@rawezho0: #slemani #foryou #foryoupage #actives? #fyp خەیاڵی بادەکەی تۆ بوو، منی هێنایە مەیخانە.. بەڵام ئێستا.. نە مەی دیارە و، نە ساقی و، دەوری پەیمانە لە جێگەی، زەوقی مەی نۆشان، لە جیاتی، بەزمی سەرخۆشان ئەبینم: موتریب و ساقی، وەکو من، دڵ پەرێشانە..! لە شین و شیوەنی یاران، سەرم سوڕماوە، ئەی یاران..!! لە کوێیە، شای وەفا داران..؟ کە دنیا بۆتە بتخانە..! لە قاپی مەیکەدە، ئەوسا، (مەقاماتی مەحەببەت) بوو.. کەچی ئێستە، لە هەر لاوە، مەقامی (زوعفی ئیمانە)..! عەدوو.. نەفسی خەسیسە و، (دەوری ئاواتی) ئەبینێ ئەو ئەوەی مەیلی (دڵی ئەو بێ)، لە شاری ئێمە هەرزانە..! بەدەگمەن دێتە بەر (چاوی بەصیرەت)، صوورەتی ئادەم..! لە هەر کەس تێ بفکری، تێ ئەگەی (مەغڵووبی شەیتانە)..! ئیتر لەم حاڵەدا.. حاڵی دڵی شەیدا، ئەبێ چی بێ..؟! مەگەر هەر خوا بزانێ چۆنە، یاخۆ چەندە وێرانە..! لە زوڵماتی خەتادا غەرقە، نەفسی شووم و سەرکێشم.. کەچی خۆی وا ئەزانێ، ئەو ڕەفیقی بادە نۆشانە..!! ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ شیعری: مامۆستا مەلا (عبد اللە)ی کاتب (فەنایی)..