@amozhgaari: مەکەوە دوای کەمکوڕی خەڵک ڕۆژێک دێت خۆت دەبیتە چیرۆکی سەر زمانەکان! خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا هۆشدارییەکی زۆر توند دەدات بەوانەی حەز بە بڵاوبوونەوەی عەیب و خراپەی خەڵک دەکەن و دەفەرموێت: «إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ» (النور: ١٩) (واتە: ئەوانەی حەز دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە کە کاری خراپ و ناوبانگی گەنیو لە نێوان باوەڕداراندا بڵاو بێتەوە، بێگومان لە دنیا و قیامەتدا سزایەکی زۆر بەئازار چاوەڕێیان دەکات). پێشینانیشمان چەند جوان پێکیان پێکاوە کاتێک گوتوویانە: «ئەو کەسەی تەشتی ئابڕووی خەڵک لە بانیبەرانەوە فڕێ دەدات، با چاوەڕێ بێت کلیل و قوفڵی ماڵەکەی خۆشی بشکێت.» تۆ کە کاتژمێرەکانت تەرخان کردووە بۆ دۆزینەوەی هەڵەیەک، کەمکوڕییەک، یان گوناهێکی پەنهانی بەندەکانی خودا تا بیکەیتە بنێشتی سەر زمانی خەڵکی و پێی بڵێیت "من پاکم و ئەوان پیسن"، چۆن لە سزای ئەو زاتە ناترسیت کە لە ناو جێگاکەشتدا بیت دەتوانێت هەتکت بکات؟ پێغەمبەری خودا (ﷺ) چەند بە توندی دەفەرموێت: «ئەی ئەو کەسانەی بە زمان باوەڕتان هێناوە و باوەڕ نەچووەتە دڵتانەوە! بەدوای کەمکوڕی و عەیبی موسڵماناندا مەگەڕێن، چونکە هەرکەس بەدوای عەیبی ئەواندا بگەڕێت، خودا بەدوای عەیبی ئەودا دەگەڕێت، و خودا بەدوای عەیبی هەرکەسێکدا بگەڕێت، لۆمەبار و ڕیسوای دەکات تەنانەت ئەگەر لە ناو ماڵەکەی خۆشیدا بێت.»!!! ئەگەر خودا بە پەردەی "الستّار" (داپۆشەر) گوناهی ئەو مرۆڤەی شاردووەتەوە، تۆ کێیت تا بێیت و ئەو پەردەیە بدڕێنیت؟ تۆ چۆن دەتوانیت بخەویت کاتێک فرمێسکی تاکی کۆمەڵگا دەڕێژیت تەنها بۆ ئەوەی ببیتە جێی سەرنج؟ گوناهی خەڵک مەکە بە پێپەسەیەک بۆ بەرزکردنەوەی خۆت. گۆڕستانەکان پڕن لەو کەسانەی پێیان وابوو خۆیان فریشتەن و خەڵکی شەیتان، بەڵام ئێستا لە ژێر خاکدا خەریکی باجدانی ئەو زمانە ژەهراوییەن. پێش ئەوەی تانە لە عەیبی کەسێک بدەیت، سەیری ناوەوەی خۆت بکە ئەگەر خودا پەردەی سەر گوناهەکانی تۆش لادات، لەوانەیە کەس سڵاویشت لێ نەکات زمانت کۆبکەرەوە، چونکە ڕۆژێک دادێت زەوی دەسووڕێت و خۆت دەبیتە قوربانی شاشەکان و باسوباسی سەر مێزی دیوانەکان. خودا داپۆشەرە، تۆش ببە بە داپۆشەر، نەک بە جەلادی ئابڕووی مرۆڤەکان! سوێند بەو خودایەی گیانی هەموومانی بەدەستە، هیچ کەسێک نەبووە حەزی بە ئابڕووچوونی خەڵک کردبێت، ئیللا خودا پێش مردنی، لە ناو جەرگەی ماڵەکەی خۆیدا، بە دەستی ئازیزترین کەسەکانی، یان بە کزی و ڕیسوایی خۆی، نەیچەشاندبێت. ئەو فرمێسکە سوێرەی ئەمشەو دایکێک، باوکێک، یان مرۆڤێکی گوناهبار بەهۆی دڕندەیی زمان و پۆستەکانی تۆوە دەیڕێژێت، دەبێتە ئاگر و لە ناو گۆڕەکەتدا یەخەت دەگرێت. گوناهبارێک کە تەوبە دەکات، لای خودا خۆشەویستترە لە "خۆپەرستێکی بەناو پاک" کە کاری بووەتە جەلادی ئابڕووی خەڵک. پێش ئەوەی کلیلی "بڵاوکردنەوە" دابگریت و ژیانی کەسێک وێران بکەیت، سەیری دەستەکانی خۆت بکە... لێگەڕێ با دۆزەخی خەڵکی بۆ تۆ نەبێتە هۆی کڕینی دۆزەخی خۆت. مەیکەە، چونکە چەرخی گەردوون زۆر بێبەزەییانە دەسووڕێتەوە #ئاشکراکردنی_گوناھ #ئامۆژگاری #پۆستی_ئاینی🕋 #مامۆستا_صەباح_كفری
خەدیجە🤍
Region: IQ
Thursday 09 July 2026 20:40:50 GMT
Music
Download
Comments
عبداللە صباح :
🥰🥰🥰
2026-07-09 21:19:33
0
To see more videos from user @amozhgaari, please go to the Tikwm
homepage.