@shush4_shh: دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم؛ نەک لە پێگەی کەسێکی سەرکەوتوو، بەڵکو لە پێگەی کەسێک کە ئەم ڕێگایەی تێپەڕاندووە. منیش وەک ئێوە ڕۆژێک پۆلی ١٢ بووم. نە نمرەی دڵخوازم بەدەست هێنا، نە بەشی دڵخوازم بوو. ئەو کاتە هەستم دەکرد هەموو شت تەواو بووە. ئەم قۆناغە بۆ من یەکێک بوو لە قورسترین و ئازاردەترین قۆناغەکانی ژیانم. ئێستا تەخەروجم کردووە، بەڵام هێشتا لە ماڵەوە دانیشتووم. زۆر شت لە ژیانم نەگۆڕاوە، و جاروبار هەستم دەکات وەک ئەوەی هەر دوێنێ پۆلی ١٢م تەواو کردبێت. بەڵام ئەم قسانە بۆ ئەوە نییە بێهیوات بکەم. بۆ ئەوەیە پێت بڵێم ژیان هەموومان بە یەک شێوە تاقی ناکات. ڕەنگە ئەوەی بۆ من ڕوویدا، بۆ تۆ هەرگیز ڕوونەدات. ڕەنگە تۆ لە من بەهێزتر بیت، ئازاتر بیت، و بتوانیت هەموو ئەو کۆسپانە ببڕیت کە من نەمتوانی. باوەڕم وایە قسمەت هەر کەسێک چیرۆکی خۆی هەیە. هەرگیز خۆت لە یەک ئەنجامدا مەوەستێنە. ئەمڕۆ ڕەنگە بە گریانت تەواو ببێت، بەڵام سبەینێ دەتوانێت بە خەندەیەکی گەورە دەست پێ بکات. ئازایەتی ئەوە نییە هەرگیز نەکەویت… ئازایەتی ئەوەیە حەوت جار کە کەوتیت هێشت جار هێزی هەڵستانەوەت هەبێت. هیچ ئەنجامێک کۆتایی ژیانت نییە، تا ئەو کاتەی خۆت بڕیار نەدەیت واز بهێنیت. #پۆلی_12 #poli_12 #repost #foryou #actives?
shush4_shh
Region: IQ
Friday 10 July 2026 18:16:46 GMT
Music
Download
Comments
🩵🦋 :
ريك ويه
2026-07-19 11:52:29
0
️ :
la kateka nuqme xam bum zor piewestm bawaya kasek amozhgarem bkau lama darm bhine tem bagyane laway ama kotay niya💔' Har habe dada gyannn zor supas bo bamu qsau amozhgareyakanu🥹❤️🩹
2026-07-11 12:36:02
0
هـەسـتـی🤍| Hastyシ :
ئەزانم لەکاتێکی خراپ دایت بەس باورکە خودا قەرەبوت بۆ دەکاتەوە باشترین دێنیتە رێگات ئەزانی منیش دوو ساڵە بوم بەکاتی تۆدا تێپەریوم سەختە بەلام دوای سالیکیتر باور ناکەی کە لە باشترین شوێن ناوت دێتەوە دڵنیابە خەم مەخۆ باش؟ هیوای دەرەجەکی باشت لۆ دەخوازم ، کەوتن عەیب نیە گرینگ هەولبدەی♥️
2026-07-11 21:53:38
2
pary darya :
ڕێک وەکمن🥺
2026-07-11 11:30:53
1
To see more videos from user @shush4_shh, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.