@aassh.04: ژیان بە هەمان هەست و هەمان ئازارەوە زۆر بە ئازارە، هەموو جارێك دڵنیایم دەدا بەخۆم کە ئەوە دوایین جار دەبێت، چەندە خەیاڵێکی درۆ بوو! دەمگوت هەرگیز بەم شێوەیە خۆم ئازار نادەم، بەڵام هیچ شتێك نەگۆڕا، ئەمە ژیانی منە لە منداڵیمەوە لەگەڵی دەژیم. هەمان هەست، هیچ شتێکی نوێ نییە، من دونیایەک پرسیارم هەیە کە ناتوانم هەرگیز وەڵامەکانی بدۆزمەوە، من تەنهام، بەڵێ، تەنها لە سێبەری خێزانێکدا کە هەموو شتێکیان پێداوم بەڵام ئەو شتانەی کە پێویستم بوو، بیرم نایەت کەسێک پرسیاری لێ کردم دەربارەی چۆنێتی ڕۆژەکەم، یان تەنانەت کەسێک تێبینی ئەو فرمێسکەی نەکرد کە لە کۆتایی چاوەکانمدا گیری خواردبوو، بیرم نایەت لە کەسێکەوە هاندرابێتم یان پشتگیریم کرابێتم لە هەموو ئەو قۆناغانەی کە ئەمڕۆ پێیدا تێپەڕیوم، من وەک منداڵێکی تەنیا ژیام کە باوەش بە بوکەڵە دڵخوازەکەیدا دەکرد و جۆلانەی دەکرد، من تەنانەت کەسێکم نیە دەستم لەسەر شانی دابنێم بە متمانەوە بڵێم ئەو هاوڕێمە، تەنیایی لەگەڵم بوو لە هەموو قۆناغەکانم، سەیری هەمووانم دەکرد و بە خۆمم دەوت: بۆچی هاودەمم نییە، وە دەگەڕێمەوە بۆ دڵنەوایی خۆم، بەخۆمم دەوت؛ ئاساییە ئەمە ژیانە و هەموو کەس بەشی خۆی بەردەکەوێت، زۆر خۆم گرت هیوادارم سروشتی شتەکان لەگەڵم بگۆڕێت بەڵام هیچ نەگۆڕا، هەمیشە خۆم لەهەمان شوێندا دەبینمەوە، هەتا ماندوو بووم، هێزم لێ بڕا، ناتوانم چیتر بەرگەی ئەم هەموو هیلاکیە بگرم، وزەم تێکشکاوە، هەندێ جار سەرم سوڕدەمێنێ کە چۆن هێشتا ماوم، چۆن ڕۆحم بەجێی نەهێشتووم، هەست بە زیندوویی ناکەم لە ناخمدا، هەموو شتێک بە تەنیا لەگەڵیدا بژیم زۆر بە ئازارە، کەسێک نەدۆزمەوە کە سادەترین وردەکاریی خۆشی و خەمناکی لەگەڵ هاوبەش بکەیت، ڕۆژەکان تێپەڕێنیت و گوێت لە دەنگت نەبێت تا گومان دەکەیت کە گوریسە دەنگەکانت لەدەست داوە، نازانم! هەست بە هیچ ناکەم جگە لە ئازارێکی قوڵ کە لە قوڵترین بەشی دڵمدا قەڵەم دراوە، ماندووم لە چاوەڕوانی شتێکدا بگۆڕێت، ماندووم لە هەر هەوڵدانێک، ماندووم لەو ئازارەی کە هەموو ڕۆژێک لەگەڵی دەژیم، ڕۆژەکان قورسن لەسەر دڵم کە وشەیەک ناتوانن وەسفی بکەن، پێویستم بە کەسێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەم هەستە لە ناخەوە بڕێژم بەرامبەری، دڵتەنگم لە هەموو هەستێکی ڕەشی بێ ئومێدم، زۆرجار بەخۆم دەڵێم: دەبێت لە ناخمدا شەمەندەفەرێک نەبێت، خێرا بڕوات و ئومێدی منی پێ بێ، نەتوانم پێی بگەم، وە هەوڵی گەیشتنیشی بدەم و بەخێرایی خۆی بکێشی پێمەوە و ورد و خاشم کا!. ✍🏻 @Ramin #actives? #hawler #foryoupage #rasty_lak #unsaidfeelings @TikTok
شەیــ.
Region: IQ
Thursday 09 July 2026 21:03:09 GMT
Music
Download
Comments
𝐃𝐄𝐉𝐀𝐕𝐔 ’دێژاڤوو :
شەیمای جوان🖤
2026-07-09 21:53:47
1
📚𝙷𝚎𝚜𝚑𝚞 𝚋𝚘𝚘𝚔 :
جوانی ئەو پۆستە🥰
2026-07-10 10:42:45
0
Ramin :
دستەکانت خۆش بێ بریزم
2026-07-10 00:17:04
2
💎﮼ :
bzhi gulakamm,,❤
2026-07-09 21:18:51
1
我要去 :
2026-07-10 11:21:08
0
M :
چەن جوانن خۆت و ناخت و نوسینەکانت کچەکەم🥹💋
2026-07-09 21:06:50
2
﮼🥀 :
بیبەم
2026-07-10 11:56:50
0
𝐃𝐄𝐉𝐀𝐕𝐔 ’دێژاڤوو :
🖤
2026-07-09 21:53:32
0
To see more videos from user @aassh.04, please go to the Tikwm
homepage.