@bawa.gya4n1: لە ڕاستیدا زۆرجار من ئەو کەسەم کە دڵنەوایی خەڵک دەدەمەوە، بەڵام کەس ناپرسێت: «خۆت کێ دڵنەواییت دەداتەوە؟». من هەوڵ دەدەم پێکەنین بخەمە سەر لێوی خەڵک، لە کاتێکدا کە ناخم پڕە لە ئاگر. خۆم ئەسوتێم بۆ ئەوەی کەسانی تر نەسوتێن. هەموو ڕۆژێک بە دەم پێکەنینەوە دەڕۆم، بەڵام لە ناو دڵمدا هەزار خەم هەڵدەگرم کە کەس نایبینێت.زۆر کەس وا دەزانن بەهێزم، چونکە هەرگیز خەمەکانم نیشان نادەم. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بەهێز نیم، تەنها فێربووم بە بێ دەنگی بشکێم. هەندێک برین هەن کە چاو نابینێت، بەڵام هەر ڕۆژێک گیان دەخوەن.لە دووری باوکم، ژیان بۆم هەرگیز وەک جاران نەما. ئەو بۆشاییەی جێی هێشتووە بە هیچ شتێک پڕ نابێتەوە. کەس نازانێت چەند جار دڵم دەشکێت کاتێک بیرم لێی دەکەوێتەوە، چەند جار دەمەوێت تەنها دەنگی ببیسەم، یان تەنها بۆ چەند چرکەیەک لە باوەشی بێم. هەندێک شت هەن تەنها ئەو کەسانە تێیان دەگەن کە تامی دووری یان لەدەستدانی باوک چەشتبێت.کەس نازانێت شەوان چۆن بە بێ خەو تێدەپەڕێنم، کەس نازانێت چەند جار بە نهێنی فرمێسکەکانم دەسڕمەوە تاکو کەس نەزانێت دڵم چەند قورسە. هەموو ئەوانە لە دڵمدا هەڵدەگرم و هێشتا هەوڵ دەدەم دڵی خەڵک نەشکێنم، چونکە نازانم هەر کەسێک چەند شەڕی بێدەنگ لە ناخیدا دەکات.ئەگەر ڕۆژێک بینیت من بێدەنگ بووم، مەپرسی تەنها بۆچی قسە ناکەم... لەوانەیە هێزی قسەکردنم نەماوە. ئەگەر بینیت پێدەکەنم، مەوا بزانە دڵم ئاسوودەیە؛ هەندێک پێکەنین تەنها ماسکێکن بۆ دڵێکی بریندار.هیوام بە خودایە، ئەو ڕۆژەش دێت کە ئاگرەکانی دڵم سارد ببنەوە، بەڵام تا ئەو کاتە، هەر وەک هەمیشە خۆم ئەسوتێم و دڵنەوایی خەڵک دەدەمەوە، چونکە ئەوە بووە بەشێک لە ژیانم... و کەس نازانێت لە پشت ئەو ئارامییە، چەند خەم و برین و تەنهایی حەشار دراوە..#نەمویسط #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn

مـچـی،
مـچـی،
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 09 July 2026 16:35:21 GMT
52656
3696
11
851

Music

Download

Comments

bechara.m1
بێچارە”🌚 :
کۆپی هەیە دڵم🥺
2026-07-10 00:00:51
1
r4sho_syan
🖤👑{–𝑹𝒂𝑺𝑯𝒐–}👑🖤 :
ئەوەی ئەو درامایەی نەدیوە خۆش بەختە 🙂🥹
2026-07-10 01:39:34
0
rasha.hawlery11
𝐓𝐡𝐞~𝐞𝐧𝐝 𝟏𝟖 :
کۆپی هەیە برام
2026-07-09 22:06:21
0
alisyan73
Ali Syan :
كؤپى هه يه ؟
2026-07-09 20:48:50
1
paya_1008
Paya🖤, :
copi haya bram? 🖤
2026-07-09 16:52:34
1
rahand..0
rahand..0 :
….🕊️
2026-07-09 22:52:50
0
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About