@diwani_shairan: 🔹چیرۆکی گۆرانی «هیوا مەگری» چییە!؟ 🔹عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر دوای نەخۆشکەوتنی هیوای کوڕی و دواتر مردنی، زۆر بە خراپی دڵی دەشکێت. لە ناخی ئەو دڵ شکاویەدا یەکێک لە کاریگەرترین شیعرەکانی ئەدەبی کوردی لەدایک دەبێت. کە ئەویش شعری «بۆ هیوای کوڕم»ــە. شیعرێک کە هەر دێڕێکی دەنگی خەمی باوکێکە، کە هەرگیز کوڕەکەی لەبیر ناکات… لەناو ئەدەبی کوردیدا گێڕانەوەیەکی بەناوبانگ هەییە، دەڵێن دوای ئەوەی گۆران ئەم شعرەی بۆ فایەق بێکەس خوێندەوە، بێکەس کەمێک بێدەنگ مایەوە پاش ئاهێکی قووڵ گوتی: “ئەو شیعرە ئەوەندە جوان بوو، حەز ئەکەم مناڵەکانی تریشت بمرن تا شیعرێکی ئاوایان بۆ بنووسیت” شەش ساڵ دوای مردنی گۆران و لە ساڵی (١٩٦٨)دا لە کتێبی «سروشت و دەروون» شیعری «بۆ هیوای کوڕم» بڵاو دەبێتەوە. دواتر لە ساڵی (١٩٩٥)، هونەرمەندی مەزن مەرزیە فەریقی، بە دەنگێکی پڕ هەست شیعرەکەی کرد بە گۆرانی. لەو ڕۆژەوە بەدواوە «هیوا مەگری» تەنیا گۆرانییەک نەبوو، بەڵکوو بوو بە گریانی باوکێک کە قەڵەم نوێنەری دڵی شکاوی بوو. مەرزیەش بە دەنگی ئەو گریانەی گەیاندە گوێی هەزارەها کەس… سوپاسی بێ پایان بۆ کاک هاوڕێ لەتیف #tiktok #poetry #fyp #foryou #kurdistan
Diwani Shairan|دیوانی شاعیران
Region: IQ
Thursday 09 July 2026 11:19:35 GMT
Music
Download
Comments
ئــــــەژە :
م. گۆران ؛ جیا لەوەی شاعیرێکی ورد و لێهاتوو بوو ، و پارچەکانی پڕبوو لەپەیام و هۆنینەوەی خەمی ژیان ، یەکێک بوو لەو شاعیرانەی نوێگەری و شۆڕشێکی گەورەی کرد لەنێوەندی ڕێبازی ڕۆمانسیزمدا..😍
2026-07-09 14:11:02
1
Vynya :
2026-07-09 11:22:40
5
Helin ☀️ :
Ay gyan🥺
2026-07-09 11:23:06
1
To see more videos from user @diwani_shairan, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.