@s4nad_alkurdi: دونیا! سەلەف نامەیان دەنارد بۆ یەڪتر ، بە مانگ نامەڪە ڕێگای دەبڕی ڪە دەیانڪردەوە نوسرابوو براڪەم حاڵی دڵت چۆنە؟! دونیا گومڕات نەڪات ، ئامانج بەهەشتە. عمر ڪوڕی الخطاب دەڵێت: سوێند بە الله دونیا لەچاو قیامەت هیچ نییە ئیللا بازدانێڪی ڪەروێشك نەبێت(واتە ئەوەندە ماوەڪەی ڪەمە) سعید ڪوڕی عبد العزیز دەڵێت: دونیا غەنیمەتی قیامەتە(واتە جێی کار کردنە بۆ قیامەت). حسن البصری دەڵێت: سوێند بە الله بەنی إسرائیل بتیان پەرست لەدوای پەرستشیان بۆ الرحمن، بەهۆی خۆشەویستیان بۆ دونیا. إبراهیم ڪوڕی أدهم: نامەیەڪی نوسی بۆ برایەڪی لە نامەڪەیدا فەرمووی: ئەی براڪەم خۆشەویستی دونیا ڕەفز بڪەرەوە ، چونڪە بەڕاستی خۆشەویستی دونیا ڪوێر و ڪەڕت دەڪات. أبو معاویة الأسود دەڵێت: هەر ڪەسێك دونیا ببێتە گەورەترین خەمی ، سبەینێ لە قیامەت خەفەتی درێژ دەبێتەوە. بشر ڪوڕی حارث دەڵێت: هەر ڪەسێڪ داوای دونیا لە الله بڪات ، ئەوە بەڕاستی داوای درێژی وەستان دەڪات لە ڕۆژی قیامەت. سلیمان التیمي دەڵێت: اللهم تۆ دەزانیت من هیچ شتێڪم ناوێت لە دونیا ، جا ڕزقم مەدە بەهیچ شتێڪ تێیدا. موسوعة لإبن أبي الدنیا

سند الكردي | SANAD
سند الكردي | SANAD
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 06 July 2026 19:37:31 GMT
1712
240
0
34

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @s4nad_alkurdi, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About