@m.amezz: - تۆ ئەزانی چیت پێبەخشیم؟ لەلوتکەی زەردەخەنەدا کینەیەکی کۆنت پێدام کەمن هاتم هاودەمت بووم مەودایەکی بێ کۆتاییت بە بەر بڕیم ئەزانی چەند ناهەقیت کرد؟ لەلوتکەی متمانەدا سێبەری گومانت فڕێدایە سەر شانەکانم کاتێک دەنگی پێکەنینم خەمەکانی کاس کردبووم” هاتیت تاڵی ژەهرێکت خستە ژێر زمانمەوە کەئیتر تەواوی شانە هەنگوینەکانی دنیا ژیانم شیرین ناکەن… بێدەنگ بووم هاتیت دەنگی شکانت وەک دیاریەک پێبەخشیم! چاوت بەتروسکەیەکی روناکی ژیانم هەڵنەهات هاتیت کۆڵێک تاریکیت بۆ هێنامەوە بەدەستەکانی خۆت پیشانت دام لە قرچەی گەرمادا چ تەزویەکت بۆ گیانم هێنا،، خەیاڵم کرد لەگەڵ تۆ لەسەر لوتکەی خۆشبەختی وەستام دواجار هاواری کەوتنە خوارەوەم بووبە یادەوەری نەهاتنەوەی پێکەنینم بوو بەسەر گوزەشتە کاتێک ڕام ئەکرد بەرەو گەشتن بەتۆ بینیم تەواوی جەستەم لەخوێنی یەک بە یەکی بێ مەیلیەکانت غەرق بووە. هاتم و پشانت دام کە شوێنی مەبەست سەرابێکە کە شەوی ئێمە لە جێی خەوی شیرین کابوسێکە’’ هاتم و لەلوتکەی ژیانمدا مردنت لەچوارچێوەیەک دانا و وتت : سەیرکە جێگەی تۆ ئێرەیە نەک ئەو باوەشەی خەونم بوو. #ahmadxalil #slemaniyah #foryoupage

𝖺𝗆𝖾𝗓𝗓
𝖺𝗆𝖾𝗓𝗓
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 07 July 2026 21:11:18 GMT
3156
345
1
66

Music

Download

Comments

itzz.4113
♾️. :
Bzhiiii ❤️‍🔥
2026-07-07 21:30:33
2
To see more videos from user @m.amezz, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About