@muhamad_barznjee: شیعرێكی نوێم حەبیبە شەو هەرە نوسینی محمد برزنجی چەندین بار ‎شەو دەستی گرتوم ‎بەرەو كەناری ژان و زوڵمەت بردومی ‎شەپۆلی تەنیایی ‎گرەویان بووە ‎لەسەر داڕمانی دیواری بەختەوەریم ‎لەبەر نیساری تەنیایی ‎بادەی بێ هیواییم دەنۆشی و ‎بە هەنسكی سەردەوە ‎بەدالغەی سیمای نوری حەبیبەوە ‎دەم ڕوانی لە شەوق و خەندەی مانگ ‎شەو بێ بەزەیی بو ‎بە كلپەی یادەكان ، خەوی دەزڕاندم ‎دەی بردمەوە بەرەو ‎زەمەنی پڕ گڤتوگۆی شیرینی ‎تازە یەكتر ناسینمان ‎هەوری چاویشم ‎بارانی حەسرەت و ژەهری فیراقی ‎دەرژاندە دەشتی گیانمەوە ‎شەو بەبێ دەنگی ‎روحەكان تا لێواری مەرگ دەبا ‎دلۆپ دلۆپ خوێن ‎لەو برینانە دەرێژێ ‎قرماغەیان گرتوە ‎ئەستەمە بتوانی بێدەنگی و ‎زەمهەریری تەنیایی شەو تەفسیربكەی ‎ئەستەمە كە شەو دادێ ‎بتوانی زاڵ بیت و ‎دەرگای خەیاڵ و یاد دابخەیت ‎غەمگینی ناخت یەخسیربكەی ‎حەبیبە شەو ژەهرە قەهرە ‎مەمدە دەستی بێ رەحمی و حەژمەتی شەو ‎ مەمدە دەستی سروەی بەیانی ‎كەبۆنی مەرگی لێدێ ‎من ویستمە تا ئەبەد لەتەك تۆبم ‎شەو بەرۆژ بكەمەوە ‎تۆ روناكی ژینی تارمی ‎تۆ لەنێو دونیای من ‎ وەكو جوانی تیشكی سپێدەی ‎كەلەپەنجەرە دێتە ژورەوە ‎چی ئەبێ شەوێك ‎ئاسمان نمەی هەتوان و شادی ببارێنێ ‎بەسەر خاكی سینەی پڕ ئازار و سۆم ‎زنەو كانی شادی دڵم بژێنێتەوە ‎بزەی سەر لێوانم بداتەوە ‎چی ئەبێ شەوێ ‎ئاسمان نمەی میهرەبانی ‎بببارێنێ بەسەر خاكی دڵی حەبیبە ‎بشواتەوە دڵی سەر گەشتەی ‎لەگەردی بێ هەستی ‎گوڵی ئاشتی و جوانی بروێنێ ‎ من بێ حەبیبە ‎مانگێكی بێ شەوقی ‎پشت هەوری ڕەشی پڕ لە ئاوم ‎خۆرێكی بێ ناز پێ تیشك و هەتاوم ‎من ونبویەكی نێو تارمایی و شەوم ‎باران شوێن پێكانی شێواندوم ‎ڕێگای گەرانەوە پێ نازانم ‎گەرانەوە بۆ رۆژە خۆشەكان ‎بۆ عومری جوانی ‎گەرانەوە بۆ نێو باجچەی ژیان و كامەرانی ‎من باهۆزی نا ئومێدی ‎چڵ و چێوی هیوای لێ شكاندوم ‎بەس شەو نیە حەبیبە... ‎بەدەم گۆرانیەكی حەزینەوە ‎ئەسپی خەیاڵم تاو نەدەم ‎بەسەر تەرمی بیرەوەری و ‎بەنێو كۆلانەكانی یادگاری و ‎ جێی ژوانەكانمان ‎ئاخر حەبیبە ‎تۆ لەچاو و دڵ ‎لە زەین و فكرم ، نەمری ‎تۆ چەشنی هەناسەو ‎ چەشنی ترپەی دڵی ‎ئێوارەیەك ‎بەر لەمردنی خۆر ‎بەر لەنەمانی تیشك و هەتاو ‎خۆم دەبەخشمە ‎دەستە میهرەبانییەكانی ئاسۆ ‎ شەو بێ رەحمە ‎وای لەشەو ‎بەرگەی سارد و سڕی و ‎جەغار و شمشێرەكانی ناگرم ‎حەبیبە فیراقی تۆ ‎شەوی كردوە بە ژەهر ‎من تەرمی داهاتوی خۆم دەبینم ‎لەنێو چنگی تاریكی ‎ئاخر حەبیبە دوای نەمانت ‎ خۆشیەكانم ‎كاتژمێرێكی لەكاركەوتون ‎گەڵایەكی زەرد وەریون و ‎قەت ناگەنەوە بەچڵ ‎رێگای گەشتنەوە بەتۆش ‎پڕە لەخار و جەخار ‎لە ئەستەم و غوبار ‎پڕە لە وردە بەردی بێ هەستیت ‎دواین دەروازەی مەحالی ‎ئەم رێگایەشم ‎پێ نابردرێت ‎بەڵام حەبیبە ‎هەر بێهوا نیم و چرای ئومێدم داگیرساوە ‎راوەستاوم لە بەر پەنجەرەی چاوەڕوانی ‎بەدڵێكی پڕ لەنوری هیواوە ‎سپێدەیەك وەك تیشك دەركەوی و ‎ئەم تەم و غوبارەی سەر پەنجەرەی دڵم ‎بەشەوقی هاتنت ڕوون كەیتەوە ‎شاری دڵ ‎بەنوری هاتنت نەبێ رۆشن نابێتەوە ‎پاییزی عومرم ‎بەتۆنی دەنگ و خەندەو ‎نیگای چاوی پڕشنگت نەبێ ‎سەوز نابێتەوە ‎دەی حەبیبە میهرەبانی بنوێنەو ‎چرای ئەم ئەهریمەنەی دابران و ‎ئەم حەسرەتەی ناخی هەردوكمان ‎بەگەرانەوەت خامۆش بكە ‎با لەنێو كۆلانەكانی یادگاریدا ‎غەریبانە نەمرم ‎با لەباوەشی تەنیایی و بێدەنگی شەو ‎غەریبانە نەمر ‎نەمرم حەبیبە غەریبانە ‎تۆ لەچاو و دڵ ‎لە زەین و فكرم، نەمری ‎تۆ چەشنی هەناسەو ‎ترپەی دڵی ‎من بێگومانم حەبیبە ‎شەوێك چراكەت ئەبینم ‎لەتونێلی تاریكی ئەم ژیانەم ‎بەرەو ڕووم دێی ‎تاریكی ناخم خامۆش دەكەی ‎بەهەمبێز و ماچی پڕ سۆزت ‎دەم ژێنیەوە ‎ژیانم پێ ئەدەیتەوە... ‎ من بێگومانم حەبیبەو محمد برزنجی #kurdistan

شاعیر محمد برزنجی
شاعیر محمد برزنجی
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 07 July 2026 21:11:29 GMT
2014
83
5
9

Music

Download

Comments

krmanj453
کــرمــانــج کــۆیـی :
دە ست خۆش
2026-07-28 15:53:51
0
krmanj453
کــرمــانــج کــۆیـی :
2026-07-28 15:53:27
0
mamostanosar
Mamosta _ nosar _offical :
🥀🥀🥀
2026-07-08 12:09:12
0
nashwanma2
Nashwan📚📋🖊️ :
💛💛💛
2026-07-07 21:50:18
0
ranj.h
Ranj.h :
👏👏
2026-07-25 20:18:30
0
To see more videos from user @muhamad_barznjee, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About