@cherok67: #koya نازانم چۆن لەم تەمەنە کورت و پڕ لە سەرابەدا، مرۆڤ دەتوانێت هێندە حەسرەت و ترس لە ناخیدا حەشار بدات و هێشتا ڕوخساری ئاسایی بێت، بەڵام دڵنیام تۆ باشتر لە هەر کەسێک لەم ناخە شێواوەم تێدەگەیت، چونکە سەردەمانێک تۆ تەنها کەس نەبوویت، بەڵکو تەواوی ژیان و نیشتمان و هەموو شتێکی من بوویت. من ئێستا لە لوتکەی جەنگێکی ناوخۆیی وێرانکەردام، تەواوی ڕۆح و چرکەکانم بوونەتە ململانێی نێوان مانەوە و نەمان. هەمیشە ئەترسم من دوای ئەم هەموو کۆڵدان و شەڕە بێهوودەیەی لە پێناو هێشتنەوەی یادگارییەکانت و پاراستنی ناوت لە ناخمدا کردم، دواجار بگەمە خاڵی کۆتایی و هێزم پێ نەمێنێت، جانتای غەریبیی خۆم پێچەمەوە و بۆ هەمیشە لێرە بڕۆم، کەچی ڕێک لەو چرکە ساتە تاریکەی کە من هەنگاوی یەکەم بەرەو نەهاتن دەنێم، تۆ بەپڕتاو و بە پەشیمانییەوە بگەڕێیتەوە و لێرە چیدی منت دەست نەکەوێتەوە. ئەترسم کاتێک ڕێگاکانمان یەکبگرنەوە، کاتەکە بۆ هەردوولامان مردوو بێت و تەنها وەک دوو نامۆ تەماشای یەکدی بکەین کە ڕۆژانێک گیانێک بوون لە دوو جەستەدا. من هیچ ئارامییەک لە نێوان مانەوەی سارد و ڕۆیشتنی پڕ لە حەسرەتدا شک نابەم، چونکە ترسێکی تری سامناک لە ناخما ڕەگی داکوتیوە؛ ئەترسم ڕۆژێک بێت، ساڵانێک تێپەڕێت و غوباری قورسی کات لەسەر ناو، عەتر و ڕوخساری ئەو کچە بنیشێت کە ڕۆژانێک پێم وابوو مەحاڵە چرکەیەک بێ ئەو بژیم، و بتوانم لە کۆتاییدا لەم خەمە ڕزگارم بێت، بەڵام درست لەو کاتەدا کە من خەریکە سەرلەنوێ ژیانم بنیاد دەنێمەوە، تۆ بە پەشیمانییەکی قورس و بە دڵێکی شکاوەوە بێیتەوە سەر ڕێگام و کاتەکەش هێندە بەسەرچووبێت کە نە توانای باوەشکردنی کۆنمان مابێت و نە ڕێگایەکیش بۆ چاککردنەوەی ڕابردوو هەبێت. تێکچوونی کاتەکان گەورەترین نەفرەتی ئەم دونیایەیە، کە مرۆڤەکان ڕێک ئەوکاتە بە قەدری یەکدی دەزانن کاتێک هەموو شتێک کۆتایی هاتووە. گەورەترین دڵەڕاوکێی من ئەوەیە، دوای ئەوەی بە ناچاری تۆ لە قووڵایی دڵ و یادەوەریی گیانم دەربێنم، دڵم خیانەتم لێبکات و لە ناو ساردی تەنیاییدا دووبارە بە گریانەوە بتکەمەوە بە تاقە یادی سەرسەختی شەوانم، بە جۆرێک کە نە ڕۆیشتنم ئارامیم پێببەخشێت و نە مانەوەشم هێزی تێدا مابێت. بەڵام هیچ شتێک بەقەد ئەو ئەگەرە کۆتاییە وێرانکەر نییە؛ ئەوەی کە من لێرە، لەسەر هێڵی چاوەڕوانییەکی بێ ئومێدیدا پیر ببم، تەمەنی گەنجیم بە دیار سەرابێکەوە بە با بدەم، هەموو دەرگایەکی تر ڕەت بکەمەوە تەنها لەبەر کەرامەتی ئەو عەشقە کۆنە، کەچی تۆ لە کۆتاییدا هەرگیز نەێەیت و جێم بهێڵیت بۆ تەنیاییەکی هەمیشەیی. ئێمە لە نێوان ترسی ڕۆیشتن و ترسی کوشندەی چاوەڕوانیدا، خەریکە گەورەترین گرەوی ژیانمان دەدۆڕێنین، تەمەنمان لە دەست دەچێت و لە کۆتاییدا هیچمان بۆ نامێنێتەوە جگە لە دڵێکی ماندوو و کۆمەڵێک دێڕی سارد، کاتێک کە تۆ ڕۆژانێک هەموو شتێکی من بوویت و ئێستا تەنها ترسێکی گەورەی نێو دێڕەکانمیت.💔🙇🏻
حــاجــی🎖️
Region: IQ
Friday 10 July 2026 17:25:50 GMT
Music
Download
Comments
𝐀 𝟕 𝐚 . :
حــا جــی 🖤 ❗
2026-07-10 17:29:46
0
🖤. :
ئەوکات هەموو شت کۆتای هاتووە🥺🥺
2026-07-10 22:35:55
0
rawa :
حاجی ڕۆژێک پەشیمان ئەبنەوە بۆمان بەڵام درەنگ ئەبێت ..!
2026-07-10 19:22:20
0
__s_h_n_a__0 :
🥺
2026-07-10 17:54:56
0
﮼ئەژدەر ﮼Harki 💙:) :
💔💔💔
2026-07-10 17:38:31
0
R A Y A N :
😍💔
2026-07-10 21:22:40
0
To see more videos from user @cherok67, please go to the Tikwm
homepage.