-07-07 00:23:39
1
DARK COMEDY داڕک کۆمیدیا⚡️ :
بەدڵم بوو بەڵام چارەسەر نەبوو ! خۆم بگۆڕم ؟ کلتور ؟ تەمەن ڕاگرم ؟ قسەی خەلک ؟ ژینگەی وڵات و جوغرافی ؟ هەموی سەبەبە و ناتوانی هیچی بگۆڕیت . بەتایبەتی تەمەن بگەیتە ٣٠ ژنت نەبێ ئەڵێن پیاو نیە .
2026-07-07 05:29:27
2
Qqdjjss :
Dunyash har awandaya batamay che !
2026-07-06 23:54:12
2
To see more videos from user @userxerror0, please go to the Tikwm
homepage.