@bblu95.0: I’m pretty when I cry #jungkook #2018

BBlu95
BBlu95
Open In TikTok:
Region: MX
Friday 10 July 2026 00:06:28 GMT
9994
3491
5
204

Music

Download

Comments

bunnys_girrrl
bunnys_girrrl :
How beautiful he looks when he cries omgg 😭🤌🏻
2026-07-10 10:02:16
23
sggi730
sggi :
he looks beautiful trying not to break
2026-07-10 05:07:21
48
To see more videos from user @bblu95.0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە؟ ​چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و ئەم هەموو دووری و تارییکییە نەبووایە بە بەشێک لە چارەنووسمان، چی ئەبوو ئەگەر لەبری ئەم هەموو ژانەسەر و بێدەنگییەی کاتژمێر چواری بەیانی، ئێستا دەستی منت لەناو دەستەکانتدا ببوایە و بێ ئەوەی یەک وشە بڵێین تەنها بە بێدەنگی گوێمان لە لێدانی دڵی یەکدی ببوایە، چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و جیهان هەرچەندە بێڕەحم بووایە ئێمە دەبووینە پەناگەی یەکتر و نەماندەهێشت هیچ نائومێدییەک بگاتە ناخمان، چی ئەبوو ئەگەر لەو کاتانەی کە هەموان پشتیان تێکردبووم تۆ لێرە بوویتایە و بەو میهرەبانییەی کە چاوەڕێم دەکرد پێتبوتایەم کە
چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە؟ ​چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و ئەم هەموو دووری و تارییکییە نەبووایە بە بەشێک لە چارەنووسمان، چی ئەبوو ئەگەر لەبری ئەم هەموو ژانەسەر و بێدەنگییەی کاتژمێر چواری بەیانی، ئێستا دەستی منت لەناو دەستەکانتدا ببوایە و بێ ئەوەی یەک وشە بڵێین تەنها بە بێدەنگی گوێمان لە لێدانی دڵی یەکدی ببوایە، چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و جیهان هەرچەندە بێڕەحم بووایە ئێمە دەبووینە پەناگەی یەکتر و نەماندەهێشت هیچ نائومێدییەک بگاتە ناخمان، چی ئەبوو ئەگەر لەو کاتانەی کە هەموان پشتیان تێکردبووم تۆ لێرە بوویتایە و بەو میهرەبانییەی کە چاوەڕێم دەکرد پێتبوتایەم کە "خەم مەخۆ من لێرەم"، بەڵام ئەفسووس کە ئێستا تەنها پرسیارێکی بێ وەڵام لە مێشکمدا دەخولێتەوە و وەک خەنجەر ڕۆحم بریندار دەکات، چی ئەبوو ئەگەر ڕێگاکانمان یەکیان بگرتایەتەوە و لەبری ئەوەی من لێرە بە تەنها باسی بیرکردنت بۆ دیوارەکان بکەم، پێکەوە پلانمان بۆ داهاتوویەکی گەش دانا بووایە کە تێیدا تەنها پێکەنین و خۆشی هەبووایە، چی ئەبوو ئەگەر متمانە و وەفا ببوونایە بە پردی گەیشتنمان نەک بێوەفایی و ساردی ببێتە دیوارێکی بەرز لە نێوانماندا، من زۆر جار بیر لەوە دەکەمەوە کە ئەگەر پێکەوە بووینایە ئێستا ژیان چەندە ڕەنگاوڕەنگ دەبوو و چەندە بە ئاسانی دەمانتوانی بەسەر هەموو کێشەکاندا سەربکەوین، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە ئێستا من لێرەم و تۆش لەوێ و تەنها خەیاڵەکانمانن کە هەندێک جار لە قوژبنێکی تارییکی ئەم شارەدا بە یەک دەگەن، چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و نەماندەهێشت ئەم هەموو "خۆزگە"یە لەناو دڵماندا شین ببێت و بمانکردایە بە دارستانێکی پڕ لە ئومێد، ئێستا کە مێشکم ژان دەکات و تەنها وێنەکانت دەبینم، تێدەگەم کە گەورەترین دۆڕانی من ئەوە بوو کە پێکەوە نەبووین و گەورەترین ئازاریش ئەوەیە کە دەزانم دەمانتوانی پێکەوە بین بەڵام تۆ نەتویست یان نەتزانی چۆن شەڕ بۆ مانەوەمان بکەیت، چی ئەبوو ئەگەر پێکەوە بووینایە و ئەم شەوە تارییکانە ببانە شەوی پڕ لە میهرەبانی نەک شەوی پڕ لە فرمێسک و نائومێدی و بیرکردنێکی بێ کۆتایی، بەڵام هەموو ئەمانە تەنها خەیاڵێکی بێ سوودن و ئێستا تەنها تارییکییەکە دەزانێت کە چەندە حەسرەتی ئەو ڕۆژانە دەخۆم کە دەکرا پێکەوە بین و نەبووین... #brokeennnnnnn #نەمویسط #ba7reeeeeeee

About