@xapa1341: وەک هاندەرێک، وەک هاندەرێکی مێسی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کۆتاییەکی تاڵ بۆ چیرۆکێکی بێوێنە؛ ماڵئاوا ئەفسانە ڕۆناڵدۆ.. پڕ بە دڵ خەمبارم بەو دۆڕان و وازهێنانە تاڵەت. کەم کەس هەەن خولیای تۆپی پێ بن و —تەنانەت ئەگەر هاندەری تۆش نەبووبێتن— حەزیان نەکردبێت لەم مۆندیالەدا ئەنجامێکی باشت هەبێت؛ تا خاڵی کۆتایی چیرۆکە وەرزشییە بێوێنەکەت، بەدیهاتنی گەورەترین ئاواتت بێت. بەڵام بەداخەوە.. خۆزگە دەگوازرایەوە بۆ واقیع و دەبوو تۆ و مێسی لە یەک وڵات و لەژێر یەک ئاڵادا یاریتان بکردایە! ئەوەی جێگای سەرنج و کەسەر بوو، یاریزانانی پورتوگال بوون؛ ئەوان وەک بڵێی دوژمنی سەرەخەتی ڕۆناڵدۆ بن! هەرکەسێک سەیری یارییەکانی کردبێت، بە ڕوونی دیقەتی داوە کە ئەوان بە جۆرێک یارییان دەکرد وەک بڵێی ئەفسانەیەکی مێژوویی لەگەڵیاندا نییە و سەر بەوان نییە. هەرکەسە و بۆ خۆی ڕای دەکرد و کەمترین هاوکاریی متمانەپێکراویان پێشکەش بە کریستیانۆ دەکرد— ئەو مرۆڤەی یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ. فرمێسک و گریانی کۆتایی ڕۆناڵدۆ، چەندە بۆ لەدەستدانی نازناوی مۆندیال بوو، دوو هێندە بۆ بێوەفایی و ساردیی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بوو؛ چونکە بە ڕۆحیەتێکی تاکەکەسی و تەنانەت دژ بە ڕۆناڵدۆش یارییان کرد. ماڵئاوا ڕۆناڵدۆی ماندوونەناس.. تۆ چیرۆکێکی پڕ لە شانازیت لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمار کرد، چیرۆکێک کە بۆ هەمیشە لە هزری هەموواندا بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە. #slemani #saydsadq #foryou #لایکو_کۆمێنت_فۆڵۆلەبیر_مەکەن #hawler

ℒℰ𝒲𝒜𝒩🍏
ℒℰ𝒲𝒜𝒩🍏
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 06 July 2026 21:23:44 GMT
339
40
7
39

Music

Download

Comments

mrdww.0777
SHWAN XOSHNAW :
وەی پئم خۆش بوو 😂😂
2026-07-06 21:42:48
1
nigahadi4
Niga🖤 :
دڵ و بیگ وێ هەر ئەرجەنتین ئەی وا😂
2026-07-06 22:08:52
1
tiktok.comkurapenjwene8
kura.ـpenjwene🤍 :
💔💔💔
2026-07-06 21:26:41
1
To see more videos from user @xapa1341, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About