@raythe.one: لێره هەم له ساتێكی بێده‌نگی و هەم لە ده‌نگه ده‌نگی چوارده‌وره‌كه‌تدا به ئاسانی ون ده‌بیت چونكه یەكێك له‌و ڕۆژانه‌ی تێپه‌ڕی تۆ خۆت و هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به ژیانته‌وه له ده‌ستدا نازانی ئێستا چ باسه یان ڕابردوو چۆن ڕویدا یان قه‌راره دوو سبه‌ی چی ببێت به نامۆیی ڕێ ئه‌كه‌یت به‌سه‌ر هه‌ر شه‌قامێك كه ئاشنای هه‌نگاوه‌كانته، به‌ڵام هیچ كامیان نه له ته‌ڕی ڕۆژه باراناویه‌كه و نه له سه‌وزبوونی ورده گیاكانی ژێر خشته‌كان ناچێ، ساتێك ڕا ئه‌مێنی له‌و به‌ره‌به‌یانیه‌ی هه‌رگیز له‌لات خۆر هه‌ڵنه‌هاته‌وه له خۆت ئه‌پرسی ئه‌كرێ هه‌رگیز خۆرئاوا بوون ببینیته‌وه؟، چیتر هیچ شتێك ڕه‌ش و سپی نییه، ته‌نها شینێكی بێ كۆتایه له‌پڕ هه‌موو پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان دێنه‌وه و مێشكت و ته‌واوی دڵ و ده‌رونت هاوار ئه‌كه‌ن بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆۆۆۆۆۆ؟، مه‌گه‌ر له‌كوێی دێڕی ژیانمدا هاتبوو كه من ناچاربم هه‌موو ئه‌مانه تێپه‌ڕێنم بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانم، شتگه‌لێك كه هێشتا قبوڵ نه‌كراوه لام، ئاه دیاره له‌بیرم كردووه، له‌بیرم كردووه ئه‌و دێڕه بخوێنمه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری یاده‌وه‌ریاكانی له ده‌ستم دان و له‌ده‌ستیان ئه‌ده‌م، تەنانەت به‌رگه‌ی هۆی پرسیاره‌كانیشم ناگرم، ناچارم له‌بیر خۆمیان ببه‌مه‌وه تا دیسانه‌وه هه‌ناسه به‌مه‌وه، هێشتا له نێوان خه‌ون و ڕاستیدا ون بووی له‌پڕ له نێو جه‌سته‌یه‌كدا خۆت له شوێنێك ئه‌بینیته‌وه به‌ناوی ژیان گه‌رچی چه‌ند ساڵه ئاشنای پێی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به غه‌ریبی ڕێئه‌كه‌یت له‌نێو ڕێگا پێچاو پێچه‌كان.. نووسینی : Ahzha #romantichomiside #d4vd #kurdishtiktok #kurdishsubtitle #fyp
VII
Region: IQ
Friday 10 July 2026 18:07:10 GMT
Music
Download
Comments
𖣂.𝒱 𝒜 ℳ 𝒫.𖣂 :
🖤🖤🖤
2026-07-10 18:09:37
1
To see more videos from user @raythe.one, please go to the Tikwm
homepage.