@helikesfairuz: ئەم مەغۆلانە کە خەڵکیش بە مەغۆل تێگەشتوون ، لێرەدا ڕیکلامی ئەوە ئەکەن کە ڕۆژانە نیوەی تەواوی ڕۆژەکە خوێندوویانە و چوونە دەرەوەیان نەبووە و هیچ هەڵەیەکیشیان لە تاقیکردنەوەکاندا نەبووە ، بۆ زانیاریتان پێش ئەوەی دەست بە قسەکانم بکەم ، ئەوەی ئەمساڵ بڵێت یەکەم،دووەم،سێهەم بووە درۆ ئەکات ، درۆیەکی زۆر گەورە ئەکات ، بەو هەموو هەڵەیە لە ناو پرسیارەکاندا و بەو هەموو ئاستە نزمەی لەناو خوێندنگا و وەزارەت و مامۆستا و خێزانەکاندا هەیە مەحاڵە هیچ خوێندکارێک بتوانێت سێهەمیش بێت ، وەزارەت خۆی دانی بەوەدا ناوە پرسیارەکان هەڵەیان تێدابووە و قورس بوون بۆ ئەوەی ئاستی زیرەکی خوێندن یەکلایی بکەنەوە ، ئیتر جەنابت بە تیشێرتێکەوە دێیتە بەردەم کامێرا و ئەڵێیت یەکەم بووم؟ دووەم و سێهەم بووم؟ شەرم لە خۆتان ناکەن؟ هەموو خوێندکارێک پرسیاری بۆ بکڕدرێتەوە ئەتوانێت پلەی بەرز بهێنێت ، کاکم هاتووە ئەڵێ ڕۆژانە ١٣-١٤ کاتژمێر خوێندوومە! هەی کوڕی مەسوول ئەی ڕیش و سمێڵەکەت کەی تاشی؟ لە کاتی خەوتندا خێزانەکەت ئەمەشیان بۆ کردیت؟ بەدەم خەوەوە خواردن ئەکرا بە دەمتەوە؟ باوکە مەسوولەکەت ڕۆژانە ١٣ کاتژمێر کار ناکات ئینجا جەنابت ١٣ کاتژمێر بخوێنیت؟ ، هەموو خوێندکارێک خێزانەکەی و چواردەورەکەی سوجدەی بۆ بەرن بۆ ئەوەی بخوێنێت بێگومان ئەخوێنێت ، ( سوجدە بردن لێرەدا مەبەستم ئەوەیە زۆر زۆر پاڵپشتیان بوون و زۆر ئاگاداریان بوون ) ، ئەی چی دەربارەی ئەو خێزانانەی کە حساب بۆ خوێندکارەکانیان ناکەن ، هیچ کام لەم قسانە قسەی گیرفانی خۆم نیە و ڕاستیە و بەڵگەم هەیە لە کەسی نزیکی خۆم کە لەبەر خراپی و نائارامی خێزانەکەی ئەسڵەن نەیتووانیوە داخڵ ببێت ، من خۆم پۆلی ١٢ نیم بەڵام کفرە نمرەی بەرز بکرێت بە شانازی ، لەمانیش خراپتر ئەوانەن کە باوەڕیان پێئەکەن و ماشەڵایان لێ ئەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازن لە کۆمێنتەکاندا ، بە دایکی و باوکی خۆشمانەوە کاتی ئەوەیە بە لەعنەتیان بکەین و گوێ بۆ درۆکانیان نەگرین بڕوا بە شەهادە کڕدراوەکەشیان نەکەین ، لە دواڕۆژیشدا بوونە دکتۆر و ئەندازیار کارتان پێیان نەبێت و نەچن بۆ عەیادەکانیان ، ئەزانن ئەم بابەتە وەک چی وایە؟ دوو باخ هەبن یەکێکیان زۆر جوان خزمەت بکرێت و چاوەڕێی بەرهەمەکەی بن ، وە بەرهەمەکەی باش دەرچێت لە کۆتاییدا ، باخێکی تریان کە کەس نەچێت بەلایدا و لێی نەپرسیتەوە و لە ئەنجامدا چی ئەدات بە دەستەوە؟ بێگومان هیچ ، ئەی ئەکرێت بڵێین ئەگەر باخێکی باش بووایە بەبێ خزمەت کردن خۆی بەروبومی ئەبوو؟ قسەیەکی قۆڕ و بێمانایە یان نا؟ ئەم خوێندکارانەش هەمان شتن ، زۆر قسەی تر هەیە ئەگەر بیکەم هەتاوەکو ئاسایش و بەندکردن ناوەستێمەوە ، با لێی بگەڕێین ، بزانین کێ جەلادە و کێ قوربانی…. ئەژیر : لە (ڕەش)هەڵاتی ناوەڕاستەوە. #پۆلی_12 #خوێندن #کوردستان #سلێمانی #هەولێر

ᶻʰᵘ ᶻʰᵘꨄ
ᶻʰᵘ ᶻʰᵘꨄ
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 09 July 2026 16:43:32 GMT
356780
18479
561
2492

Music

Download

Comments

wspluvu1
wspluvu1 :
If I started reading all that shi gta 6 would be out by the time I finished
2026-07-10 21:18:55
5
ev.whatevver
🪐 :
Ain’t gonna read all that
2026-07-10 00:03:26
707
zako_harutiii
Zakariya 👷 :
لە جیات ئەو داڕشتنە دەرس بخوێنی باشترە ئەمن لە ١١ کەوتووم لە ١٢ ڕۆژانە ١٢-١٤ سەعات دەرسم دەخیند ٩٤.٦ هێنا وە حەسودی بە کەس مەبە و قسە بە کەس مەرێ چوزانی کابرا بە چ دەردەرسەریەک و ناخۆشیەک ڕۆییە ئەمن ئێستاش ڕۆژانە ١٠ سەعات دەخوێنم چونکە بەشەکەم قورسە
2026-07-09 21:36:19
1993
dexterr_184
dexterr_184 :
وەڵا زەلام نیە ١٤ سەعات دەرس بخوێنێ
2026-07-10 04:27:57
949
halbja123456
jennie sharazuri💋. :
باشە بۆ من پێنج دەقە سەیری کتێبەکەم کرد ئیتر جەوی سەعیم نامێنێ🥰؟؟
2026-07-10 10:01:22
361
dea444e
, :
7asud
2026-07-10 06:10:24
49
gnrxne
12821 d.t :
Me when I’m fuming js mad and jealous 😹✌️
2026-07-10 17:01:02
6
shadyaralii
﮼شادیار♥️ :
Work hard play hard
2026-07-10 09:40:45
6
ladysolicitor
ladysolicitor :
ئەو قسەیە بە درۆ و خۆ هەڵکێشان مەبینە. من خودی خۆم لە زانکۆم مودەی ئیمتیحانەکان شەو و ڕۆژ ئەمخوێند وەڵاهی.. حسابم کرد بەس بۆ دوو ئیمتیحان نزیکی ١٠٠ سعات خوێندبوم تا دەرچم.. زۆر خوێندن مانای زیرەکی نییە هەنێ کەس هەیە کاتی زۆری ئەوێ🥰💔
2026-07-09 21:19:14
109
muben2626
closed. :
کلاواتە منیش ١٤ سەعات ئەمخوێند ساڵی دووەم و باشترین مەکتەب و مامۆستا و نمرەیەکی زۆر کەمم هێنا الحمدللە.
2026-07-09 23:00:44
242
dikaaaaa374
dikaaaaa374 :
رةحمةتت ليبي
2026-07-09 20:52:33
49
xenoz680
𝐆𝐔𝐓𝐒 𒉭 :
قسەی قۆڕ
2026-07-10 12:59:51
12
vamsana07
𝓢 :
ئەی دەستخۆش😍👏🏻
2026-07-09 20:56:37
28
To see more videos from user @helikesfairuz, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About